خوێندنەوەی قەسیدەی «دوعا بۆ سەقز»، لە دیوانی «سۆزی نیشتمان»،
✍ هۆنراوەی خوالێخۆشبوو شێخ ڕئووف ضیایی به ناسناوی عاشق، (ڕۆژی بیستی جۆزەردان دوای وتارەکەیان لەسەر جوانیکاری ئەدەبی لەشێعری ناریدا).
ـ عەبدولخالق ڕەحمانی(شەیدا)
شێخ ڕەئووف ضیایی شاعیر و زانای پایەبەرزی سەقزی(۱۲۷۲-۱۳۶۶ ه.ش) ڕاوێژکار و یاریدەدەری یەکەم مەلیکی کوردستان شێخ محموودی نەمر بووە.
ڕەحمەتی کاک عومەر فاڕووقی دیوانە شێعری سۆزی نیشتمان و بیرەوەرییەکانی بەناوی سەقز لە گەرمەی جەنگی جیهانیدا چاپ کردوە.
(آراء الفریقین، بدیع، عروض و قافیه، سخنان دردآور در ردّ شبهه های پیشاور) سێ کتێبی دیکەی ئەو زاتەن.