اخبار, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری, یادداشت

لەسەر کێشی ڕوباعی و به نەغمەی قەڵەمی «ئالی»

پوختەی وتار کتێبی «نێوانی من و تۆ» بەرهەمی عەزیز ئالی، لەم دوایانەدا لە لایەن «ئینتشاراتی سەرای هێمن»ـەوە بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە لە سێ بەشی سەرەکی پێک‌هاتوووە. بەشی یەکەم لێ‌کۆڵینەوە و ڕەخنەی ئەدەبی‌یە. نووسەر لەم بەشەدا دوای ناساندنی قاڵبی ڕوباعی و وەزنەکانی، مێژووی ئەم قاڵبە لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ بە کورتی دەگێڕێتەوە؛ ئینجا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە کە بۆچی قاڵبی ڕوباعی لە چاو قاڵبی دیکەی وەک غەزەل و قەسیدە زۆر درەنگ هاتۆتە ناو شیعری کوردی‌یەوە؛ دوای ئەوە دێتە سەر هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانەی ڕوباعی‌یەکانی شاعیران و وەرگێڕانی کورد لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ. بەشی دووەمی کتێبەکە برێتی‌یە لە ٣٥٥ ڕوباعیی خودی نووسەر کە ژمارەیەکی کەمیان تەرجەمەن. بەشی سێهەمی کتێبەکە فەرهەنگۆکێکی ٢٥ لاپەڕەیی‌یە و بۆ ئەو وشە و ئیستیلاحانەی ناو دەقی کتێبەکە تەرخان کراوە کە مانایان لە فەرهەنگ و سەرچاوەکان‌دا بە وردی و تەواوی نەهاتووە. مەدخەلەکان بە شێوەیەکی زانستی و کاربردی (practical usage) مانا کراونەتەوە و بۆ زۆریان نموونە لە مەتن و سەرچاوەی موعتەبەر هێنراوەتەوە. شیاوی گوتنە ئەم بەرهەمە دوو «پاشکۆ»شی بە ناوی «ناونامە» و «کتێب‌نامە» لەگەڵە کە ناوی کەس‌و‌شوێن و سەرچاوەکانی تێدا هاتووە.
ادامه مطلب