«نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین» / یادێک له کاک لوقمان نادرپور
ـ رامان غهفووری
بە داخ و پەژارەیێکی زۆرەوە لەم ڕۆژانەدا کە نێت نەبوو نووسەری بەئەمەگی گەلەکەمان لوقمان نادرپور بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە بێدەنگیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک لوقمان نووسەر و توێژەرێکی لێهاتوو و ماندوویینەناسی وڵات بوو کە دووقۆڵی لەگەڵ کاک حەیدەری لوتفینیا هەموو ژیانیان لەپێناو کۆکردنەوە و بەداکیۆمێنتکرکردنی ئەدەبیاتی زارەکی بەتایبەتیش شوێنەناو و بەیت و چیرۆک و ئەفسانە کوردییەکاندا تەرخان کرد و دەیان کتێبی چاپکراو و ئامادەی چاپیان پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کرد، کتێبەکانی وەک:
ـ ئاوێنەی بێگەرد ۳بەرگ (چاپکراو، بەیت و فەردی کوردی، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)
ـ دەسێ گۆڵ و دەسێ نەرگس (چاپکراو، کورتە چیرۆک، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا، موفیدە مەزهەر، فاتمە حیجازی)
ـ چیرۆکەکانی باوە نەبی(چاپکراو، چیرۆک و بیرەوەری، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)
ـ شانامەی کوردی ۴بەرگ (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە و بەراورد لوقمان نادرپوور)
ـ وەرقە و گوڵشا (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)
ـ یوسف و زڵێخا (چاپکراو، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)
ـ چیرۆکە کوردییەکان(چاپکراو، کورتە چیرۆک، حەیدەر لوتفینیا، پێداچوونەوە لوقمان نادرپوور)
ـ ئەفسانەکانی کورد ۲۵بەرگ (ئامادەی چاپ، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)
ـ شوێنەناوەکانی سەقز و بۆکان و دیواندەرە و هەوشار (ناتەواو، لوقمان نادرپوور، حەیدەر لوتفینیا)
ـ هەروەها چاپی دەیان وتاری گرینگ و بەپێز لە گۆڤارەکاندا
ڕۆحت شاد و ڕێگەت پڕ ڕێبوار هاوڕێی دێرین و دڵسۆز کاک لوقمانی هەمیشە ئازیز.
