لەتەنیشتی دۆستانی بیرمەندو مامۆستاییانی هزروانێ وەک؛بەڕەحمەتچوان ئەمجەد عەلیمورادی، خالیدخاکی، هادی یەزدانی وعەبدووڵڵا و عەلی ڕاشدی و… هەروەتر هەوڵ و تێکۆشانی هونەرمەندانی لەخۆبردووی گرووپ وکەسایەتیە چالاکەکانی شانۆی سەقز …،بەشوێندا چوونی بۆکراو دوای یەک دووساڵ گەیشتە ئاکام و بناغەی مێهرەجانی شانۆی کوردی دامەزراو یەکەم خولی لە ساڵی۱۳۷۸دەستیپێکرد.لە خولی یەکەمی فستیڤاڵەکە تەنیا شارەکانی پارێزگای کوردستان و دواتر گرووپەکانی پارێزگا کوردنشینەکان و ئەم ساڵە دواییانەش تائێستا -نۆزدەهەمین خولی شانۆی کوردی- کار گەشەی کردووەو بووەتە نێونەتەوەیی و جیهانی و لە هەر چوارپارچەو تەنانەت ئەورووپاش کوردانی هونەرمەندو شەیدای شانۆ بەشداری دەکەن. ئێستا دوای پتر لە دوو دەیە سەقز بە”پێتەختی شانۆی کوردی جیهان “ناوی لێدەبرێ . شانۆی کوردی بەگشتی داب و نەریت و فەرهەنگ و کۆمەڵگای مرۆڤی کورد تاوتوێ دەکات. لە گرنگترین ئامانجەکانی ئەم فستیڤاڵە دەتوانین بەم خاڵانە ئاماژە بکەین:
۱٫پەرەپێدان بە هونەری شانۆ لە ناوچەکوردنشینەکان
۲٫دۆزینەوە، هەڵاوردن و ناساندنی توانایی جیلی نوێ شانۆ
۳٫بەهێزکردنی شوناس و پێناسەی فەرهەنگی کوردی
۴٫خوڵقاندنی دان وسان لە نێوان فەرهەنگەکان
۵٫پاراستن و ژیاندنەوەو گەشەی فەرهەنگ و زمانی کوردی
۶٫گەشەی گەشتیاری فەرهەنگی و…
ئێستا بە دڵنیاییەوە مێهرەجانی شانۆی کوردی سەقز ،یەکێ لە گەورەترین و بەهێزترین ڕووداوە کەلەپوورییەکانی پارێزگای کوردستان،ئێران و تەنانەت جێهانە کە بووەتە هۆی پێشوازی بەرفەراوانی خەڵک،هونەرمەندان و هۆگرانی شانۆ و هەر ڕۆژ لاوان و پسپۆڕانی بواری شانۆ زیاتر دێنەمەیدان.بەهیوای گەشەی زیاتری هونەری شانۆی کوردی وهەروەها پاڵپشتی بەردەوامی خەڵک و دەسگا فەرهەنگی و هونەرییەکانی وڵات لەم ڕووداوە تایبەتە.
- سقز رووداو
- کد خبر 20006
- بدون نظر
- پرینت