اجتماعی, اخبار, سیاسی, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی #حەمدی

ئەمڕۆ ۲۱ی خەزەڵوەر، هاوکاتە لەگەڵ کۆچی دواییی شاعیری گەورەی کورد، "مامۆستا حەمدی"

ئەحمەد بەگی ساحیبقڕان ناسراو بە حه‌مدی لە ساڵی ۱۲۹۳ی کوچی بەرانبەر بە‌ ۱۸۷۶ی زایینی لە سلێمانی هاتووەتە دونیاوە، مامۆستا سه‌جادی له‌ لاپه‌ڕەی(۲۵۶)ـی میژووی ئه‌ده‌بی کوردیدا ئه‌ڵێت:

ئه‌حمه‌د به‌گ یه‌کێک بووه‌ له‌ دوانزه‌ سوارەی مه‌ریوان، لاوچاک و سوار چاک بووه‌، ڕووی کردبێته‌ هه‌ر مه‌یدانێک تۆپی هونه‌ری ده‌رکردووه‌، ڕووی کردبێته‌ هه‌ر دوژمنێک شکاندوویه‌تی، له‌مه‌وه‌ ناویان ناوه‌ (ساحێبقڕان) و خاوه‌ن (نگین)،

حه‌مدی لە قوتابخانەی مەلای جەزیری خوێندوویەتی و لە حوجرەکانی مزگەوتەکانی سلێمانی و لە خاناقای مەحوی فێری عەرەبی بووە.

لە ۱۸۹۲ی زایینی یەکەم شیعری وتووە و لە ۱۹۱۵ بە هۆی گرتنی لەلایەن میرەوە دیوانەکەی لەگەڵ کتێبخانەکەی هەمووی سووتێندراوە،

دوای هەڵاتنی لە سلێمانی دووبارە دەستی بە شیعر وتن کردووەتەوە و دیوانەکەی پاش خۆی بە جێ هێشتووە.

حەمدی لە ڕێکەوتی ۱۲ی تەشرینی ۱۹۳۶ی زایینی بە هۆی وەستانی دڵی کۆچی دوایی کردووە، لە گردی سەیوان نێژراوە.

🆔 @saqqezrudaw

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *