بە بۆنەی چاپی کتێبی “گۆڕستانی شەڕەفولمولک (شێخ محەممەد باقر)
✍سەیید محەممەدئەمین واژی
“گۆڕستانی شەڕەفولمولک شێخ محەممەد باقر” لە نووسینی دوکتور سەباح حوسێنی.
لە شاری سنە چەندین گۆڕستانی مێژوویی هەیە. بە هۆی ئەوەی جەماوەرێکی زۆر لە زانایان، خواناسان و کەسایەتییە بە ناوبانگەکانی شاری سنە و دەورووبەری لەو زیارەتانەدا نێژراون، وەکوو ناسنامەی ئەم شارە دێنە ئەژمار. گۆڕستانەکانی تایلە، شەڕەفولمولک (شێخ محەممەد باقر)، تەپۆڵکەی شێخ سەلام بەرزنجی، شێخان کە بەشێکە لە تەپۆڵکەی شێخ سەلام، پیر غەریب، پیر محەممەد، گوڵشەن، ساریمنیزام و گۆڕستانی جوولەکەکان و عیساییەکان لەو گۆڕستانە مێژووییانەن، ئەم کتێبە یەکەم کتێبە لە پڕۆژەی مێژووی گۆڕستانەکانی کوردستان کە تایبەتە بە زیارەتانی شەرەفولمولک.
ئەم کتێبانەی خوارەوە، لە وەرگێران لێکۆڵینە، ساغکردنەوە و نووسین؛ بەرهەمی بە نرخ و بە پێزی نووسەر و لێکۆڵەری سەقزی ڕێزدار “دوکتور سەباح حوسێنی“ییە. لێرەوە پیرۆز بایی و دەست خۆشی پێدەڵەین، بۆ بە پێز کردنی کتێبخانەی کوردی و ئاواتی تەمەن درێژی لە خوای میری مەزن بۆ دەخوازین کە بتوانێ بە بەرهەمی زیاتر ئەو بۆشایەی مێژوو و کەسایەتێکانی کوردمان زیاتر بۆ ڕوون کاتەوە.
1ـ حوجرە، پردی نێوان فەرهەنگی ئیسلامی و زمانی کوردی(نووسین)
2ـ دیوانی هەیبەت، مامۆستا سەید محەممەد سادق حسێنی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە و ئامادە کردن
3ـ محزون کردستانی، مجموعه مقالات کنگره بزرگداشت ماموستا سید احمد حسینی زلکهای(کۆکردنەوە)
4ـ مێژووی زانایانی گوندی قزلبڵاقی ناوچەی سارانی دیواندەرە(ساغکردنەوە)
5ـ سقز به روایت تصاویر و اسناد(نووسین)
6ـ مێژووی پارسانیان(نووسین)
7ـ عەقیدەی کورد، دانراوای مامۆستا سەید محەمەدی سادقی حسەینی(ئامادەکردن)
8ـ شرح زندگانی و آثار شاعرهای کرد، بانو بهجت شجاعی ایلخانی زادهی سنندجی(نووسین)
9ـ منشآت هیبت(ساغکردنەوە)
ئاخرین بەرهەم کە بەزوانە دێتە کتێبخانەی کوردی کتێبی:
10ـ گۆڕستانی شەڕەفولموکلک (شێخ محەممەد باقر)ـە کە دەپەرژێتە سەر گۆڕستانی ناسراوی سنە.
بەرگی دووهەمی ئەو کتێبە تایبەتە بە گۆڕستانی سەقز کە بەشی زۆری کارەکە چۆتە پێشێ. ئیشاڵڵا بە زوویی چاپ و دێتە کتێبخانەکان.
خۆزیا لە هەموو شارەکان ئاوا هەوڵبدرێ بۆ ناسینی کەسایەتێکان
هەینی، ۲۳ی کەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی


