اخبار, عکس, ویژه خبری

ئەشکەوتی(قەڵای) کەرەفتوو

شاهۆ لامێع زادە

ئەشکەوتی(قەڵای) کەرەفتوو لە دەورانی دووهەمی زەوی ناسی دا دروست بووە.بەشە بەردینەکەی کێوی کەرەفتوو نزیکەی ۱۵۰۰ میتر درێژە و پاناییەکەشی نزیکەی ۷۰۰ میتر دەبێت.

لە باشووری ئەو قەڵایەوە گەلێ کێوی بەردین و بەرز هەن وەکوو پەنجە و سێ کەنیشکان کە سێ شاخەبەردی ئەستوونین. لە بەشی ڕۆژئاوای قەڵاکەش دا تاشەبەردێکی ئەستوونی هەیە بە نێوی بەردەخەیات کە ئەفسانەیەکی لە پشتە. دەڵێن ئەو بەردە کەسێکی ئەویندار بووە و دواتر لە ئاسمانەوە تەمێ کراوە و بۆتە بەرد. لە پشت ئەشکەوتی کەرەفتوو ئەشکەوتێکی تر هەیە بە ناوی کانی میکاییل.

قەڵای کەرەفتوو لە دوو بەشی سروشتی و دەستکرد پێکهاتووە و نیشانەگەل و ئاسەواری مێژوویی پێوەندی داری سەردەمانی ماننا، مادی تێدا دۆزراوەتەوە.

ئەشکەوتەکە ۱۷ میتر بەرزە و تا ئێستا نزیکەی ۷۵۰ میتر لە درێژی ناو ئەشکەوتەکە ناسراوە.

ئەشکەوتی کەرەفتوو چوار نهۆمی هەیە کە بە پیلکانە بە یەکەوە پێوەندیان هەیە.ئەڵبەت نهۆمی یەکەمی داڕماوە و تەنیا ئاسەواری درگاکانی لە ژێر پیلکانە ئاسنییەکەدا دیارن.

ئێستا نۆ هۆدەی ساخ و پێنج هۆدەی نیوەساخ و دەیان هۆدەی وێران لە ناو ئەشکەوتەکەدا هەن.

سەرچاوە:گەشت نامەی کەرەفتووی مەلیکولکەلام مەجدی (وەرگێڕ: ئەمجەد ئیمام)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *