ڤێرتێری گەنج و ڕەنجەکانی؛ کتێبێکی به بایهخ بە وەرگێڕانی شەهرام کەریمی
– دوکتور عەبدوڵا لەتیفپوور
کتێوی «ڤێرتێری گەنج و ڕەنجەکانی» نووسراوە یوهان وڵفگانگ گۆتەی ئاڵمانی بە وەرگێڕانی کاک شەهرام کەریمی لە ئاڵمانییەوە بۆ کوردی یەکێ لە باشترین و بەنرخترین کتێوهاێەکە کە لەم ساڵدا هاتووەتە ناو بازاڕی کتێوی کوردیەوە و بێ موداهینە پەرتووکێکی ڕازاوە و ناوازە و کەم وێنەیە. دیارە من زمانی ئاڵمانی نازانم و یەکەم جار ناوی ئەم ڕۆمانەم لە کتێوی ( مکتبهای ادبی،) ڕەزا سەیدحوسەینیدا دی و پاشان وەرگێڕاوە فارسیەکەی مەحموودی حەدادیم خوێندەوە کە زۆر چئژم لێ وەرگرت. بەڵام وەرگێڕانەکەی کاک شەهرام زۆر جیاوازە و ئەم جیاوازییە زۆرتر لە مەڕ کار لە سەر زمان دەردەکەوێ . زمانی ڕۆمانەکە تەژییە لە وشەی نۆئ و وشەی زاراوەکانی دیکەی کوردی و وشەکۆنەکان کە هەم دیسان گیان دەکاتەوە بە بەریاندا و ئەێانهێنێتەوە ناو گەمەی زمانەوە. پێشەکی جوانی کاک ئازادی هیدایەت لە سەر وەرگێڕانەکە و ڕاڤەی وەرگێڕ لە سەر ڕۆمان و فەرهەنگۆکێکی زۆر تۆکمە و تەواو کتێبەکەی زۆرتر ڕازاندووەتەوە.
ڕۆمانی گۆتە باسی عەشقێ ڤێرتێرە بە شارلووت ێا لۆتە کە دواتر بە هۆی ئەوەی کە لۆتە دەسگیراندارە دەگا بە بەربەستێکی گەورە و لە ئاکامدا خۆکوژی ڤێرتری لاوە و ….
ڕەنجی سەرەکی و گەورەی ڤێرتێر ڕەنجی خۆشەویستییە کە زۆر جار و لەزۆر دۆخ و حالەتەدا وەک برینەکەی سادقی هیدایەت باسی دەکا وەکوو خۆرە ڕۆحی مروڤ دەخواتەوە و وێرانی دەکا.
باس لەسەر لاێەنە واتایی و فەلسەفییەکانی ئەم کۆپەڕە دادەنێین بۆ دەرفەتێکی دیکە بەڵام بۆ ئاشنایی خوێنەر لەسەر زمان و ناوەڕۆکی کتێبەکە کۆپلەێەک لەم وەرگؽڕانەتان _ کە زۆر لە سەر من کاریگەری هەبوو _ وەک نموونە دەهێێنمەوە کە بە بەراوەرد لە سەر وەرگێڕاوە کەی حەدادی لام واێە زۆر سەرکەوتووانە و جوانترە.
( مروڤ کە تەنیا خوا خۆی دەزانێ تانوپۆی تەونی بوونی لە چی کراوە، ئەگەر وا بە زۆرەملی وزەی وێنای مێشکی لە زەلکاوی بیرەوەرییەکانی ڕابردووی هەڵنەژەندایە و زیاتر بە ئاوی ساردی هەنووکە، دەلاقەی ڕوانینی بشۆردایە، زیڕەی ئازارەکانیان لە نێوانیاندا نزمتر ئەبوو) ص ۳۵.
