کتێبی تازه چاپکراو “مێژووی گۆڕستانی شه‌ره‌فولمولکی شاری سنه”
ئه‌م کتێبه مێژووی گۆڕستانی شه‌ره‌فولمولکی سنه که تازه‌ترین به‌رهه‌می دکتۆر سه‌باح حسه‌ینی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ری سه قزیه.
ئه‌م کتێبه له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی ئاڵای ڕووناکی له شاری سنه چاپ و بڵاوبوه‌ته‌وه .
له شاری سنه چه‌ندین گۆڕستانی مێژوویی هه‌یه. به هۆی ئه‌وه‌ی کە جه‌ماوه‌رێکی زۆر له زانایان، خواناسان و که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی شاری سنه و ده‌ورووبه‌ری له‌و زیاره‌تانه‌دا نێژراون، وه‌کوو ناسنامه‌ی ئه‌م شاره دێنه ئه‌ژمار.
گۆڕستانه‌کانی تایلە، شه‌ره‌فولمولک (شێخ محه‌مه‌د باقر)، ته‌پۆڵکه‌ی شێخ سه‌لام به‌رزنجی، شێخان (که به‌شێکه له ته‌پۆڵکه ی شێخ سه‌لام)، پیر غه‌ریب، پیر محه‌مه‌د، گوڵشه‌ن، ساریم نیزام و گۆڕستانی جووله‌که‌کان و عیساییه‌کان له‌و گۆڕستانه مێژووییانه‌ن. ئه‌م کتێبه یه‌که‌م کتێبه له پڕۆژه‌ی مێژووی گۆڕستانه‌کانی کوردستان که تایبه‌ته به زیاره‌تانی شه‌ره‌فولمولک.