اخبار, فرهنگی, ویژه خبری

وۆرکشۆپی ڕاهێنانی “داڕشتن و ڕێنماییکردنی چالاکی وەرزشی بۆ گرووپە تایبەتەکان” به ڕێوە چوو

وۆرکشۆپێکی ڕاهێنانی تایبە بەناونیشانی “داڕشتن و ڕێنماییکردنی چالاکی وەرزشی بۆ گروپە تایبەتەکان” لەلایەن زانکۆی ئازادی لقی سەقزەوە بەئامانجی بەرزکردنەوەی زانیاری زانستی و لێهاتوویی کارپێکراو بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە زانستییە، کە لەلایەن دکتۆر سامان پاشایی (دکتۆرا لە فیزیۆلۆژی و خۆراکی وەرزشی و ئەندامی لێژنەی زانستی زانکۆ) لە  هۆڵی ئامفی تەئاتری ئەم یەکەی زانکۆ وترایەوە، پێشوازییەکی زۆر بەرفراوان لەلایەن خوێندکاران و وەرزشوانان و راهێنەران و خوازیارانی فێربوون لە بواری زانستە وەرزشییەکان دەکەنی لێکرا. بەپێی ڕاپۆرت و ئاماری تۆمار کراو، ئەم وۆرکشۆپی ڕاهێنانە بە ئامادەبوونی زیاتر لە ۱۳۰ بەشداربوو بەڕێوەچوو. ئەمەش ئاماژەیە بۆ گرنگی و پێویستی کۆمەڵگەی وەرزشی بە گفتوگۆی زانستی لە بواری تەندروستی و ڕاهێنانی تایبەتدا.

لەم ئارستەیەدا، بابەتگەلێکی سەرەکی سەبارەت بە میتۆدۆلۆژی نوێ بۆ داڕشتنی ڕاهێنان بۆ ئەو کەسانەی کە بارودۆخی جەستەیی تایبەتیان هەیە وەک نەخۆشی دیابت، پارکینسون ، MS, شێرپەجە و هتد شرۆڤە کران،  لە کۆتایی د. پاشایی وەڵامی پرسیارە تایبەتەکانی ئامادەبووانی دایەوە.

ـ که‌وثه‌ر وه‌یس‌مورادی (کوثر ویس مرادی)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *