اجتماعی, اخبار, ویژه خبری, یادداشت

کەیخوسرەوی لە نێوان گەنجێتی دەروون و تەمەنی درۆیین

ئەمجەد غوڵامی
«کەیخوسرەوەی بوون» تەمەن و نەریتێکە کە خۆی لە پیری و کۆنبوون پاراستووە؛ یان باشترە بڵێم، ئەو کەسێکە کە خووی بە تەمەنەوە نەگرتووە و هەردەم جۆرێک لەدایکبوونەوە تاقی دەکاتەوە و بەردەوام بەخەوشاندنی ڕواڵەتی تەمەن، زەمان بەکاتی گەنجبوون ڕادەگرێ، تا بە هەڵێنجاندنی لە دژوازیی نێوان ڕواڵەت و دەرووندا، و پاشان بە گێڕانەوەی تایبەتی خۆی، وێنا و هەستێکی نۆێ ببەخشێتە بەردەنگەکەی.
کە لەگەڵی دادەنیشی و گوێی بۆ دەگری، یەکەم شتێک بیری لێ دەکەیەوە، ئەوەیە کە «ئەم پیاوە بۆ هێندە گەنجانە بیر دەکاتەوە»؛ لە کاتێکدا هەوای ئەم واڵتە، هەوای پیری و دەمارگرژی و سەلەفییەتە.
کەیخوسرەوی بەو پێناسەیە، ئاوێتەی جۆرێک لەدایکبوونەیی بە مانا ئارێنتییەکەیەتی؛ ئاوێتەی پراکسیسێکی ئازادیخوازانە و ڕێندانەیە بە تام و بۆنێکی چاوەروان نەکراو؛ ئاوێتەی ژیانێکی بەرباڵوی ئۆدیسەئاسای سەربەمۆرە کە سات بە سات و چرکە بە چرکەی شیاوی گێرانەوەیە؛ ژیانێک بەبێ ئەوەی پەلە بکرێ لە گێڕانەوەی و هەمیشەش دەبێ پەلە بکرێ لە فەرامۆش نەکردنی. ئەویش لە کاتێکدا کە کۆندراوتەنی: بیرهێنانەوەش خۆی میکانیزمێکە بۆ فەرامۆش کردن.
ئەو ساتە ئاوارتانەی ئەزموون کردن و سەفەر و پاشان گەڕانەوە بۆ گێڕانەوەیان، هەوڵێکە بۆ دەوڵەمەندکردن و بەخشینەوەی حیکمەت بە ئەزموون و هاوکات، نەریتێکی کۆنە کە لە سەعدییەوە تا فەقێ تەیران گێڕانەوەی ملکەچی خۆی کردووە و بنیامیوتەنی، ئەو مەتەڵە ئەڵمانییەی لێ کەوتۆتەوە کە دەڵێ: «ئەوی سەفەر دەکا، هەمیشە شتێکی بۆ گێرانەوە پێیە.» و لەو سۆنگەوە حەقایەتبێژان ئەو کەسانەن کە دەڵێی هەردەم لە سەفەرن و لە سەفەردا، ئەزموونێکی تایبەتیان مسۆگەر کردووە کە دەمبەدەم دەگێڕدرێتەوە و دەبێتە سەرچاوەی هەموو حەقایەتەکان. لەو ڕووەوە کاک عەبدوڵاڵ ئاوێتەیەکە لە سەفەر و گێرانەوە یان ئەگەر سەفەر بە بەشێک لە ئێرلێبێن بزانین، دەبێ بڵێین ئەو ئاوێتەیەکە لە ئەزموون و یادەوەری.
یادەوەری فاکتەری تۆمارکردنەوەی ئەزموونێکی تایەکاری و تایبەتییە لەنێو قەرەباڵغی ئەزموونی رۆژانە و خودی ئەزموونیش هەوڵێکە بۆ دەستەبەرکردن و تاقیکردنەوەی ژیانێک بە پێوەری خەون و خۆدزینەوە لە ئاساییبوون و جیاکردنەوەی ئەوی شیاوی گێڕانەوەیە، لەوی کە هیچ بایەخ و مانایەکی بۆ نییە؛ ئەویش بۆ گەیشتن بەو ژیانەی شیاوی بیستن و گێڕانەوە بێ. ئەمەش زۆر بەئاسانی مسۆگەر نابێ، بەتایبەت لە سەردەمێکدا کە دەسەڵات و ئابووری و کۆمەڵگای مۆدێرن بەردەوام لە قەفەزێکی تاک ماناییدا رێگەی تاقیکردنەوەت لێ زەوت دەکا و ژیانت لێ دەکاتە دەسەیاوی هیچ نەکردن و کاتێک دەمریت، کە هیچت نەبینیوە و هیچت تاقی نەکردووە و بگرە دەرەتانی ئەوەت نەبوو، پاڵپشتی خۆت بی؛ پاڵپشتی خۆتێکی تامەزرۆ لە سەردەمی دانیشتن و گەنین و دەسخەرۆیی.
کەیخوسرەوی ڕێک لە خاڵی ناوەڕاستی ئەو شوێنەدا دەژی. کە لێی نزیک دەبیەوە حەز بە ئەزموونەکانی دەکەی، بە خۆپاڵپشتییەکەی و کوردوتەنی بە «زوڵم لەخۆ نەکردنەکەی»؛ لە ئەزموونی دەرەبەگایەتییەوە تا کارگە تایبەتییەکانی نووسین و بیستن. لەهاوڕێتیی عەبدوڵاڵ واعیزەکان، فەردیدەکان، ئاستیمەکان، سادقییەکان و شاملووەکان تا ئەزموونی کافە گوڵ مەمەد و نادری و بەسەرکردنەوەی هەموو ئەوانەی وا ڕۆژگارێک لە نائەزموونەوە، ئەزموونیان دەخوڵقاند.
کە دەگێڕێتەوە دەبێتە بەشێک لە ئەزموونێکی مێژوویی و کەڵکەبوو. وەک بڵێی ئەوە کاک عەبدوڵاڵیە کە ئەم مێژووە دەخاتە گەڕ و بە گوڵوەژێرکردنی یەکەیەکەی ئەزموونەکان و دەوڵەمەندکردنیان بە ئێرلێبێنی خۆی، ئاراستەی من و تۆیەکی دەکات کە هێشتا لە بەردەمی دانیشتووین و گوێمان بۆ گرتووە و متەقمان لەخۆ بڕیوە، و ئەو کاریزمائاسا تەواو یادەوەرییەکانی تۆی هەژار خستووە و تۆ سەرسام لەو جۆرە ژیانەی، لەو دیدارە تایبەتانەی، زمانت لە گۆ کەوتووە.
بۆ وێنە کاتێ ڕۆمانی «بەسەرهاتی خاوخێزانی و دەروونی خەوشێندراوی من»ی دەخوێنییەوە، هەست دەکەی ئەو بە وێناکردنی «ئەحمەد بەگی دارشەمانە»، «فەیزوڵاڵ بەگی موکری» و تەنانەت بە وێنای پیکارێسکیی دامودەزگای زەالمی حاجی وەهاب و سەفەرە بەردەوامەکانی بۆ تۆبەکاری، لەپاڵ ئەزموونەکانی خۆی و گێڕانەوەی بۆ ئەمیری کوڕی، خۆی کردۆتە شایەدێکی قۆشمەی ڕووداوەکان کە هاتووە لە گۆشەنیگایەکی سۆزدارانەوە، گەمە بە هەمووی ئەو مێژووە بکا. بەاڵم کاتێ بەڵگەت بۆ دێنێتەوە، تۆ ناچار دەبییەوە لە ملکەچ بوون و چێژبردن لەو کرۆنیکێالنەی ئەو لەپێناو گێڕانەوەکەی سەریەکی خستووە.

 

کەچی ئەو بەوەش لێت نابێتەوە و کاتێ تیڕادوویانە وەک شایەدێکی بڕواپێکراو، بۆتە زمانحاڵی خودێکی کێش دراوە کە بە دانانە پاڵ یەکی یادەوەری و مێژوو، جۆرێکی تایبەتی لە گێڕانەوەی مێژوو داڕشتووە، تۆ نازانی دەبێ لێی بسڵەمێیەوە یان چێژی لێ ببەی؛ ئەویش ئەو چێژە ڕووت و سەڵتەی کە تەنیا و تەنیا لە حەقایەت و ئەفسانەکانن بەدی دەکەی.
بۆ وێنە کاتێ «موسیبەتی کوردبوون»ی دەخوێنییەوە، دادەمێنی کە چۆن دەکرێ کەسێک بە ناوەندکردنی خۆی و ژین جیهانی خۆی، هەموو شوناس و مێژووی ئەم گەلە لە زەمانێکی یەکپارچەی مێژووییدا کۆ بکەیەوە و چێژێکی لێ هەڵێنجێنێ کە لە سەرەوی هەموو جێژەکانەوەیە و بگرە تاقە چێژێکە کە دەتوانێ زەبری وەیشوومەی مێژوو و ئەو ئایدیالۆژیایە بنەماخوازییەی ڕیکۆر باسی لێوە دەکات، بخەسێنێت.
کە دەگێڕێتەوە، تۆ بێ سێ و دوو خۆتی لەگەڵ دەخەی و دەبیە بەشێک لەو خودە کێشدراوەی کاک عەبدوڵاڵ و، ئەویش خۆی دەبێتە بیانوویەک بۆ ختووکەدانی کەسایەتیی ئایرۆن و خۆهەڵکێشی تۆ. واتە تۆ پاش بیستنی ئەو گێڕانەوە و بەسەرهاتانە، چیتر ئەو ترسەنۆکە آالزۆنە نیت و کە تاوێ پێشتر چۆکت نابوو بە چۆکیەوە و لە ژێر سێبەری بەرزیدا متەقت لێوە نەدەهات. بەڵکوو ئەو بە کەڵکوەرگرتن لە گۆشەنیگایەکی گێڕانەوەبیستانە، تۆی لە گەمەی خۆی وەرداوە و فێری کردووی کە چۆن بە گوتارێکی ناڕاستەوخۆی ئازاد، ئەزموونە گوڵبژێرەکانی، گوڵوەژێر بکەیەوە و بەبێ ئەوەی لە تام و بۆنەکەی کەم کەیەوە، بیکەیە بەشێک لە بەسەرهاتەکانی خۆت و وەک فەرهاد پیرباڵ پاساوی بۆ بێنییە کە: «ئەی تۆش هەر وات نەکردووە.»
ئەوە نییە بەو سێحری کالمەت چاومانت بەڕووی بەرجەوەندی سێحراویی ڕووداوەکاندا کردۆتەوە؛ سێحرێک لە چەشنی ئەو کاکڵە سێحراوییەی کە یاکۆبسێن پێی وابوو هەر جۆرێکی بشێلی و بە هەر جۆرێکی بگێڕیەوە، قەت لەبەر یەک هەڵناوەشێتەوە.

هەڵبەت ئەمە تەواو ئەو جەغزە سێحراوییە نییە کە تۆ لە دانیشتنی الی کاک عەبدوڵاڵ هەستی پێ دەکەی. تۆ کە دادەنیشیت دەبێتە بەشێک لە نەریتێکی نازمانی؛ شتێک کە دەیبیستی ڕێک ئەوە نییە کە دەیگێڕیتەوە. جار هەیە دەگۆڕدرێ، شتێکی دی لێ دەردێ، گێرانەوەیەکی تری لێ دروست دەبێ و حیکمەتێکی تری لێ هەڵدەهێجێندرێ و هەر ئەوەشە دانیشتنەکان لە دووپاتەبوون دەپارێزێ و دەیکاتە جۆرێک دانوستانکردنی تایبەتی بە پێشگێرانەوەکان.
بۆیە کاتێ لەو هەموو ئەزموون و یادەوەرییە ورد دەبیەوە، نەک مەجالی ئەوەت نییە، ئەوی پێشوو وەبیر بێنییەوە، بەڵکوو لەو ڕاوێژە دەکۆڵییەوە کە هەردەم ناچارت دەکا لە بیستن؛ ئەویش لە سەردەمی دژواری بیستندا.
کەیخوسرەوی لەو سونگەوە فێڵێکە لە زەمان و زمان؛ لە زەمانێکی لەجۆمگە دەرچوو کە هەردەم فەرامۆش دەکرێ و کەڵکی نامێنێ و ئەو بەگێڕانەوەی، کەڵکی دووبارەی پێ دەبەخشێ. زەمانێک کە هایدیگەر دەیوت بە هۆی لەعالەم بوون و گەمارۆدران بە ژیانی بێماناوە، بەتاڵ بووە و مەحاڵە لە شتێکی بۆش و بەتاڵەوە بگەینە تێگەیشتن و پەیوەست بوون؛ «چۆن دەتوانین شتێک بدەین کە نیمانە؟»
مەگەر ئەوەی کە وەک کاک عەبدوڵاڵ فێڵ لەو زەمانە بکەی و وەک فریدریکی ناو ڕۆمانی «پەروەردەی سۆزداری»ی فلوبێر، خۆت لەو زەمانە بترازێنی و شوێنێک لە یادەوەریدا دەستەبەر بکەی و لەوێوە باش و تایبەتییەکانی ژیانی لێ هەڵوەژێری و سەریەکی خەیەوە و دوای سەریەک خستنەوە و نواندنیان، یان وەک لۆکاچ دەڵێ بە گۆڕینیان بۆ ئەزموونی بێ ناوبژیگەرانە، ژیانێکی تر بەرهەم بێنێت کە تێیدا بوون و ڕەوتی زەمان بە شێوەی نازەمان و ناتەمەن دەگێڕدرێتەوە.
لەم یارییەدا زەمان دووجار گەمەی پێ دەکرێت؛ جارێک لە رێگەی بە شت کردن و ئاساییکردنی ئەزموونی تایبەتی و جارێک بە تایبەتیکردن و شازکردنی خودی ئەزموون. ئەمەش چ نییە جیا لە هەمان یاریی نێوان ئەزموونی «قوربانی» و «حورمەتسڕاوە» کە لە هەردووکیاندا ئەزموون لە دەرەوەی ویست و تاقەتی مرۆیین: ئەمیان هێندە پیرۆزە کە تەنیا شیاوی خودایانە و ئەویتریان هێندە کڕچ و کاڵە کە خودایان قابیلی مرۆڤێشی نازانن و لێی قەدەغە دەکەن.
یاری و ڕاوێژی کاک عەبدوڵاڵ ڕەوتێکی لەم شێوەی هەیە، جارێک شتە سروشتی و رۆژانەکان پیرۆز دەکا و جارێکی دیکە دایان دەبەزێنێ و ئاساییان دەکاتەوە. وەک بڵێی ئەو فەرمان لە گێنیووسێک وەردەگرێ کە بەرە لەدوای بەرە و کۆڕ لەدوای کۆڕ، بە میرات پێی گەیشتووە و ئەو هەموو نبووغەکانی، هەموو گەنجێتیی لەو گێنیووسە وەرگرتووە.
مەیلی ئەو نەک مەیلی ئێگۆ، بەڵکوو مەیلی گێنیووسێکە کە لە هەموو ژیان و سەفەرەکانیدا هاوڕێی بووە و فێری کردووە چۆن بە گێڕانەوە، خۆی لە مردن بدزێتەوە؛ ڕێک وەک شەهرزادی ناو هەزار و یەکشەو کە ئەگەر بە مەیلی ئەو بجووڵێیەوە، هەر لە یەکەم شەودا سەری بڕابوو.

 

بۆیە کاتێ لە تەختی ناوچاوانی ورد دەبییەوە، ئەو گینووسە دەبینی کە پێت دەڵێ ئەگەر بە مەیلی ئەو بجووڵێیەوە، ئەگەر کاڵوی لەسەر نەنێی، ئەو زۆر شتت پێدەبەخشێ، زۆر شتت ال وێنا دەکا و بگرە لەوەش زیاتر تایەکاریترین ژیانت بۆ دەخەملێنێ؛ نەک بەو هۆیەی لە ئێمەوە هەڵقوولیوە، بەڵکوو بەو هۆیەی ئێمە لێی هەڵقوڵیوین.
بۆیە تەنیا بە قەرزکردنی ئەو گینووسە و لێ فێربوونیەتی کە هەست دەکەی، تۆش لەوێ بووی؛ لە هەموو ئەو ڕووداوانەی ئەو ئەزموونی کردووە. ئیتر ئەمە دزی نییە کە یادەورییەکانی بە هی خۆت بزانی، بەڵکوو ئەمە ئاوێکە ئەو ڕشتوویەتی و فێری کردووی کە لە نزیکەوە خۆتی تێ هەڵقورتێنی و هەوڵ بدەی فۆڕمێکی تری بۆ دیاری بکەی و بیکەیە هی خۆت.
بەڵام پێشتر دەبێ لە مەودای نێوان سەرسام بوون و شەرمی گەنجێتی، لە نێوان تاسە و هەستی لەدەست دان، تەنیا و تەنیا بیسەرێکی سەڵەت و حەپەساو بی. دەبێ لە ئاستی کاریزمای گێرانەوەیدا خۆت بدەیتە دەست چێژی ڕووداوەکان و هەردەم لە خۆت بپرسیت کە چۆنە ئەم پیاوە بەم تەمەنەوە توانیویەتی بە گێڕانەوەی ئەو ئەزموونە تایبەتیانەی، دەرگا لە ڕووی تەمەن دابخات و بەبێ گۆڕینی دەمامکەکان گەنجێتی ڕۆ بنێتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *