اخبار, عناوین بین الملل, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

زانکۆی سلێمانی کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی «شێرکۆ بێکەس» ڕادەگەیەنێت

بەشی کوردی کۆلێجی زمانی زانکۆی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ئینستیتیوتی «داکۆ بۆ گەشەپێدانی هونەر و کولتوور»، بەدروشمی «شێرکۆ بێکەس، سیمبولی داهێنان و خۆری شیعری کوردی»، کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی «شێرکۆ بێکەس» ساز دەکەن.

کۆنفرانسەکە بە سەرپەرشتیی (پ.د.شاخەوان جەلال حاجی فەرەج)، ڕاگری کۆلێجی زمان، و (هەڵۆ شێرکۆ بێکەس)، سەرۆکی ئینستیتیوتی داکۆ بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە کۆنفرانسەکە خوێندنەوەی بەرهەمەکانی شاعیرە لەڕوانگەی تیۆرییە نوێیەکانی ئەدەب و زمانەوانی و خستنەڕووی ڕۆڵی لە نوێگەری و زیندوکردنەوەی زمانی کوردیدا.

بۆ زانینی وردەکاریی تەواوی تەوەرەکان، وادەکانی وەرگرتنی پوختە و دەقی توێژینەوەکان، مەرجەکانی بەشداریکردن و ڕێگەکانی پەیوەندی، تکایە بڕواننە فۆتۆ هاوپێچەکان.

Screenshot

Screenshot

Screenshot

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *