کێوی”سه‌نگه‌ری سه‌ی عه‌تا” و مێژووه‌که‌ی
– عابید حسه‌ینی (چاوشینی باوه‌خه‌ڵیفه)
عه‌تا که‌ل یا سه‌ی عه‌تا، کوڕی سه‌ی سه‌عده‌دین له ساداتی گوندی “قه‌ڵاته‌ڕه‌شکه”سه‌ر به شارۆچکه‌ی ئێسته‌ی حسیناوایه و ساڵی ۱۲۷۶ ک.ه.له دایک بووه، ئه‌م گونده له60k شاری سنه‌دایه نزیک کێوه‌کانی “باوه‌حاجی” “سه‌وزه‌پۆش”ه. له ساڵی ۱۳۱۷ دا به شێوه‌ی ڕه‌شبکوژی گیانی به‌خت کردووه.
عه‌تا که‌ل کاتێ باوکی له ده‌سدا،میرمنداڵێک بووه. خه‌سه‌روخانێک ده‌یویست ماڵ و مڵکی باوکی لێ داگیر بکات و بیکاته شوانی خۆی. عه‌تا که‌ل به بستنی”نمه‌و” به ژێرپا و ناڵی دوو ئه‌سپی باشی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خاوه‌ن مڵکی “قه‌ڵاته‌ڕه‌شکه”وه هه‌ڵات و خۆی گه‌یانده شاری سنه. لای”حاجی موعته‌مه‌د”یه‌کێک له خانه‌کانی سنه له خاوه‌ن گونده‌که‌ی شکایه‌تی کرد،به‌ڵام به سه‌ره‌نجامێک نه‌گه‌یشت.دواتر به‌ره‌و مه‌ریوان چوو و شکایه‌تی برد بۆ لای مه‌حموود خانی کانی سانان. مه‌حموود خان که پیاوێکی ده‌سڕۆیشتوو و ئه‌فسه‌ری فه‌خری سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بوو. کاتێ چاوه به ڕژدی و به‌هێزی سه‌ی عه‌تا که‌وت، کردیه به‌رپرسی پاسگای گوندی سیوه‌ر.

عه‌تا که‌ل به هۆی ئه‌م پیاوه‌تییه‌وه بوو به پیاوی مه‌حموودخان. شه‌وێک که داروده‌سته‌ی حاجی موعته‌مه‌د بێ ڕێزی به بنه‌ماڵه‌ی مه‌حموود خان ده‌که‌ن، ئه‌ویش بێ ئاگاداری ئه‌وان هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ریان و دووان له داروده‌سه‌ی حاجی موعته‌مه‌د ده‌کوژێ. ئه‌م ملبادانه له کاروباری ده‌وڵه‌تی و زوڵم و زۆر قه‌بووڵ نه‌کردنه له لایه‌ن عه‌تا که‌له‌وه ده‌نگی دایه‌وه و تاقمێکی دیکه که هه‌ر وه‌ک ئه‌و له لایه‌ن موڵکداران و خانه‌کانیانه‌وه کێشه‌یان بۆ دروست ببوو چوونه لای عه‌تا که‌ل.
دواتر عه‌تا که‌ل له شه‌ڕی چریکیدا ئه‌زموونێکی زۆری به‌ه‌ست هێنا و له نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتدا له ته‌ک تاقمێک له تفنگچییه گورج و گۆڵه‌کانی وه‌کوو”سه‌ی مه‌جی، بله خه‌زان، مه‌جی عومه‌ر، حه‌مه‌مراوی عومه‌ر، حه‌مه‌مراد خاڵۆ، خانجانی کرماشانی،مه‌جیه بچکۆل،شامحه‌وی چۆخه‌ڕه‌شی،عه‌لی بال بال،حه‌مه‌ومین پیرۆز، سه‌ی عه‌باس که‌وله، حه‌مه‌ی ئه‌ولفه‌تاح،حه‌مه لوقه، مام پیاو،باوه تاهیر، ڕه‌حیمه گرده،شه‌ریفی حه‌مه حسه‌ین،عه‌به‌ی برای کوێخا ڕه‌حمان و عارف ڕه‌زا له ده‌وری کۆبوونه‌وه.
له شه‌ڕێ به ناو شه‌ڕی”کێوی شاجۆ” له گوندی باینچۆ له ساڵی ۱۳۱۵ سه‌دان که‌س له له‌شکری ده‌وڵه‌تی پاڵه‌وی له کێوی شاجۆ به ده‌ستی پیاونی سه‌ی عه‌تا له به‌ربه‌ره‌کانێدا کوژران، ئیتر له‌و کاته‌وه خه‌ڵک به‌و کێوه‌یان گوت:”مه‌ته‌رێز- سه‌نگه‌ر- سه‌ی عه‌تا.
له به‌یت و باوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ها باسی کراوه.
ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ته‌پ و کۆیانه
ده‌سته‌ی کاک سه‌یی، ئاغا ڕۆیانه
ده‌سته‌ی کاک سه‌یی، سه‌ر لێ‌شێواوه
ته‌رمه‌که‌ی داخۆ له کوێ نێژراوه.
دواتر عه‌تا که‌ل ناو ونابانگی بووه جێی هاواری خه‌ڵک و لێقه‌وماوان و هاوریان بۆ ده‌برد. یه‌کێک له‌م هاوارانه شکایه‌تی ساداتی گوندی هه‌نجیران بوو. ئه‌م گونده له ژێڕ ڕکێفی که‌سێکی هاولفی خۆی به ناو “حه‌مه‌تاڵی” بانه بوو. حه‌مه‌تاڵ و سه‌ی عه‌تا له مابه‌ین خۆیاندا ڕێکه‌وتنیان هه‌بوو و شوێن و سنووری کاروباری خۆیان بۆ یه‌کتر دیاری کردبوو. به‌ڵام ئه‌م شکایه‌ته‌ی ساداتی گوندی هه‌نجیران و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ی عه‌تا له تاڵان کردنی گوند و بردنی مه‌ڕ و ماڵات. ڕێکه‌وتنه‌که‌ی تێکشکاند.بم هۆوه له مانگی ڕه‌مه‌زانی ساڵی ۱۳۱۷ له ته‌مه‌نی ۴۰ ساڵیدا له کێوی”قشڵاخی” ناوچه‌ی شلێر،ئامۆزای حه‌مه‌تاڵ به ناو “سه‌عی به‌گ”عه‌تا که‌لی به شێوه‌ی ڕه‌شبکوژی کوشت.
ته‌رمی سه‌ی عه‌تا به یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید، هێنرایه‌وه شاری سلێمانی و له “گردی سه‌یوان” نێژرا.
به پێی بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا ئیمامی: جووڵانه‌وه‌ی دژه زۆرداری سه‌ی عه‌تا و حه‌مه‌تاڵ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به هۆی نه‌بوونی بیرۆکه‌ی یه‌کانگیر و هزرێکی تایبه‌تی له لایه‌ن خان و ده‌ربه‌گاکانه بۆ ئامانجی خۆیان ده‌یان قۆزته‌وه و که‌ڵکی خراپیان لێ وه‌رده‌گرت.
زۆرجاریش له لایه‌ن ده‌م و ده‌زگای سه‌رده‌مه‌وه به ده‌سته وشه و ناوزڕاندن و قسه هه‌ڵبستن و درۆ و ده‌له‌سه بۆ هه‌ڵخڵه‌تاندنی خه‌ڵک دژ به‌م ڕاپه‌ڕینانه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه تا له خشته‌یان ببن.عه‌تا که‌ل له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سگره‌وی خه‌ڵکی کردووه. زۆرجار له لایه‌ن هه‌ژاران و بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌وه که ده‌ستی هانیان به هیچکوێه‌ک نه‌گه‌یشتووه. بۆ به ئامانج گه‌یشتنی مێشکی به ئاواته‌کانیان به‌رگی ئاینی و ئاسمانیان کردووه به به‌ر ڕاپه‌ڕینه دژه زوڵمه‌کاندا.

وه‌کوو” سه‌ی عه‌تا گوله‌نه‌بڕی له به‌ردایه” بانگه‌شه‌ی تایبه‌ت بۆ تیر هاویشتن و ده‌نگی تایبه‌تی ته‌قه‌کردنی سه‌ی عه‌تا” خه‌وپه‌رژێنه‌کانی سه‌ی عه‌تا” بانگدانی سه‌ی عه‌تا له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕدا و ده‌س به نوێژ کردنی”
یادی هه‌رمان.
که‌ل: یانی لێوی قرنجیاوه “لێو شه‌که‌ری”
هه‌رده‌م شاخه‌وان بژین. له شاخ به جه‌سته‌ی خۆتاندا هه‌ڵده‌گه‌رێن. کۆڕی شاخه‌وانانی هه‌ڵۆ، ڕێکه‌وتی ۲۷۲۶/۵/۲ شاخی ” سه‌نگه‌ری سه‌ی عه‌تا”
