شاخەوان عوسمانی وێنەگرێکی سنەیی کە نازناوی A fiap لە فیدراسیۆنی جیهانی فۆتۆگرافی (FIAP) وەرگرت

نازناوی AFIAP یان "FIAP Artist" یەکەم ناونیشانە کە دەتوانرێت لە FIAP وەربگیرێت. ئەم ناونیشانە دەدرێتە ئەو فۆتۆگرافیانەی کە کارە هونەرییەکانیان بە بەشداریکردن لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فۆتۆگرافی بە سەرپەرشتی فیاپ لە وڵاتە جیاوازەکاندا پەسەندکراون.
شاخەوان عوسمانی لە دایک بووی ساڵی ۱۳۶۴هەتاوی و نزیک بە ۲۰ ساڵە سەر قاڵی هونەری وینەگریە.
بەشیک لە دەسکەوتەکانی ئەم هونەرمەندە بریتین لە میدالیای زێڕی جیهانی GPU لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی DESIRE، سربیا ۲۰۱۷ لە فێستیڤاڵی یۆرکشایر لە ئینگلتەرا
پلەی یەکەمی فستواڵی نیونەتەوەیی Fin 2018 لە وڵاتی پۆرتەگاڵ
بەڕێوەبردنی پێشانگای تاکەکەسی لە زانکۆی سەنت جۆرج پۆرتەگاڵ
ئەندامی ڕەسمی فیدراسیۆنی جیهانی وێنەی فیاپ
میدالیای زێڕ و خەڵاتی تایبەتی ۲۰۱۹ی فێستیڤاڵی جیهانی فۆتۆگرافی ئاساهی شیمبۆن ژاپۆن ۲۰۱۹
بردنەوەی شریتی شینی شەرەف لە فیدراسیۆنی جیهانی هونەری فۆتۆگرافی FIAP 2020 و خاوەن چەندبن خەڵات و دەسکەوتی گرینگی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.