کتێبی «بەیت و چیرۆکە فلکۆرەکان بە شێوەی شانۆنامە» بڵاو کرایەوە

ئه‌م کتێبە (بەیت و چیرۆکە فلکۆرەکان بە شێوەی شانۆنامە) که له ئیسته‌دا ژماره‌یان ۸ دانه‌ی چاپکراوه و هێشتا به‌ڕێوه‌یه، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی که‌لتووری دا به‌رهه‌م هاتوون که ئامانجی نوێکرنه‌وه‌ی:
۱- ئه‌ده‌بی زاره‌کی کوردی و
۲- مێژووی کوردستانه.
بۆ گه‌یاندنی ئه‌و مێژوو و ئه‌ده‌به به نه‌وه‌ی نوێ، له ڕێی زمانێکی سه‌رده‌میانه و له به‌رگێکی سه‌رنجڕاکێش دا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌کردنی ئه‌و مێژوو و ئه‌ده‌به بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران به ئاسانی ده‌ستیان پێی بگات و هونه‌رمه‌ندان به ئاسانی بتوانن بۆ به‌رهه‌می هونه‌ری جۆراوجۆر به‌کاری بهێنن.
ئه‌م چیرۆکانه دوو جۆرن: مێژوویی و داستانی.
مێژوویییه‌کان له مێژووی دێرین و نوێ، ئه‌وه‌ی پێش ئیسلام و دوای ئیسلام، هه‌روه‌ها مێژووی مۆدێرن و هاوچه‌رخه‌وه وه‌رگیراون.
داستانییه‌کان له به‌یته کوردییه‌کانه‌وه ئاماده کراون، که له شێوه‌ی لاوک و چریکه و حه‌یراندا بوون و کراونه‌ته نووسین. ئه‌م بهیتانە زاده‌ی هەموو کوردستانن: بۆتان، سۆران، بابان، ئه‌رده‌ڵان، موکریان، ئیزهدخهن و بادینان…
نووسەر سەبارەت بە کتێبەکە دەڵێت: «هه‌وڵم داوه به شێوه‌یه‌ک بیانووسم و دایانڕێژم که هه‌موو خوێنه‌رێک چێژ و سوودیان لێ ببات؛ گه‌وره و بچووک، گوندی و شاری، کوردی ناو کوردستان و ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران… واته ته‌نیا بۆ ده‌سته‌بژێر و تایبه‌تمه‌ندان نه‌نووسراون. بۆیه سوودم له شێوازه‌کانی گیرانه‌وه‌ی کۆن و کلاسیک وه‌رگرتووه، له هه‌مان کاتدا شێوازه نوێکانی چنیین و داڕشتن له گیڕانه‌وه‌دا، چ له ئه‌ده‌ب چ له شانۆ و سینه‌مادا.
هیوام ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئامانجیشم ته‌واو نه‌پێکابێت، هیچ نه‌بێت نزیکبم له نیشانه‌که. هیواداریشم به خوێندنه‌وه‌یان هه‌م چێژ و هه‌م سوودی زانینیان لێ به‌ده‌ست بخه‌ن.»
جێگای ئاماژەیە ئەم بەرهەمە لەلایەن چاپەمەنی رێگا لە بانە لەچاپ دراوە.