شما اینجا هستید
اخبار » شادی و هه‌ڵاڵه‌ له‌ ڕۆمانی “ژنێک به‌ سه‌ر مناره‌وه‌”نووسینی شێرزاد حه‌سه‌ن و “گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌” ی عه‌تا نهایی

عابید حسه‌ینی کارناسی باڵای زمان وئه‌ده‌بی ئینگلیسی//

“زۆرجاران ده‌پرسم‌ چ حیکمه‌تێکی تێدابوو که‌ گه‌وره‌ بووین؟

پتر حه‌زم له‌هه‌تاوه‌ و ڕه‌نگه‌کانه‌، به‌رگه‌ی هه‌ور وهێڵ ناگرم.”

رۆمان ده‌لاقه‌ی به‌ربڵاوی خه‌یاڵ وئاوز بۆ ده‌ربڕینی هزر و بیرۆکه‌ی مێشک و هۆڕۆژاندنی کۆسپ و له‌مپه‌ر و بڤه‌کان و به‌ ڕۆگه‌ی ناخی ژیاندا ڕۆچوونه‌.

ئاوڕدانه‌ویه‌ک له‌ دوو ڕۆمانی سه‌رده‌میانه‌.

کاتێ بین به‌ خۆێنده‌نه‌وه‌ ده‌نێیت و مێشکت له‌ نێو ئابڵۆقه‌ی وشه‌ وڕسته و حز و بیر و بۆچوون نوقم ده‌بێت.له‌ به‌ستێنی لاپه‌ڕه‌کاندا نووقمی ئازار و چێژ و لاتراسکه‌به‌ستنی که‌ڵێنه‌کانی ژیان ده‌بیت که‌ به‌ ده‌مارتدا پرژیان هاوێشته. داب ونه‌ریت، کلتوور ، ئایین و زمان ، هه‌ست ونه‌ست وخۆست. بێرۆکه‌ ومژاری جۆراوجۆر ناخت ده‌ته‌نێت و ده‌مار گرژتر ده‌بیت . ئه‌ستمه‌ مرخی لێخۆشنه‌که‌یت تا دوایین دێر وه‌ک ئۆگر بوون به‌ درامایی سینه‌مایی ،ده‌نه‌ی خۆت بۆ ئه‌ڵقه‌ی کۆتایی داده‌نیت .

ده‌بێ بڵێن هه‌ر به‌ره‌ێه‌ک له‌ نێو میژووی ئێمه‌دا . نوقمی مشت ومڕی ته‌نیوی چیرۆکئاسا بوونه‌، ژیانی مرۆڤی ئێمه‌ هه‌مووی که‌ڵێنه‌ و کۆسپ وله‌مپه‌ر و به‌ربه‌رکانێ له‌ گه‌ڵ بیر وهزری کۆمه‌ڵێکه‌ که‌ له‌سه‌ردمێکدا ده‌بێته داب ونه‌ریت وتاقمێک پێی ده‌سووتن و تاقمێک پێ خه‌نی ده‌بن . به‌ره‌ی ڕابردوو له‌ نێو تۆڕی جاڵجڵووکه‌ی چنراوی بیری وشک، بۆ ڕاکێشکردن وملکه‌چبوونی ژێرده‌ستان، تاقمێک ده‌سته‌واژه‌ ، تاقمێک یاسای نه‌نووسراوه‌یان یان داناوه‌ یان بۆیان به‌جێ ماوه‌، هه‌ر ئه‌مانه‌ بوه‌ته‌ مێمڵی مێشک و ده‌بێ تا ده‌مریت وه‌ک مرۆڤ پێۆه‌ بتلیته‌وه‌.

هه‌نۆکه‌ داب ونه‌ریت و ئاوزی تاکی کورد له‌ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ داب ونه‌رتێکه‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا چه‌که‌ره‌ی کرده‌ و به‌رده‌وام له‌ ئاسته‌نگ ده‌ترسێت و هه‌ڵاتن به‌ چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.

ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ی ته‌نگه‌تاو کرده‌ له‌ مێژه‌ نووسه‌ران باسی ده‌که‌ن و هه‌ر لاپه‌رێکی پیرۆزکراویش هه‌ڵده‌ده‌یتۆ ، له‌ تاقمێک ده‌ناڵێت  بۆ ئه‌وه‌ی له‌  چوار چێوه‌ دانراو و یاسا درروستکراوه‌که‌ هه‌ڵاتون که‌ ئێسته ئه‌و یاسا  گاڵته‌یه‌که‌، به‌ڵام تاقمێک قوربانیان بۆ داوه .

تاکی کورد له‌ هه‌ر لایه‌ک له‌ دووی ده‌گڕێ هه‌ڵاتن له‌ خۆیه‌تی و ڕوو له‌ به‌هه‌شتێکی تر کردنه‌. ئه‌مه‌ رۆژانه‌ بوه‌ته‌ حه‌ز و خولیا بۆ تاکی ئێمه‌ که‌ په‌یتا په‌یتا ده‌بێ ڕاکه‌ین و له‌ چێرۆکی دووپات بوونه‌وه‌ وسێبار بوونه‌وه‌ و ئابڵۆقه‌ی حه‌ز وناحه‌زی قۆره‌خکراو و گه‌مه‌ی سه‌رده‌م خۆ بپارێزیین. هه‌ندرێن و ڕاکردن له‌ بۆ به‌هه‌شتێکی تر گه‌ڕان، خولیا وحه‌زی به‌ره‌و به‌هشتی سه‌ر عه‌رز له‌ مێشکماندا بوه‌ته‌ گریمانه‌ وده‌بێ له‌ دووی چاوه‌زار بنووسین و هه‌ناسه‌ بڕکێی بۆ بکه‌ین و به‌ گژ ناخماندا تاک وته‌ریک هه‌ڵمه‌ت به‌رین. حه‌زی ژیانێکی بێله‌مپه‌ر ناخی تاکی کوردی داگرتوه‌ که‌ خۆێێ و ناخۆیی ده‌یکات و رۆژانه‌ وه‌ک په‌تا لێمان نابێتۆ .

هه‌ر به‌ره‌ێه‌ک ده‌ڵێ ئه‌م به‌ره‌ سوتاوه‌ و به‌ره‌ی نوێ ڕخنه‌ له‌ بوون و شۆناس وپێناس ده‌کات و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژ ته‌نگه‌تاوی ده‌کات و په‌لکوتان به‌ره‌و ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت ناخی ده‌چنێت.

گێرۆده‌بوون له‌ بازنه‌ی داب ونه‌ریت هه‌رده‌م و سه‌دان که‌رت دووپات بێته‌وه‌ و هه‌ر سه‌رده‌مێک ده‌سته‌ وگرووپێک به‌ ڕه‌نگاڵه‌ێکیترۆ سازی ده‌که‌ن و جیلێک تێوه‌ی ده‌گلێن. ئه‌وه‌ی ده‌کرێ باس بکرێت سووکه‌ڵه‌ بوونی ئه‌و داب ونه‌ریته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه‌ ، به‌ڵام هه‌ر هه‌ن و مرۆڤ خۆی دایده‌تاشێو و خۆیشی‌ له‌ نێویدا جینگه‌ڵده‌دا.

له‌ بازنه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه‌دا هه‌مووی ده‌سته‌و یه‌خه‌بوونه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازه‌ و هه‌ڵاتن و تێکه‌ڵبوون و دیسان خه‌سار و گرژی ومۆنی و باسکردنی له‌مپه‌رێک که‌ سه‌د‌ان که‌س پێوه‌ی سووتاون و ئێسته سووکه‌ڵه‌تر بوه‌ به‌ هۆی قوربانیدان . هه‌ر بابه‌تێکی به‌رته‌سک قوربانی ده‌وێت و هه‌ڵاڵه‌ و شادی و سه‌عادت و خزمان و کۆمه‌ڵگا په‌یتا په‌یتا و دووپاته‌ وسێپاته‌ و پتریشیاسا وڕێسا ده‌هۆنینه‌وه‌ وخۆمان وتاقمێک تێیدا ده‌خنکین و  دوای قوربانیدان هه‌مدیس یاساکانی ئێمه‌ بۆ جیلێکی تر ده‌بێته‌ له‌مپه‌ر و بازنه‌ی کۆمه‌ڵگا و ڕاوه‌دوونانی یه‌ک به‌ شێوازێکی مودێرن به‌رده‌وامه‌ و ناخێ گرێچنراوی ئێمه‌ له‌ نێو سوانی یاسا نووسراوه‌ وزاره‌که‌یه‌کان خوله‌ی دێت.

خه‌ریک بوون به‌ که‌سانی تروه‌ و ژیانی ویترینی وother self  بوون  ده‌ردێکی کۆمه‌ڵگای داب ونه‌ریت چنراوی ئێمه‌یه‌ و دونیای مودێرنیته‌ته‌ وپه‌سا مۆدێرنیته‌ ناگرێته‌وه‌ و ourselvesبوون که‌ڵێنێکه‌ له‌ ڕخنه‌ی ژیانی ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاویدا.‌ مرۆڤ ململانێی له‌گه‌ڵدا ده‌کات و ئێمه‌ی کوردیش گێرۆده‌ی ئه‌م ژیانه‌ین و ده‌بێ بێژیین نازانین به‌ بیرۆکه‌ی ئه‌مڕۆوه‌ چلۆن هه‌ڵیانسه‌نگێنین و ده‌رباز بوون چییه؟ ئێوه‌ ڕۆمانه‌ کوردیه‌ سه‌ردمایانه‌کان بخوێنه‌وه‌ وڵامه‌که‌ جواو بده‌نه‌وه‌؟

 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -

سایت خبری سقز رووداو | خبری | اجتماعی | کوردانه | اقتصادی | سیاسی | فرهنگی | گزارش | عناوین بین الملل