گوندی دەرەتفێ (گوندی حاجی لەق لەقەکان)

سهقزڕووداو- گوندی دەرە تفێ سەر بە شاری مەریوانە.ئەم گوندە بە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان دادەنرێت و بە گوندی حاجی لەق لەقەکان ناسراوە.
لەک لەکە کۆچبەرەکان لە ڕێگای سەفەر بۆ ناوچە گەرمەکانی وڵاتی سعودیە لە مانگی گەلاوێژدا، بە تایبەتی لە جەددە دەوەستن، و لە مانگی ڕێبەندان دەگەڕێنەوە بۆ گوندی دەرە تفێ، خەڵکی ئەم شوێنە ساڵانە میوانداریی ژمارەیەکی زۆر لەو باڵندانە دەکەن. لە گوندی دەرە تفێ ئەویندارانی سروشت و ژینگە ڕێژەیێکی زۆریان هێلانە بۆ لەک لەکەکان دروست کردووە و تا کۆتایی مانگی ئاب پێشوازی لەم باڵندە جوان و سەرنجڕاکێشانە دەکەن.
بوونی لەک لەکەکان لە گوندی دەرە تفێی مەریوان بووەتە بیانوویەک بۆ خەڵکی ئەم گوندە و شارۆچکەکانی دەوروبەری بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی گەڕانەوەی ئەو باڵندە بۆ گوندەکەیان و هەموو ساڵێک لە کۆتایی مانگی ڕێبەندان ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوەدەچێت.
لاوانی دەرە تفێ چەند ساڵە دەستیان کردووە بە ڕازاندنەوەی سیمای گوندەکەیان و کردوویانە بە گوندێکی گەشتیاری و ساڵانە هەزاران گەشتیار ڕووی تێدەکات و بووە بە داهاتێکی ئابووری بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە
– وێنەگر: شاهۆ لامێع زادە