فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد

ئامادەکردن و وەرگێڕانی: سەعید کاکی – سهقز
پێشەکی:
کلاوس مارتن شواپ لە ساڵی ۲۰۱۶، کتێبێکی نووسی بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە شۆڕشی پیشەسازیی، سنوورەکانی نێوان پانتاییە فیزیایی، دیجیتاڵی و بایۆلۆجیکییەکان بسڕێتەوە و زیرەکی دەستکرد بوو بە ڕێنوێنیکاری ئەم شۆڕشە.
بێگومان لە لایەنی تەکنیکییەکەی چاوی لێ بکەین دروستە، بەڵام لایەنە فەلسەفییەکەی زیرەکی دەستکرد پتر لەوەیە کەرەستەیەکی زیرەکانە بخاتەبەردەستی مرۆڤ بۆ ئەم شۆڕشە، چونکە زیرەکی دەستکرد لە ژێر چەتری پاڕادایمی زمان لەسەدەی بیستەمدایە و لە هەوێنی تەکنۆلۆجییەوە بەرهەمهاتووە، جگە لەوەی کە هێزی مرۆڤی بۆ داگیرکردنی سروشت زیاتر کرد، خەیاڵی سڕینەوەی سنوورەکان و زاڵبوون بەسەر سنوورەکانی لەهەمبەر مرۆڤ لە سەدەی بیستەم لە مێشکدا بوو، بەڵکو لەمپەڕەکانی مرۆڤی پتر کرد. زیرەکی دەستکرد، هاوشێوەی کۆیلەی هێگلە، لە پێشدا لە خزمەتی خۆشبژی ئاغای خۆیدا ببوو بە نێونجی ئەو و سروشت، بەڵام لە کۆتاییدا بە پاڵپشتی هاندانی دیالێکتیکی بەسەریدا سەرکەوت، مرۆڤی ئەمڕۆکە لە پڕۆسەی لە خۆنامۆیی پاش مودێڕندایە. دەمێکەیە لە تراویلکەی خۆئاگایی کۆتایی مێژوودا، دیسانەوە لەخۆی نامۆیە. پاڕادیمێکی نوێ لە ڕێگەدایە پانتایی سەرهەڵدانی ئەم لەخۆنامووبوونەیە. بەڵام هەروەهاکە ئاماژەمان پێدا ئەمە لە جۆری لەخۆنامووبوونی پاش مودێرنە و بەشێک نییە لە فۆڕمولی هێگلیی پڕۆسەی دیالێکتیکی؛ لەخۆنامۆیی ئاگامەندی خۆئاگامەندی، بۆیە لە خۆئاگامەندی پاشمودێڕن لە جۆری پڕۆسەی دیالێکتیکی نییە. چونکە لە پانتاییەکی نوێدا جێگیر بووین، ژیانی سروشتی ئیدی شێوەیەکی زاڵی ژیان نییە بۆ ئەوەی خۆئاگامەندی لە چوارچێوەی وشەی (لۆگۆس) وەکو فۆڕمێکی کۆتایی ژیانیی مرۆیی (گایست) لە کۆتایی مێژوودا، بەسەر لە خۆنامۆبوونی خۆی لە سروشتدا سەرکەوێت. ڕاستییەکەی ئەوەیە، سەردەمی زاڵبوونی وشەی لۆگۆس لەگەڵ پاڕادایمی زمان و سەرهەڵدانی تەکنۆلۆجی گەیشتە لووتکە، شێوەیەکی نوێ لە ژیان سەریهەڵدا هەموو توخمە پێکهێنەرەکانی ئاوەز و خۆئاگایی کۆکردەوە و تەکنیکاڵی کرد. زیرەکی دەستکرد، دوا بەرهەمی پڕۆسەی تەکنۆلۆگۆسە و لە ڕێگەی پەرپێدانی ئەویش بە هاندانی زیرەکی سروشتی و گۆڕینی سروشتی لە دەستکردەکاندا بەرهەمهات. زیرەکی دەستکرد، ئاڵاهەڵگری ئەم پڕۆسەیە و ناوەندی گۆڕینی لە مرۆڤی پاش مودێڕندایە. سەرهەڵدانی پاڕادایمی ئاگامەندی، زانستی میتافیزیک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی پاڕادیمی بوون بوو، تواندیەوە و سەرهەڵدانی پاڕادایمی زمان، تەکنۆلۆجیی زانست، گرنگترین دەستکەوتەکەی پاڕادیمی ئاگامەندی بوو تواندییەوە و ئێستاکە دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بین بزانین پارادایمی زمانی چی دەکات. ئەوەی ڕوونە ئەوەیە، تەکنۆلۆجی گرنگترین دەستکەوتی پاڕادیمی زمان دەگۆڕدرێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری نوێ بهێنێتە ئاراوە. تواندنەوەی زانست لە تەکنۆلۆجی، هاوتایە لەگەڵ گۆڕینی سروشتی _ دەستکرد و ڕاستێتی _ خوازە، دوالیزمەکانی مودێڕنن و تەکنۆلۆگیکن. هەروەک چۆن خوازەیە سنوور بۆ ڕاستێتی دیاری دەکات بە هەمان شێوە، دەستکردەکانە سنووری سروشتییەکان دیاری دەکەن. باشتروایە بڵێین ڕاستێتی لە خوازە و سروشتی لە دەستکرددا دەتوێتەوە. لە ڕاستیدا زیرەکی دەستکرد خاڵی وەرچەرخان و ناوەندی ئەم گۆڕانکارییەیە. هەروەهاکە خواناسی ناوەندی گۆڕینی میتافیزیک بەرەو زانست بوو و فیزیاش ناوەندی گۆڕینی زانست بەرەو تەکنۆلۆجی بوو و زیرەکی دەستکردیش بوو بە ناوەندی گۆڕینی تەکنۆلۆجی بۆ شتێکە لە ئێستادا و لەم دۆخەدا، تێپەڕین لە پاڕادایمی زمان بەرەو پاڕادایمی نوێیە، هێشتا نازانین چییە و چی دەبێت. ئەوەی لە ئێستادا دەزانین ئەوەیە، بیرۆکەی زیرەکی دەستکرد لە بنەڕەتەوە لێکدانەوەیەکە لە زانستی کۆمپیۆتەر و بنەڕەتەکانی تەکنۆلۆجی سیستمە زیرەکانەکان کە لە نیوەی سەدەی بیستەم لە کۆمەڵگەی زانستی و ئەندازیاری هاتە ئاراوە و دەسبەجێ کۆمەڵێک سەرکەوتنی تیۆریکی و زانستی دەستەبەر کرد، ئێستاکە لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی و ژینگەی مرۆڤدا ڕۆڵی سەرەکی هەیە. لە هەمان کاتیشدا، ئەم بیرۆکەیە لە لایەنی فەلسەفییەوە، کۆمەڵێک کێشەی لەگەڵ خۆی هەیە و لە سەرەتاوە لە لای فەیلەسووفەکان جێی مشتومڕ بووە. لەمڕۆدا و لەم سەردەمەدا فەلسەفەی تەکنۆلۆجی یەکێک لە لقە گەلێک چالاک و داهێنەرانەکانی کە جێی مشتومڕە لە زانستە زانینییەکان و فەلسەفەی مایندە و لە لقەکانی تری فەلسەفەی هاوچەرخ وەکو مرۆڤناسی، فەلسەفەی ئاکار، فەلسەفەی ماف، فەلسەفەی سیاسەت، فەلسەفەی زانست و فەلسەفەی تەکنۆلۆجی کاریگەری داناوە و کۆمەڵێک کێشەیان وروژاندووە. کەواتە گرنگە لە لایەنە فەلسەفییەکەی لە زیرەکی دەستکرد بکۆڵینەوە و بۆ تێگەیشتنی خۆمان ماندو بکەین بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی فەلسەفی لەو شتەی هەیە دەستەبەری بکەین. لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی ئەمریکا، فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد و فەلسەفەی تەکنۆلۆجی بەچڕی دەخوێنرێت و بایەخی پێدەدرێت. بەڵام پێویستە لە بەشەکانی فەلسەفە و زانستە مرۆییەکان بە گشتی گرنگی بە فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد و فەلسەفەی تەکنۆلۆجی بدرێت. فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد، لقێکی هاوبەشی نێوان فەلسەفەی مایند و زانستە زانینییەکانە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆمەڵێک لێکدانەوە لە لقەکانی فەلسەفەی مایند و میتۆدەکان و تیۆرییەکان و خوێندنگە تیۆریکییەکان و گەشەی تەکنیکی زیرەکی دەستکرد و داڕشتنی سیستمی زیرەکانە و دروستکردنی ڕۆبۆتەکانە.
پێناسەی زیرەکی دەستکرد
زیرەکی دەستکرد، دەربڕین و پێکهاتەیەکی نوێیە لە سەدەی بیستەم دانراوە و بەکارهێنراوە. کەواتە زیرەکی دەستکرد لقێکی نوێیە و پێشتر نەبووە و لە سەدەی بیستەمدا، بناغەدانەرەکانی بۆچوونێکی تەکنیکییەکان مەبەست بووە نەک فەلسەفی و لەگەڵ هەمووی ئەمانەدا، واتا و دەلالەتی فەلسەفی هەیە و ئەمەش وایکردووە لایەنگرانی فەلسەفە گرنگی پێ بدەن.
(۱).پێناسەی زیرەکی دەستکرد:
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی (intelligence) کە بە زیرەکی[هۆش] دەستکرد ناونراوە، لە وشەی لاتینی (intelligentia) وەرگیردراوە و ئەم وشە لاتینییە تێکەڵەیەک لە دوو وشەی (inter) بە واتای (لەنێوان) و (legere) بە واتای هەڵبژاردن و خوێندن بووە. بۆیە سەرزارەکی واتای (هەڵبژاردن لە نێوان) چەند شتی دەگەیاند. ئەم وشەیە بە شێوەی (intelligence) بۆ یەکەمجار لە جەنگی ناوخۆی ئەوروپا لە ساڵی ۱۸۷۵ واتای (کۆکردنەوەی زانیاری لە دوژمن) بەکارهاتووە. دواتر ئەم وشەیە لە هەندێک لە زانستەکانیشدا بەکارهاتووە. وشەی (artificialis) واتای (دەستکرد) دەدا و لە زمانی ئینگلیزی لە وشەی لاتینی (artificialis) وەرگیردراوە و وشەکە لە (ars) واتای (شارەزای، لێزانی و فەن) دەگەیەنێت و (facere) واتای (سازکردن، دروستکردن) دەدا، واتە فەن یان شارەزایی سازکردنی شتێک و لە ڕێگەی پێکهێنانەوە یان فۆڕمدان بە شتە سروشتییەکانە.
(۲).پێناسەی چەمکی زیرەکی دەستکرد:
دوو وشەی (intelligence) و (artificial) سەربەخۆ لە زمانی ئینگلیزی کۆن و ناوەند بەکارهاتووە، بەڵام پێکهاتەی (Artificial Intelligence) لە زمانی ئینگلیزیدا نوێیە. هەروەک ئاماژەمان پێدا، سەرەتا وشەی (intelligence) لە سەدەی نۆزدە (۱۸۷۵) لە بواری سەربازییدا بەکاردەهێنرا، بەڵام دواتر کەسێک بەناویی جۆرج جۆن ڕۆمێنس، لە ساڵی (۱۸۸۳) لەبارەی زیرەکی ئاژەڵ، باسی کردبوو و لە دوای ئەوە، لەگەڵ کەسانێکی وەکو چاڕلز سپیرمەن و لویس ترستن لە زانستە بایۆلۆجیکییەکان و دەرونزانیدا بەکاریهێنا. دواتر دەربڕینی زیرەکی ماشین، لە بواری سایبێرنێتیک سەریهەڵدا. بەڵام پێکهاتەی زیرەکی دەستکرد لە ساڵی ۱۹۵۵، دانرا و لە توێژینەوەیەک لە ورکشۆپی دارتمۆس (۱۹۵۶) بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری سازکردنی ماشینە زیرەکانەکان بەڕێوەچوو، هاتەئاراوە و دەسبەجێ بەکارهێنرا و جۆن مەک کارتی، لە پێشەنگەکانی بیرۆکەی زیرەکی دەستکرد بوو و ئەم دەربڕینەی باو کرد. لەم سەردەمەدا سەرچاوەی گەڵاڵەی چەمکی زیرەکی دەستکرد، دەگەڕایەوە بۆ بیرۆکەی ئالێن تۆرینگ، بەڵام ناویی زیرەکی دەستکرد ئەو بوو باوی کرد و ئەم دەربڕینەی لەبری زیرەکی ماشینی بەکارهێنا. مەککارتی یەکەم کەس بوو وەرکشۆپی لە کۆلێجی دارتمۆس (لە ئەمریکا) دانابوو. لەم ورکشۆپەدا، کۆمەڵێک زانای ناودار لەو بواری زانستە ژمێرەییەکان ئامادە بوون. گەرچی پێشتریش کۆمەڵێک بەرهەمی پێوەندیدار بە زیرەکی دەستکرد هەبووە، بەلام لە ورکشۆپێک دا بە فەرمی ناونیشانی زیرەکی دەستکرد پێناسە کرا و ئاسۆی تیۆریکی و پلانی کردەکی زیرەکی دەستکرد داڕێژرا. لە ڕاستیدا واتایەکی تایبەتی و پسپۆڕانە لەو ورکشۆپەدا بوو بۆ یەکەمجار، تیۆریی زیرەکی دەستکردی هێنایە ئاراوە. لێرەدا چەمکی زیرەکی دەستکرد ئەو شتە بوو، ئالێن تۆرین پێناسەی کرد؛ هێز و توانای چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای ژماردنە. لەو کاتەدا مەبەست لە زیرەکی لە دەربڕینی زیرەکی دەستکرد ئەوە بوو و بۆیە پلانی سەرەکی ئەوە بوو، کۆپی لەم توانایە بە شێوەی سروشتی لە زەینی مرۆڤەکاندا هەبوو بۆ ئەوەی بە شێوەی دەستکرد پێکی بهێنێتە و ئەمەش بوو بە هەوێنی کۆبوونەوەی دارسمۆس. لەگەڵ هەمووی ئەمانەدا زیرەکی دەستکرد لەسەرەتاوە کۆمەڵێک کێشەی هەبوو، واتە پێناسەیەکی ڕوون و یەکە لەبارەی زیرەکی لە لای فەیلەسوف و دەروونزانەکان نەبوو، بەڵام ڕوون نەبوو، ئەوەی فەیلەسوف و دەرونزانەکان بە زیرەکی دەزانن هەر ئەوەیە تیۆریداڕێژەران و پلاندانرانی زیرەکی دەستکرد مەبەستییان بووە. بەتایبەتی لە فەلسەفە و زانستی دەروونی نەریتی، زیرەکی بەشێک لە تواناکانی گیانی عەقڵانی لە قەڵەمدەدرا و لایەنە میتافیزیکییەکەی تێدا ڕەچاو و گریمانەکرابوو، تەنانەت لە دەرونزانی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمیش ڕەچاو دەکرا. بەڵام ئەگەر لایەنە میتافیزیکییەکەی وەلابنێین، زیرەکی لە فەلسەفەی دەرونزانی نوێ لە کۆتایی سەدەی نوۆزدە و بیست تەوەری سەرەکی نەبوو. ئەوەی تەوەری سەرەکی بوو گیان [دەروون] بوو، دەرونزانی نوێ لە هەوڵێکی زانستی بوو کە بە پێی ئەزموون بە ئاراستەی ناسینی دەرونە. واتە زیرەکی بەشێک لە هێزی دەرون بوو و بە بێ ئەوەی دەرون تەوەری سەرەکی بێت یان جێگەی پڕ بکاتەوە. بۆیە مایند و ئاگامەندی، بەو واتایەی کە لە فەلسەفەی مایند و تیۆری پاش برینتانۆ و ڤۆنتی بەکار دەهێنرا تازەیە. بۆنموونە هەندێک لە بیرمەندانی سەردەمی نوێ، وشەی (ئاگامەندی) بۆ وەسفی شتێکی هاوشێوەی (وزەی پاڵنەری ژیان) بێرگسۆن بەکاردەهێنا. وزەیەکی گەڕۆک، نەبینراو و پڕ لە وزەی ژیانە و بەتایبەتی لە زەیندا تەشەنە دەکات. فەیلەسوف، زانایانی زانستەکانی دەمار و زانایانی زانستی زانینی، ئەم دەستەوشانەیان لە پێگەی بەکارهێنان و لە لایەنی میتۆدی زانستییەوە گەلێک وردبینانەن. لەگەڵ هەمووی ئەمانەدا، چەمکێکی کۆک و یەکگرتوو لەبارەی واتا و دەلالەتەکانی دەستەوشەکان لە نێوانیاندا نییە. دەرونزانی جۆرەکانی زیرەکی مرۆیی (سۆز، نێوان تاک، مۆسیقا، زمان، جووڵە، کەش) و لەم جۆرە شتانە دەکۆڵێتەوە. بەڵام کۆدەنگییەک لەمبارەوە نییە و هەرکامیان پێناسەی تایبەت بە خۆیان هەیە. ئەگەر لەبارەی زیرەکی سروشتییەوە دۆخەکەم بەم شێوەیە بێت تێدەگەین بۆچی لەبارەی زیرەکی دەستکردەوە، پێناسەی چەمکی گەلێک زەحمەتە. هەوڵەکان بۆ پێناسەی زیرەکی دەستکرد بێ کەڵکە. بۆیە لە قۆناغە جۆربەجۆرکانی مێژوو، زیرەکی دەستکرد پاڕادایمەکان و فێرگەکان سەریانهەڵداوە و ڕوانگەی جیاوازیان بۆ پێناسەی زیرەکی دەستکرد هەبووە. بەڵام نیلز نیلسۆن، جەختی لەوە کردووە بۆچوونێکی یەکە بۆ پێناسەی زیرەکی دەستکرد نییە. پێناسەکانی زیرەکی دەستکرد تائێستاکە پێشکەش کراوە هاوشێوەی هەموو پێناسەکانی زانست و تەکنۆلۆجی هەمووی پێناسەی وشەیە، بۆیە پێناسەی زیرەکی دەستکرد، لە ڕیزی پێناسە پڕاکتیکییەکانن، واتە پێناسەکانی کارکردی و میتۆدیکن و جەخت لە لایەنە جۆربەجۆرەکانی زیرەکی دەستکرد دەکەنەوە. بیردۆزەی زیرەکی دەستکرد لە قۆناغە جۆربەجۆرەکاندا بناغەی دانراوە و پەرەیان پێداوە. تایبەتمەندی سەرەکی زیرەکی دەستکرد بریتییە لە (۱).ژماردن و (۲) ڕێکخستنی زانیاری بە مەبەستی (۳) زانین، (۴) فێربوون و (۵) دۆزینەوەی کێشەکان و (۶) چارەسەری کێشەکان بە ئاراستەی (۷) خێراییدان بە کاروبارەکان و (۸) جێگیرکردنی خۆشبژی لە لایەنە زانستی و کردەکییەکان. توێژەرانی زیرەکی دەستکرد، پێناسەیەکە لە زیرەکی دەستکرد کردوویانە، پێوەندی بە لێکدانەوەی تیۆریکی و پێکهێنانی کردەکییەکەی هەبووە و بە کردەوەش خاڵی هاوبەشیان مەبەست بووە. بۆنموونە لە بۆچوونەکانی ئالێن تۆرینگ، بیرۆکەی ئەو سەرچاوەی ئەم تیۆرییە بوو، زیرەکی دەستکرد بریتییە لە چارەسەری کێشە لەسەر بنەمای هێزی ژماردنی هاوشێوە و لاساییکردنەوەی زیرەکی مرۆڤ. بۆیە بەپێی ئەم پێناسەیە مەبەستی ئەو لە زیرەکی دەستکرد، گەڵاڵەی سازکردنی ماشینی ژماردن (ماشینی بیرکەرەوە)یە و هەمان ئەرک جێبەجێ بکات کەوا زیرەکی سروشتی مرۆڤ جێبەجێی دەکات. بە کورتی لێکی دەدەینەوە بە بۆچوونی ئەو، کۆمپیوتەریش هاوشێوەی زەین خاوەنی هاوردە و دەرکردەیە. زانیارییەکان وەردەگرێت و ڕێکی دەخات و بە پێی ئەو زانیارییانە چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە. بۆیە کرداری زیرەکانەانەی وەکو کونتڕۆڵ، ناردن، ڕێنوێنی و لەو جۆرە شتانە جێبەجێ دەکات. پێناسەیەکی تری زیرەکی دەستکرد لە لایەن ماروین مینسکی کە یەکێکی تر لە ئاڵاهەڵگرانی تیۆریی زیرەکی دەستکرد بوو گوتبووی؛ زیرەکی دەستکرد بریتییە لە زانستی دەستەبەرکردنی ماشینێکە توانای جێبەجێکردنی کارێکی هەیە و ئەگەر لە لایەن مرۆڤەوە جێبەجێ بکرێت پێویستی بە زیرەکی هەیە. وینستن، یەکێکی تر لە پێناسەکارانی زیرەکی دەستکرد نووسیویەتی، زیرەکی دەستکرد، بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ژماردنی ماشینێکە، توانای هەستپێکردن، بەڵگەهێنانەوە و کردەیە. نیلسن، لە بیرمەندانی تیۆریی زیرەکی دەستکرد لای وایە، پێناسەیەکی بەربڵاوی هەیە و ئەویش بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە هەڵسوکەوتی زیرەکانەانەی ماشینەکان. دواتر نووسیبوی، ئێمە هێشتا نازانین مێشکەکان چۆن تواناکانی زەینی خۆیان جێبەجێ دەکەن و باشتروایە بەرەو ئامانجی سازکردنی ماشینێک هەنگاو بنێین ئەم کارە جێبەجێ بکات. زیرەکی دەستکرد، ناوێکە ئێمە خستمانەتە پاڵ ئەم لێکۆڵینەوەیە. ڕوونە ئەم پێناسانە لایەنی کارکردییان هەیە و پێناسەی ڕاستەقینە و چەمکی لە زیرەکی دەستکردیان نییە و لانی کەم پێناسەکانیان پڕاکتیکییە. بە گشتی زیرەکی مرۆڤ بنەمایە و پلانداڕێژی زیرەکی دەستکرد دەیەوێ، بە شێوەی دەستکرد ماشینێک یان کۆمپیوتەرێک دروست بکات تواناکانی زیرەکی مرۆڤیان هەبێت. کەواتە زیرەکی دەستکرد، بریتییە لە هێز و توانای کۆمپیوتەرێک یان ماشینێکی هاوشێوەی زەینی مرۆڤ، پڕۆسەی شیکاری و ڕێکخستن و گۆڕینی داتاکان بۆ زانیاری جێبەجێ دەکات. ئەم پێناسە و بۆچوونە لەگەڵ دەربڕینە جۆربەجۆرە ڕاشکاوەکان لە لای بیرمەندانی زیرەکی دەستکرد پەسەند کراوە. زیرەکی دەستکرد، هێزی کۆمپیوتەر یان ماشینێک بۆ هاوشێوەیی یان پیشاندانی هەڵسووکەوتی زیرەکانەی مرۆڤە و سیستمێک لە هێماکانە و بۆیە کرداری مرۆڤ لە ڕێگەی پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەرەوە هاوشێوەکەی دروست دەکات. زەینی سروشتی گەرچی دەرهەست و مەنتقی دەجووڵێتەوە، بەڵام نۆمێناڵە. واتە توانای بەکارهێنانی ئەزموون و فێربوونی ئەزموونی و ئاگامەندی هەیە. پێناسە و بۆچوونی باو لەبارەی زیرەکی دەستکرد، کۆمەڵێک لەم تایبەتمەندییانەی زیرەکی دەستکردی نییە ئەویش بە دوو هۆکار؛ (۱) پێناسەی زیرەکی دەستکرد، پێکهاتووە لە هێزی ژوورهەست بۆ چارەسەری کێشەکان بە مەبەستی لاساییکردنەوەی هەڵسووکەوتی مرۆڤ لە ڕوانگەیەکی مەنتقی _ زانینی نەک ئەزموونی _ هەستەکییەوە. بۆیە پێناسەی زیرەکی دەستکرد، هەندێک لە تواناکانی زیرەکی سروشتی هەیە بەڵام زیرەکی هەیەجانی و زگماکی لە خۆ ناگرێت. بۆیە گشتاندنی هەموو تواناکانی زیرەکی دەستکرد بە شێوەی مەنتقی هەڵەیە. (۲) پێناسەی زیرەکی دەستکرد لە توخمەکانی سەربەخۆیی ناوەکی و ناوەڕۆکی زیرەکی بێبەرییە. بۆیە گریمانەی زیرەکی دەستکرد بە پێی ئەم پێناسەیە، لاساییکردنەوەی زیرەکی سروشتییە ڕاست نییە. چەمکی سەربەستی تەکنۆلۆجیکیش بۆ دابینکردنی سەربەخۆیی زیرەکی دەستکرد ناتەواوە و بۆیە سەربەخۆیی جگە لەوەی کە، هێزی بڕیاردان و چارەسەری کێشە سەربەخۆ و مەنتقییەکانی هەیە خۆپلانداڕێژە و لە هەمووی گرنگتر، توانای بەکارهێنانی بەرزەجێی لە تواناکانی لە دۆخە ئیگزیستانسیالەکاندا هەیە. وێکچواندنی داتاکان لە ڕێگەی کرداری مرۆیی لاساییکراو لە ڕێگەی تەکنۆلۆجییەوە، هاوسەنگە لەگەڵ توانای بیرکردنەوە لە ڕێگەی تیۆری و کردەی ئەزموونکراو لە لایەن مرۆڤەوە نییە. ئەوەی بە ناویی تەکنۆلۆجی بەڵگەهێنانەوە لە بەشی زیرەکی دەستکرد هاتووەتە ئاراوە جێگرەوەی پڕۆسەی سروشتی بیرکردنەوە و بەڵگەهێنانەوەی مرۆڤەکان نییە.
(۳) ئەم پێناسانە لەبارەی زیرەکی دەستکرد، گرنگترین لایەنی کردەکی زیرەکی مرۆڤە و دیاریکردنی چاکە و خراپە ناگرێتەوە. ئەوەی زیرەکی دەستکرد لانی کەم جێبەجێی دەکات چاکە و خراپەی پلانداڕێژراوە و بە گۆڕینی پێناسە لە لایەن پلانداڕێژەوە ئەرکی ڕەوشتی خۆ لە کیس دەدا و بۆیە، گەورەترین سیستمە زیرەکانەکانیش لە دەرکردەی کارەکانی خۆیان هەستپێکردنێکی ڕەوشتییان نییە. ئەمانە کۆمەڵێک ڕەخنەیە ئاراستەی زیرەکی دەستکرد دەکرێت.
(۱) جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد
ئەوەی تائێستاکە بە ناویی زیرەکی دەستکرد ناسراوە و لەمڕۆدا بووە بە یەکێک لە لقەکانی زانستی کۆمپیوتەر لە نیوەی سەدەی بیستەم، واتە لە دوای ساڵی ۱۹۴۵و گەشەی کرد، بەرلەوە بە هۆی زاڵبوونی شەپۆلی یەکەمی سایبێرنێتیک، تەنیا باس لە زیرەکی ماشین دەکرا. گەڵاڵەی لێکدانەوە لەسەر زیرەکی دەستکرد بە لێکۆڵینەوە و داڕشتنی کۆمەڵێک میکانیزم دەستیپێکرد و ئێمە بۆ هەستپێکردن بە زیرەکی و سازکردنی مودێلەکان و وێکچواندن لە زیرەکی کەڵک وەردەگرێت. دەرەنجامەکی ڕوانگە و فێرگەکانە کەوا بۆ لێکدانەوەی تیۆریکی و بۆ پلانداڕێژی کردەکی سیستەمە زیرەکانەەکان هاتووەتەئاراوە و پەرەی سەندووە. بەم گۆڕانکارییانە و بەتایبەتی لە دوای کۆنفڕانسی دارتمۆس لە ساڵی ۱۹۵۶، مشتومڕ لەسەر زیرەکی ماشین لە گەشە کەوت، گەرچی بەتەواوەتی لەپەڕاوێز نەکەوت و تێکەڵ بە زیرەکی دەستکرد کرا. لە دوای ئەوە ڕوونکرایەوە بۆ زیرەکی دەستکرد لە لایەنە جۆربەجۆرەکانی باوترینی ئەم جیاکارییە بۆ زیرەکی دەستکردی بەهێز، یان بەربڵاو لە زیرەکی دەستکردی لاواز یان سنووردارە و هەر دووکیان شێوە و چالاکی زیاتریان لە زیرەکی ماشینی باو هەیە. گەرچی ئەم دابەشکردنە تەنیا دابەشکردنی جۆرەکانی زیرەکی دەستکرد نییە بەڵام بەناوبانگترین و چالاکترینیانە. چونکە لێکدانەوەیەکە مەبەستمانە لە زیرەکی دەستکردە لە فەلسەفەی زیرەکی دەستکردی گرێدراو بە تیۆری زیرەکی دەستکردی بەهێزە و لەم بەشەدا بە کورتی لێکی دەدەینەوە.
(۲) زیرەکی دەستکردی لاواز
زیرەکی دەستکردی لاواز بە سیستەمێکی زیرەکانە دەگوترێت زیرەکی مرۆیی پیشاندەدا. زیرەکی دەستکردی بەهێز، شێوەیەکی تیۆریکی لە زیرەکی ماشینە و لایەنگری لە ڕوانگەیەک دەکات ماشینەکان لە ڕاستیدا دەتوانن زیرەکیاری مرۆڤ لەگەڵ لاساییکردنەوە و بەبەراورد لەگەڵ مرۆڤ پەرەی پێ بدەن. زیرەکی دەستکردی بەهێز بە ماشینێک دەگوترێت بانگەشە دەکرێت بە تەنیا بە بێ دەستێوەردانی مرۆڤ، ئەرکی ئاڵۆز جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستە زیرەکی دەستکردی بەهێز تەیار کراوە بە لۆگاریتمی ئاڵۆز بۆ ئەوەی سیستمێک لە دۆخە جۆربەجۆرەکاندا ڕێنوێنی بکەن و ماشینە بەهێز و زیرەکانەکان بە بێ کارلێکی مرۆیی کار بکەن. بەپێی ئەم بانگەشەیە لەم حاڵەتەدا، سیستمە تەیارکراوەکانی زیرەکی دەستکرد هاوشێوەی ماشینی ژماردن لەگەڵ ڕێکخستنی کارکردی گونجاو، خاوەنی زیرەکی و زەینە و هاوشێوەی زیرەکی و زەینی مرۆڤ، هەستپێکردن، بیرکردنەوە و مەبەستی هەیە. کەواتە جیاوازی نێوان زیرەکی دەستکردی بەهێز و لاواز ڕوونە. ئامانجی زیرەکی دەستکردی لاواز، دانانی تەکنۆلۆجییە و ڕێگە بۆ ماشین و کۆمپیوتەرەکان خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئەرکی چارەسەری کێشە یان بەڵگە تایبەتییەکان بە خێراییەکی زیاتر لە مرۆڤ جێبەجێی بکەن. گەرچی ڕوونە، بە پێی یاساکانی دەرونزانی و فەلسەفی لەم حاڵەتەدا ئاگامەندی لە کارکردی خۆ و ناوەڕۆک و واتای کێشەیەکە چارەسەر دەکرێت نییەتی. ئامانجی زیرەکی دەستکردی بەهێز، پەرەدان بە زیرەکی دەستکردە و تا ئەو شوێنەی ڕێگەی هەیە گەرچی بەتەواوەتی جێگرەوەی نییە، زیرەکی ڕاستی مرۆڤ لەبەرچاوی گرتووە. واتە زیرەکی دەستکردی بەهێز، لە بنەڕەتەوە جۆرێک لە زیرەکی دەستکردە هێندە پێشکەوتووە نواندنەوەی لایەنێکی بەربڵاو لە توانا مرۆییەکانی وەکو ژماردن چاوی لێکراوە. گەرچی بانگەشەی ئەوە کراوە زیرەکی دەستکردی بەهێز، توانای کارپێکەری زانینی مرۆڤ دەنوێنێتەوە، بەڵام ئەم بانگەشەیە جێی مشتومڕە و ئێمە دواتر لێکی دەدەینەوە. لەم کورتە باسەدا ڕوون دەبێتەوە بە پێچەوانەی زیرەکی دەستکردی لاواز، بانگەشەی نواندنەوەی تواناکانی زیرەکی مرۆڤی نییە و بە پێی مودێلێک هەڵسووکەوت دەکات پلانی بۆ داڕێژابێت، بەڵام زیرەکی دەستکردی بەهێز، جگە لەوەی کە بانگەشەی نواندنەوەی پلەیەک لە زیرەکانەی هەیە بەڵکو لاسایی مودێلێک لە زیرەکی مرۆیی دەکاتەوە و توانای کارپێکەرییەکانی ئەوانیش دەنوێنێتەوە و بانگەشەی سەرلەنوێ پێکهێنانەوەی زیرەکی مرۆیی لە ئاستە جۆربەجۆرەکانی زانینی هەیە. بۆیە زیرەکی دەستکردی بەهێز بانگەشەی جێبەجێکردنی پڕۆسەکانی زانین و کرداری زیرەکانەی هاوشێوەی ئەوانەی لە مرۆڤدا کردووە. بۆیە زیرەکی دەستکردی بەهێز شوێنپێی لاساییکردنەوەی پڕۆسەکانی زانینی و هەڵسووکەوتی مرۆڤ و سەرلەنوێ پێکهێنانەوە و نواندنەوەی بە شێوەی دەستکرد و بە شێوەی ماشین هەیە. لێکدانەوەی ئەم دواییانە لەبارەی زیرەکی دەستکرد بەگشتی، لەبارەی زیرەکی دەستکردی بەهێزە و بۆیە فێرگە و ڕێکارەکانی بەردەست، هەمووی چاودێری زیرەکی دەستکرد دەکات. هەمدیسانەوە لەم بەشەی زیرەکی دەستکردی بەهێزیش. بەپێی چییەتی هەرکام لە ڕوانگەکانیان بۆ پێکهێنانی زیرەکی دەستکردی هەبوو هەیەتی بۆ چەندین شێواز پۆلێن دەکرێت
(۳)جۆرەکانی زیرەکی دەستکردی بەهێز
بە گشتی چوار جۆر زیرەکی دەستکردی بەهێز وێناکراوە؛
(ئا) جۆری کاردانەوە، (ب) جۆری بیری سنووردار، (۳) خاوەن زەین و (۴) جۆری خۆئاگا [نەست].
یەکەم: زیرەکی دەستکرد لە جۆری کاردانەوە:
سەرەتاییترین سیستمی زیرەکی دەستکردی بەهێزی تەواو کاردانەوەخوازە (هاوشێوەی سیستمی دیپ بلۆ، (ئا) توانای پێکهێنانی یادەوەری نییە و (ب) توانای بەکارهێنانی ئەزموونی ڕابردووی بۆ گەیاندنی زانیاری بۆ بڕیارەکانی هەنووکەی نییە (ج) تەنیا لەهەمبەر هاوردەی ڕاستەوخۆی داتاکان ڕاستەوخۆ کاردانەوەی هەیە، بێ ئەوەی لە ژینگەی خۆی جیهانی خۆی ئاگایی هەبێت، سیستەمی زیرەکانە لەو جۆرەن.
دووەم: زیرەکی دەستکردی پشتبەستوو بە یادەوەری سنووردار
کۆمەڵێک سیستەمی زیرەکانەن جگە لەو توانایانە باسمانکرد، ئاگاییان لە کاتی ڕابردوو (یادەوەری کورت ماوە) هەیە.
سێیەم: زیرەکی دەستکردی خاوەن زەین
سیستەمێکە هەڵسووکەتی هاوشێوەی کرداری مرۆیی هەیە و شێوازی زەینی ئاگایی دوولایەنە لە تاکەکان، بوونەوەرەکان و شتەکانی تری جیهان هەیە وەکو سۆز و هەستەکان.
چوارەم: زیرەکی دەستکردی خۆئاگا:
دوا قۆناغی گەشەی زیرەکی دەستکرد، بەهێزکردنی سیستەمێکە نواندنەوەی لەبارەی خۆیان (هاوشێوەی ئاگایی مرۆڤ لە خۆی) ساز بکەن. لە کۆتاییدا ئارمانجی توێژەرانی زیرەکی دەستکرد ئەوەیە، جگە لەوەی کە ماشینێک ساز بکەن ئاگایی لە شتە جۆربەجۆرەکان هەبێت بەڵکو لە خۆی و کرداریش ئاگایی هەبێت و یادی پێشکەوتوو، فێربوون و توانای بڕیاردانی بەپێی ئەزموونی ڕابردوو لە تایبەتمەندییەکانی ئەم جۆرەیە. ئەم دوو جۆرەی کۆتایی هێشتا ژوورهەست و تیۆریکییە و بە تەواوەتی ساز نەکراون.
فەلسەفە و زیرەکی دەستکرد
لە مشتومڕاویترین بابەتەکان لە فەلسەفەی هاوچەرخ، لێکدانەوەیەکە لەبارەی زیرەکی دەستکرد و پێداویستی و بەردەوامی فەلسەفییەکەی بەناویی فەلسەفەی زیرەکی دەستکردە. فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد، لقێک یان بەشێکی سەربەخۆ لە فەلسەفەدا نییە بەڵکو لە لایەک بە هۆی ناوەڕۆکی تەکنیکی زیرەکی دەستکرد، لقێک لە فەلسەفەی تەکنۆلۆجییە و لە لایەکی تر بە هۆی ئەوەی کە، زیرەکی دەستکرد لە لایەنە جۆربەجۆرەکانەوە لەگەڵ زانستی زانینی لە پێوەندیدایە، لقێکە لە فەلسەفەی زانستی زانینییە و هەرچی بێت بە هۆی گرنگی لەڕادەبەدەری بابەتەکەی کە هەمان وێکچوونی نێوان زیرەکی و زەینە دەبێت بە لقێک لە فەلسەفەی زەین[مایند]. لە ڕاستیدا فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد، ڕێگەیەکە بۆ فەلسەفی بیرکردنەوە لەبارەی کۆمەڵێک کێشەی نەریتی پێوەندیدار بە ناوەڕۆکی زەینی بوونەوەرە زیرەکەکان و شێوازی پێوەندی ئەوانە لەگەڵ مێشک. کەواتە فەلسەفەی زیرەکی دەستکرد لە سێ کێشەی فەلسەفی لەبارەی زیرەکی دەستکرد دەکۆڵێتەوە:
(۱) کێشە بابەتییەکانی زیرەکی دەستکرد (وەکو ئاگامەندی، بیرکردنەوە، ویست، هەستپێکردن).
(۲) کێشەی بەرهەمهاتووی (وەکو گەڵاڵەی مشتومڕی ژیانی دەستکرد و ڕۆبۆتەکان).
(۳) کێشە پێویستەکانی (وەکو ڕەوشت، ژینگە و کۆمەڵایەتی).
(ئا). بەستێنی فەلسەفی زیرەکی دەستکرد
لایەنی فەلسەفی زیرەکی دەستکرد هاوکات لەگەڵ بەشداری توێژینەوە زانستییەکان وەکو توخمە چارەنووسسازەکان لە بواری (زانستەکانی دەمار، ڕۆبۆت، نانۆتەکنۆلۆجی، دەرونزانی پەرەسەندن و زۆر شتی تر) سەرقاڵی تێڕامان و شیکاری ئەم جۆرە کێشانە بووەتەوە، بۆیە زیرەکی دەستکرد بەرەوڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبێتەوە بە گشتی ناوەڕۆکێکی میتافیزیکییان هەیە و توانا زانستی و تەکنۆلۆجیکییەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ چارەسەری ئەوانە تەواو نییە. بۆیە ناکرێ نکۆڵی لە گرنگی سەرنجی فەلسەفی لە بواری زیرەکی دەستکرد بینەوە. چونکە لە لایەک پێکهاتەکانی وەکو (زیرەکی) و (بیرکردنەوە) لە ڕێگەی (ماشین) و (سیستم) لە لایەنە فەلسەفییەکەی پێکهاتەیەکی نامۆیە. بەڵام لە لایەکی تر، فەیلەسوفەکان چەندین سەدەیە بە ناویی جۆربەجۆری (وەکو ئاوەز، گیان، زەین و دەرون) هەوڵیانداوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە زیرەکی چییە؟ چی هەیە بوونەوەرە زیرەکانەەکان لە بوونەوەرەکانی تر جیا دەکاتەوە؟ ئێستاکە بە هۆی سەرهەڵدانی تیۆری زیرەکی دەستکرد کێشەیەکی بنەڕەتی گەڵاڵە کراوە؟ چۆن ڕێگەی هەیە دیاری بکەین ماشینێک، زیرەکانە بیر دەکاتەوە و ئێش دەکات؟ زۆربەی ناکۆکی بۆچوونەکان لە وەڵامی ئەم پرسیارە لەودایە، هەندێکیان تەنانەت لەمڕۆشدا هەیە بە هۆی نەبوونی کۆدەنگی لە واتای زیرەکی ماشینێکی بەرنامەپێدراو بووە. لە ڕاستیدا باس لە (زیرەکی) یان (بوونەوەرە زیرەکانەەکان) هێشتا بۆ توێژەرانی زانستە زانینییەکان مەتەڵە و ئەگەری هەیە بە هۆی ئەوەی کە، بوونەوەرە زیرەکانەەکان سروشتی دەنوێنن بەڵام بیرکردنەوەی بەرزەجێییان هەیە و دیاردە زیرەکیەکی و شێوازە زەینییەکانی ئەم بوونەوەرە دیاریکراوە ماتریالانە، تایبەتمەندییە فیزیکییان نییە. بۆیە لەوە ناچێ، زانیاری زانستی بەردەست، یارمەتی ئەوتۆ بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامی پرسیار لە ناوەڕۆکی زیرەکی و زیرەکانەی بوونەوەرە زیرەکەکان بداتەوە. زانستە زانینییەکان پشتیان گەرمە بە شیکارییە زانستییەکانی دەرونزانی و زانستە بایۆلۆجیکییەکان لەبارەی زیرەکی، زۆریان وتووە و کۆمەڵێک تیۆرییان لەبارەی کارکردی زیرەکانەی مرۆڤ و هەندێک لە ئاژەڵەکان ئاراستە کردووە. بەڵام هیچ کات لەمبارەوە بە وردی ڕوونکردنەوەیان نەداوە لەسەر چی دەدوێن و ڕوونیان نەکردووەتەوە زیرەکی چییە. ئەم نەتوانینە لە ناخی تیۆری زیرەکی دەستکرددا هەیە.
سەرچاوەکان:
۱.فلسفە هوش مصنوعی، نویسندە، محمود خاتمی، استاد دانشگاە تهران، نشرعلم، چاپ سال ۱۴۰۱.
- Minds and computers, An Introduction to the philosophy of Artificial Intelligence Matt carter,2007