شهوچله
✍️چاوشین باوەخەڵیفە
“ئێستا که ههوڵدهدهین وەک گهلانی دیکەی خوا پێداو بین و ناوێکمان له دونیا ههبێ. چاوهچاوین بهختمان بگاتە بستوی ئاواتمان و خۆمان ڕهگهل گهلانی ئازاد بخهین، هاوار بکهین: کاکه بهجێمان مههێڵن، ئێمهش گهلێکین وهکوو ئێوه و شێوهمان له خۆتان دهکا و با ئێمهش وهک ئێوه بژین.
لێم ڕوونه لێمان دهپرسن: کوا پێناسهتان؟”
هەمیشە نەتەوە دێرینەکان دابوونەریتی هەمەجۆر و دێرینیان هەیە. بەشێکی زۆری نەتەوەکان لە سەدەی بیستەمدا کەوتوونەتە کۆکردنەوەی ئەوەی پێیان کراوە لە لایەنە فەرهەنگییەکانیان و پاراستوویانە. شەوچلە بە دەرفەتێک ئەزانین بۆ زینوو ڕاگرتنی داب و نەریتەکەمان.
*لە دوایی هەر شەو
هەر شەوێکی وەک شەوچلە
دڵم داوای هەتاو دەکا
بەربەیانێکی بێ تکا
هەتاوێکی پڕ گڕ و تین
بسووتێنێ خەمی وڵات
داگرسێنێ ئەشق و خەبات
هەموو مرۆڤ بە یەک دڵی و
بە ئاسایی
گوڵباران کەن نیشتمانیان بە ئازایی.(فەریدە کاکی)
بەهۆی گرنگی ئەم جەژنە بۆ کورد، ئیزدیەکانمان لە ۱۹ تا ۲۱ ی مانگی دوازدەدا ڕۆژوو دەگرن. بۆچی ئەڵێین تایبەت بە ئێمەیە چونکوو خودی ڕەقەمی چل لای ئێمە پیرۆزە و ئێمە چلە بۆ زۆر شت ئەگرین وەکوو چلەی مناڵ یان چلەی چلەی شایی یان چلەی ماتەمین یان چلەی هاوین و ئەمانە کە چلە بۆ زۆر شت ئەگرین. ئەم جەژنی لە سەردەمی میرنشینە کوردییەکان بەرز ڕاگیراوە. ئێمەش وەک هەڵگری ئە م نەریتە کە دەڵێن دەنگی ڪۆرپەے دڵ لەنێو جەرگەے شەوے شەوچلەوە دێ.
ئەمشەو ۳۰ی سەرماوەز شەوی شەوچلە یە. درێژترین شەوی ساڵە، کە دەکەوێتە کۆتا ڕۆژی وەرزی پاییز و مانگی سەرماوەز. ئەم بۆنەیە لەلای نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شێوەیەکی تایبەت یاد دەکرێتەوە و لە ئەم شەوەدا بنەماڵەکان پێکەوە کۆ دەبنەوە و بە گۆرانیخوێندن و خواردنی شەوچەرە، ئەو شەوە بەرز ڕادەگرن و تاریکیی ئەو شەوە و وەرزی پاییز ئەسپاردەی یەکەم ڕۆژی وەرزی نوێ، واتە زستان دەکەن. کوردیش وەک نەتەوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم شەوە بەرز ڕادەگرێت.هیوادارین ئەم هێما پارێزیە بتوانێت یەکانگیری کۆمەڵایەتییە لە ناخی ڕۆحی کوردیدا زیاتر بکات.بە تایبەت دوور بێ لە نمایشی خواردن و خۆنواندن، پارە و تێچووی بێهوودە.با نەریتی شەوچلە فێرکاری تێدا بێ بۆ بایەخدان بە میژووی کۆن. با نەریتێکی خۆش و جوان، پێکەوە کۆ ببینەوە و شیعر بخوێنین.
رێوڕەسمی تایبەتی ئەوەیە گەورەکان بە گێڕانەوەی چیڕۆکی کۆنەکان و بەسەرهاتی خۆیان هەم چکۆلەکانیان پەند دەدەن و هەم ئەوان بۆ نیشان دانی رێوشوێنی ژیان یارمەتی دەدەن.
*شەوچلە هاتەو چەپڵەڕێزانە
دۆڵمە و ڕشتەپڵاو لەبۆ کوردانە
سفرەی پارچەیی ھین دایەگەورە
زەریف دایبخەین بە یاد ئەو دەورە.(شیلان گەیلانی )
با ئێمەی کورد لە نەریتی شەوچلەمان نەبینەخەڵکی لاساکەرەوەی گەپجاڕی لێبووک ئاسا.
باشەوچلەی ئەم سەردەمەمان بە ناوی هێمای ڕووناکێ کتێبەوە بێت. سەرەتا شانامەی کوردی دەکەینەوە.
وە نەعرەی هەی هەی جەوانان جەڵەب
مەرد موبارز نومانا تەڵەب.
وەرنە بە گۆپاڵ گورز پڕ شکۆ
مەکوت وە هەمدا چون خاک پەیکۆ.
————————-
پەیکۆ: وشەیەکی جوانی کوردی بە جێی : دپۆ کردن.