گرنگی بەڕێوەچوونی فێستیواڵی هونەری و گرنگی نەدان بەم بابەتە لە شاری ساحیب
– خالید فهرهجزاده
ئەنجامدانی فێستیواڵ و بەرنامەی کولتووری و هونەری ئامانجدار گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ناو و پێگەی شار بۆ دامەزراندنی ناسنامە یان پێگەی مێژوویی و براندی کولتووری شارێک و تەنانەت نەتەوەیەکیش
پێویستە لێرەدا ئاماژە بە نموونەیەکی بەنرخی بکەین وەک فێستیواڵی نێودەوڵەتی شانۆی کوردی سەقز کە توانایەکی جیهانی بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتی-فەرهەنگییەکانی سەقز خوڵقاندووە.
هاوکات شارە بچووک و تازە دامەزراوەکانیش دەستیان بە بەرنامە بۆ بەدەستهێنانی پێگە و گەشەپێدانی کولتووری کردووە، کە دەتوانرێت وەک هەوڵێک ئاماژە بە بەڕێوەچوونی دووهەمین دەوری فێستیواڵی فۆلکلۆری ناوچەیی تازە شاری سونەتە بکرێت.
بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ۲۵ ساڵ بەسەر دامەزراندنی شارەوانیەکدا تێپەڕیوە و شاری ساحیب چەندین ڕێزلێنانی ناوچەیی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی لە بواری وێنەو سینمادا بەدەستهێناوە و تەنانەت لە بواری خوێندنەوەی کتێبیشدا سەرکەوتوو بووە. بەداخەوە دوای ماوەیەک نەیتوانی درێژە بە فێستیواڵی کورتە فیلمی ساحێب بدات و ئەمەش لاوازییەکی بنەڕەتییە بۆ دامەزراوە فەرهەنگییەکان و شارەوانی و ڕێکخراوەکانی شاری ساحیب
هیوادارین شارەوانی و شۆرای شارو کاربەدەستان بیر لە ڕێبازەکەیان بکەنو هونەرمەندان بەسەر بکەنەوا بۆ ئەنجامدانو بەرەو پێش بردنی بەردەوامی ئەم فێستیواڵە گرنگە.