اجتماعی, اخبار, ایران, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

یادێک له مامۆستا قانع “شاعیری چەوساوەکانی کوردستان”

️قانع خەڵکی دۆڵاش مەریوان بوه، ڕۆژی ١٧ بانەمەڕی ساڵی ١٩٦٥ هەتاوی شاعیری بەرزە ناوی کورد محەمەد کابولی ناسراو بە مامۆستا قانع لە ناوچەی پێنجوێن کۆچی دوایی کرد.

بە هۆی شێعرەکانیەوە قانع بە شاعیری چەوساوەکانی کوردستان ناوبانگی دەرچووبوو.

 

▫️مامۆستا قانع ساڵی ۱۸۹۸ لە ئاویی دۆلاشی سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک دەبێت و ڕۆژی ۱۷ بانەمەڕی ۱۹۶۵ کۆچی دوایی دەکات.

▫️مامۆستا قانع لە بواری دڵداری، نیشتیمانی، کۆمەڵایەتی، نەتەوایەتی، شۆڕشگێرانە و ئایینی شێعری نووسیوە و توانی پێنج بەش لە شێعرەکانی بە شێوەی جیا جیا چاپ بکات.

 

▫️بەرهەمەکانی مامۆستا قانع: گوڵاڵەی مەریوان، باخچەی کوردستان، چوارباخی پێنجوێن، شاخی هەورامان و دەشتی گەرمیان.

🌹گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە✌️

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *