وێبسایتەکە لەسەر ئاستى عێراق ڕیزبەندى بۆ (۲۰۶۳۳) زانا لە (۱۰۱) زانکۆ لەسەر ئاستى عێراقدا کردوە، لەو چوارچێوەیەدا پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی وەک باشترین زانای عێراق لە پلەى یەکەم لەسەر ئاستى هەموو پسپۆڕییەکان دیاریکراوە، هاوکات پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحمود ئەمین عەبدوڵڵا، کە مامۆستایە لە بەشى بایۆلۆجى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پلەى چوارەمى هەمان ڕیزبەندیدا دیاریکراوە.
وێبسایتى (adscientificindex) لە مانگى ئابى (۲۰۲۲) ڕاپۆرتێکى گرنگى بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ڕیزبەندى بۆ زانایان لەسەر ئاستى جیهان کردوە، لەو ڕاپۆرتەدا ناو و ناونیشانى (۱٫۰۳۷٫۸۴۰) زاناى لە (۱۵٫۹۴۱) زانکۆ لە وڵاتانى جیهان وەک زانایانی نیشاندەر و پارامێتری (h-index) وەک کاریگەرترین پێوەرێکی زانستی بۆ نیشاندانی ڕۆڵی زانکۆ لە بەرهەمهێنانی زانست لە ڕێگەی توێژینەوەی کاریگەر و بەنرخ بڵاوکردۆتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا، زانایانى بوارەکەى دابەشى سەر (۱۱) بوارى زانستى سەرەکى و، (۲۵۶) پسپۆڕى لاوەکى کردوە، کە لە ژیانى ئەکادیمى و زانستییان تا ساڵى (۲۰۲۲) توێژینەوەى کاریگەریان بڵاوکردۆتەوە، دواى کۆکردنەوەى سەرجەم داتا و زانیارییەکان لەسەر ئاستى جیهان (۱٫۰۳۷٫۸۴۰) زانا لەسەر ئاستى جیهان وەک زاناى ساڵ دیاریکران.
لەسەر ئاستى عێراق (۱۰۱) زانا و پسپۆڕ دیاریکران، لە ناویاندا ناوى هەریەک لە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی لە پلەى یەکەم و پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحمود ئەمین عەبدوڵڵا، لە پلەى چوارەمى هەمان ڕیزبەندیدا هاتووە، کە هەردوکیان مامۆستان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕاپۆرتەکە کلیک (لێـــــرە) و (لێـــــرە) بکە، بەم شێوەیە زانکۆى جیهان-هەولێر دواى زانکۆى بەغداد، وەک دووەم باشترین زانکۆکانی عێراق لە نێوان (۱۰۱) زانکۆی عێراقدا هاتووە، هەروەک لە پلەى (۱۰۲۳) بەدەستهێنا لە نێوان (۷۰۰۴) زانکۆی ئاسیا.
بەو بۆنەیەوە، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد ساڵح دەلۆ سەرۆکىزانکۆى جیهان-هەولێر دواى پیرۆزبایی لە هەریەک (پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی و پڕۆفیسۆر دکتۆر مەحمود ئەمین عەبدوڵڵا) و، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و، ڕایگەیاند: مایەى خۆشحاڵیمانە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ جارێکى دیکە لە ڕیزبەندییەکى دیکەدا بووە پێشەنگى هەموو زانکۆکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەک جێگەى شانازیمانە کە زانکۆکەمان خاوەن زاناى ئاستبەرز و بەتواناى لەو شێوەیەیە، کە هەموو ژیانى خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى ئاستبەرز و کاریگەر تەرخان کردوە، هاوکات لە کارى بەردەوامدان بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار و پڕ چەک بەزانست و زانیارى سەردەم لە زانکۆکەمان.
زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵ ئەوەى خاوەن ستافى زانستى بەئەزمون و داهێنەرە، لەهەمانکاتدا خاوەن کەمپیسى تایبەت بەخۆیەتى، کە چەندین تاقیگەى زانستى سەردەمیانەى بۆ فێرخوازان دابینکردوە، پاڵپشتى بەردەوامى مامۆستایان و فێرخوازانە بۆ پەرەپێدان بەتوانا زانستیەکانى، هەر ئەم هەنگاوانەش بۆتە هۆى ئەوەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوام لە پێشەنگى زانکۆکانى کوردستان بێ.
دوکتور محەممەد سەجادی خەڵکی سەقزە.
ناوبراو لە ساڵی ۲۰۲۱ لە ڕیزی زانایانی ۲٪ جیهان و لە ساڵی ۲۰۱۹ له لایەن ڕێکخراوەی زانستیی ISI یەکێک لە زانایانی ۱٪ جیهان لە بەشی شیمی بووە.
- سقز رووداو
- کد خبر 16829
- يک نظر
- پرینت
شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید
کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است -
آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد -
ههولیر وه قهلاکهیو
خان تُرک وه ملا کهیو …!.