ژولوێڕن هه‌ژده ساڵ بەر لەوەی بچێته تاران هاتوەتە سەقز؛ ساتێک وێڕای نووسه‌ری ئاوانگاردی سه‌قزی عه‌بدوڵڵا ناهید/ عابید حسه‌ینی ( چاوشین هه‌ژار)

ئیسماعیل مه‌حموودی له كتێبی " گوتاری تازه‌گه‌ریی كوردی" ده‌ڵێن:" زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران و هه‌ر وه‌ها به‌شێكی به‌رچاوی مامۆستایانی زانكۆ ماركێتێكی قه‌ره‌باڵغیان په‌یدا كردوه و له په‌سا ڕۆڵی گه‌ڕیده ده‌گێڕن، به‌رده‌وام خه‌ریكی هێنان و هاورده‌كردنی شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تیورێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ته‌نانه‌ت وڵاتانی دراوسێن . به‌رده‌وام خه‌ریكی نواندن و پیشاندان و فرۆشتنی چه‌مكی نوێ و بیرمه‌ندی نوێ و سه‌رقاڵی داسه‌پاندیانن."
ئه‌م له سه‌ر ئه‌و داخه‌یه له به‌ر کوانووی خۆمانه‌وه هه‌وڵمان نه‌داوه نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره زۆر نه‌گونجاو بێت. به‌ڵام ئاوڕێک له خۆیشمان بده‌ینه‌وه دونیا ناڕووخێت و به‌ڵکوو پێویست و به‌نرخه.
🔸خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵا ناهید له دایکبووی ساڵی ۱۲۷۰ی کۆچی له گوندی باو و باپیرانی سڵێمانکه‌ندی و مردنیش له ساڵی ۱۳۲۴ی کۆچیدا. جگه له ده‌ستێکی به‌هێز له نووسه‌ریدا. له نگاره‌کێشاندا بلیمه‌ت و به‌رچاو بوو. تابلۆی ڕه‌نگاڵه‌ی جوانی له سروشتی کودستان و به تایبه‌ت شاری سه‌قز نه‌خشاندوه. کاری ڕامیاری کردووه و ڕۆمانیشی نووسیوه. له ساڵی ۱۳۲۰دا له چاپه‌مه‌نی خاور له تاران دوو ڕۆمانی له کڵ ده‌رهاوردوه. یه‌که‌م ڕۆمانێک به ناو ” چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟” و ” پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو” له ساڵی ۱۳۱۹دا. ڕۆمانی ” پاڵه‌وانانی نه‌ناسراو” ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می هێرشی مه‌غوول و باسی له خۆ بردووی و له ڕۆژهه‌ڵات ده‌کات له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێزه ماڵوێرانکه‌ره و وه‌درنانی خوت وخوێری له ئاخی نیشتمان. باسی زبروزه‌نگی وکرده‌وه دزیوه‌کانی مه‌غووله‌کان و گۆڕینی شوێنه‌ناوه‌کان و هاندانێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌ڕامه‌تی له ده‌سچوو.
🔸به‌ڵام شتێکی تایبه‌ت نووسینی ڕۆمانی دوو به‌رگی” چلۆن چووم بۆ موڕیخ؟ ه” ئه‌م ڕۆمانه ده‌مانخاته‌وه یادی کتێبی” چوون بۆ مانگ”ی ژولوێڕن نووسه‌ری سه‌ده‌ی نۆزده‌ی وڵاتی فه‌ڕانسه. ئه‌م کتێبه‌ی ژولوێڕن له ساڵی ۱۳۳۷ ی کۆچی به فارس زمانه‌کان ناسراوه یانی هه‌ژده‌ساڵ دوای نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز “ناهید” ده‌کرێ ناهید به پێشه‌نگی چیرۆکی زانستی خه‌یاڵپڵاویانه دابنین. ده‌کرێ بێژی ناهید به هۆی زانینی زمانی فه‌ڕانسه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌م ڕۆمانه ئاگادار بوه‌ته‌وه. به هۆی پوختی نووسینه‌که‌ی ژولوێڕنه‌وه دڵ وده‌روونی قاندراوه و ده‌ستی برده بۆ نووسینی ئه‌م ڕۆمانه وه‌ک که‌سێکی پێشه‌ڕه‌و بۆ سه‌رده‌می خۆی دێته ئه‌ژمار. شتێکی سه‌یرتر بۆ ئه‌م کتێبه ڕووی داوه. مامۆستا هه‌ژاری نه‌مر له لاپه‌ڕه‌ی ۴۶۵ی ” چێشتی مجێوردا ده‌گێڕنه‌وه، موحه‌مه‌د ئه‌مین مه‌نگوڕی له عێراق ئه‌م کتێبه‌ی کردوه به کوردی و له چاپی داوه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی زانیاری وبێ ئاگایی کۆمه‌ڵگا و کۆلکه خوێنه‌وارانی سه‌رده‌مه‌وه که‌وتوه‌ته به‌ر شاڵاوی له قاودانی بێ دینی و ده‌س له کاری خودادان.
ئه‌م چیرۆکه باسی چوونی نووسه‌ر و هه‌ڤاڵێکی خۆی بۆ ده‌ورووبه‌ری شاری سه‌قز ده‌کات و به چێژکی جوانه‌وه له ساڵی ۱۳۰۲ دا باسی دیمه‌نی کێوی ” پاڵه‌وان” و سروشتی جواغرافیایی شاره‌که ده‌کات. له‌م گه‌شته‌دا چاویان به که‌سانێکی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌که‌وێت که به ته‌یاره له ئاسمانه‌وه دابه‌زیون. به زمانی هێمایی بڕێک یه‌کدی ده‌دوێنن. داوتر ڕاوده‌که‌ن و که‌وێک ده‌برژێنن و تێده‌گه‌ن ئه‌مانه گۆشت خۆر نین وله ڕاوکردنیش بێزارن. له‌م مابه‌یندا نووسه‌ر له‌گه‌ڵیان ده‌چێ بۆ موریخ و له لێشاوی زانیاریه زۆره‌کانی نووسه‌ر له مه‌ڕ بابه‌تی زانستی ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رت سووڕ ده‌مێنێ. ئه‌م کتێبه له گوندی سڵێمانکه‌ندی نووسراوه و کۆتایه‌که‌ی ساڵی ۱۳۰۴ه.
🔸چاوه‌کانیه‌کان: ویکی پیدیا – کتێبی ” بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆم” عه‌بدوڵڵا ناهید . ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی قازی و ڕاس و پاسه‌کردنی نوێتر: شاباز موحسینی چاپه‌مه‌نی شیرازه.
📔گۆڕی ئه‌م نووسه‌ره پێشڕه‌وه له خانه‌قای شێخی بورهانه. یادی هه‌رمان.
📘تێبینی به داخه‌وه زۆربه‌ی کتێبه‌کانی پێشووتری نووسه‌رانی شاری سه‌قز ته‌نانه‌ت له زێد و ئاوه‌دانی خۆیان ده‌س ناکه‌وێ هه‌رچه‌ند له کتێبخانه‌ی گشتی سه‌قز شوێنێک بۆ نووسه‌رانی خۆماڵی هه‌یه به‌ڵام زۆربه‌ی نووسه‌رانی نوێن و پێویسته ئاوڕێک بدرێته‌وه. بۆ کتبێکی مامۆستا شیرازی ته‌واو سه‌قز گه‌ڕام نه‌بوو.
📒پهلوانان گمنام (شش جلد)
📒تکوین کاینات
📒چگونه به مریخ رفتم (دو جلد)
📓تاریخ زندگی من
📙خاطرات من
📗احمد و رعنا
📙لغت‌نامه فارسی به کردی
📔مصاحبه با شیطان
📔علی چکمه سور.