بەهۆی گازی ماڵانەوە چوار گەنج لە بروجێرد خنکان

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشکی لوڕستان رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی 40 دەزگەی نێوشاری بروجێرد 4 کەس گیانیان لەدەستدا. مەهدی غەیبی گووتی: هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو کەسانە ژەهراویبوون بووە بەهۆی گازی ماڵانەوە.
مەسعود کەریمی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی بروجێرد دەڵێت، ئەو چوار کەسە گەنج بوون و هەموویان ئەندامی بنەماڵەیەک بوون.
ئەو چوار گەنجە بە ناوەکانی ڕەزا شاهوێردی، عەلی مولکی، حامید سەفەر بەیرانوەند و محەممەد سەفەر بەیرانوەند کەسوکاری یەکتر بوون و ئەمڕۆ سێشەممە لە گۆڕستانی دارولسەلامی بروجێرد بەخاک سپێردران.
بەپێی ئاماری دادپزیشکی لوڕستان، لە ۹ مانگی یەکەمی ساڵی رابردووی هەتاویدا ۱۵ کەس لە لوڕستان بەهۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستداوە.
🆔 @saqqezrudaw