اخبار, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

کۆڕێک بۆ زمان کوردی و پێشکەش‌کردنی بڕوانامە بە فێرخوازان له سه‌قز بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ۲۳ی گوڵان لە فێرگەی زمانی کوردی بەیان لە سەقز بە بەشداری شاعیران و نووسەران و لایەنگران و فێرخوازانی زمانی کوردی، کۆڕێک بۆ زمان و پێشکەش‌کردنی بڕوانامە بە فێرخوازان بەڕێوە چوو. لەم کۆڕەدا سەرەتا دوکتور شەماڵ ئیسماعیلپوور  مامۆستای وانەبێژی زمانی کوردی لە  فێرگەی ژیوار و بەرپرسی فێرگەی بەیان وێڕای بەخێرهێنانی مێوانەکان و مامۆستایان ، باسێکی لەسەر ئەرکی هەمووان لەبەرانبەر زمانی دایکیدا کرد و پاراستنی زمانی بە پڕۆسەیەکی گشتی و نەتەوەیی زانی.
مامۆستا ئاسۆ لە وتەکانیدا ئاماژەی بە چالاکی و ناوی دوو فێرگەی ناوبراو کرد . پاشان بەشێک لە شێعری شای مەردانی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
مامۆستا ئیبراهیم شەوقی لەسەر ڕێگاکانی گەشەی زمان لەلایەن فێرخوازانەوە بابەتێکی پوختی پێشکەش کرد .
لە لایەن هەرکام لە بەڕێزان دوکتور ڕەحمانی ڕەحیم نژاد و شۆخان و سارۆوە پارچە مووسیقا و گۆرانی بەچێژی کوردی پێسکەش کرا. شاعیران کارۆ مروەتی و بەفراو چووپانی شێعریان خوێندەوە و فەریدە ئەحمەدزادە و ئیرەجی کەیخوسرەوی و سۆها حەسەنزادە شێعری تایبەتی گەورە شاعیرانی کوردیان پێسکەش کرد. ئەم بەرنامەیە بە پێشکەش کردنی بڕوانامەی زمانی کوردی بە فێرخوازان کۆتایی پێهات. شایانی باسە لەم کۆڕەدا چەند شاعیر و نووسەر و چالاکوانی ژن و پیاوی شاری سەقز ئامادەبوون و گەرمی و گەورەییان بە کۆڕەکە بەخشی.
لەم کۆڕەدا حەفتا بڕوانامەی زمانی کوردی  پێسکەشی فێرخوازان کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *