هه‌ڵپه‌رینی کوردی و چه‌ند سه‌رنجێک
– ئاماده‌کردنی: ڕه‌زا سه‌رسێفی
هه‌ڵپه‌ڕکێ و مۆسیقا له رۆژگارانی زۆر کۆنه‌وه له ئێران‌دا باو بووه. له مێژووی مۆسیقای «ئاستاتیوس» له باره‌ی ئه‌وه نووسراوه: ئێرانییه‌کان به جوانی هه‌ڵپه‌ڕکێ و سوارکارییان زانیوه و به هۆی ئه‌وه‌ی بیرورایان وابووه که هه‌ڵپه‌ڕکێ شێوه‌یه‌ک جووڵانه‌وه‌ی له‌شه که هێزی مرۆڤ زیاد ده‌کات، خۆشیان لێهاتووه.
هه‌ڵپه‌ڕکێ و مۆسیقایان به خۆراکی ڕۆح زانیوه و بڕوایان وابووه ڕۆحی ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه په‌یدا بکات ده‌بێ مۆسیقا ببیسێ و ئه‌م هه‌ڵپه‌ڕکێیه له دوو جێگا له ئینسان ده‌بینرێ: له‌کاتی شایی و خۆشی و له‌کاتی شیوه‌ن و زاری. که به هه‌وه‌ڵیان ده‌ڵێن: مۆسیقای به‌زمی و به دووهه‌میان ده‌ڵێن: مۆسیقای مه‌زهه‌بی، که له‌کاتی شیوه‌ن و زاری به‌ڕێوه ده‌چێ.

هه‌ر دوو شێوه به ڕێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌ده‌چێ و سه‌رنجڕاکێشه و هه‌ستی ئینسان ده‌بزوێنێ. شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕین تایبه‌تی چۆنیه‌تی ژیان و به‌سه‌رهاتی نه‌ته‌وه‌ییه و تا راده‌یه‌کی زۆر به‌ستراوه به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ست و ئیحساس و ئاواتی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه.
له‌سه‌رده‌می پێشوودا شه‌ڕێک ده‌قه‌وما، کاتی سه‌رکه‌وتن پیاو و ژن ده‌ستیان داوه‌ته هه‌ڵپه‌ڕکێ و خۆشی و سه‌ما، هه‌روه‌ها بۆ کوژرانی خۆشه‌ویسته‌کانیان شین و زاریان گێڕاوه. هه‌ر به‌م هۆوه ده‌توانین بڵێین: شانۆ به‌شێکه له هه‌ڵپه‌ڕکێ و شین و زاری مه‌زهه‌بی که به‌جێ‌ماوه.
ڕوون و ئاشکرایه که هه‌ڵپه‌رینی کوردی، که به کۆڕ ده‌به‌سترێ، بۆ شادی و خۆشی له‌کاتی شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دوژمنان‌دا خۆی نواندوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له زانایان وه‌ک: پروفیسور مینورسکی و سپایزار ئه‌دموندز، دوکتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که بڕێک له هه‌ڵپه‌رکێکانی کوردی له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی ماده‌کان به‌سه‌ر ئاشوورییه‌کاندا په‌یدا بووه، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌مه هه‌ر تایبه‌ت به سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه نه‌بێت و مێژوو زۆر کۆنتر له ماده‌کان بێت.
هه‌ڵپه‌رین هه‌ر له کۆنه‌وه بۆ شادی و خۆشی له‌کاتی شه‌ڕ و سه‌رکه‌وتن، زه‌ماوه‌ند و خۆشی، جێژنه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌رێوه‌چووه.

له مێژوودا ئاوا باس کراوه که له‌سه‌رده‌می هووخشته‌ری مادی، به ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ لێدی شه‌ڕیان کردوه. دوای ئه‌م ماوه‌یه خۆر گێراوه و پاش ئه‌وه به نیشانه‌ی دڵگیربوونی خوا ئه‌م شه‌ڕه ڕاوێستاوه. پاشان له لایه‌ن پاشای ماده‌وه، ده‌ستووری شادی و خۆشی و هه‌ڵپه‌رین دراوه و ئه‌م شادییه به شێوه‌ی شانۆ ده‌رهاتووه.
ته‌نانه‌ت شێوه‌ی هه‌ڵپه‌رینی کوردی ڕه‌نگ و بۆی خۆشی و ڕزگاربوون له شه‌ڕی پێوه دیاره. یانی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌سماڵه‌که‌ی به ده‌سته‌وه‌یه، که پێی ده‌ڵێن “چۆپی کێش”. که‌سانێکیش که هه‌ڵده‌په‌رن چاویان له شێوه‌ی هه‌ڵپه‌رینی ئه‌وه. ئه‌و جه‌ماعه‌تی دیکه‌ش به ده‌ستگرتن به یه‌کتره‌وه، پێکه‌وه بوون ده‌گه‌ێنن.
زیاتر له ۳۵ جۆر هه‌ڵپه‌رینی کوردی هه‌یه، که له ته‌واوی ناوچه‌کانی کوردستان شێوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه که جیاوازی زۆری له‌گه‌ڵ گه‌ڵانی دیکه‌دا هه‌یه و مه‌رج نییه که ته‌واوی هه‌ڵپه‌رینه‌کان له‌کاتی شه‌ڕه‌وه ده‌ستی پێکردبێ، به‌ڵکوو هه‌ر له سه‌رکه‌وتنی ماده‌کانه‌وه مێژووی ڕوونی دیاره.
له زۆر ناوچه‌ی کورده‌واری، کچان و ژنانیش له‌کاتی هه‌ڵپه‌رینی ژنان، گۆرانی‌یان ده‌گوت. بۆ زه‌ماوه‌ندی گه‌وره‌پیاوان ده‌ف، دایره،که‌مانچه، چه‌نگ و ڕوباب لێده‌درا و له هونه‌رمه‌ندانی ناودار که‌ڵکیان وه‌رده‌گرن.
له‌سه‌رده‌می پێشوودا زه‌ماوه‌ند له سێ ڕۆژه‌وه هه‌تاکوو یه‌ک هه‌فته، به‌رده‌وام بووه.
شێوه‌ی هه‌ڵپه‌ڕینی ناوچه‌جۆراوجۆره‌کانی کوردستانی ئێران
مه‌هاباد:
له مه‌هاباد و ده‌ورووبه‌ری ئه‌م هه‌ڵپه‌ڕکێیانه باوه: ۱ـ رۆێنه (به هه‌وای به‌عینوانی)، ۲ـ سێ پێ(به هه‌وای ئامینه ئه‌وڕۆ ئه‌وڕۆ)، ۳ـ سوێسکه‌یی (به هه‌وای ڕه‌زیه ڕه‌زیه)۴ ـ گه‌ڕانه‌ندوه (به هه‌وای یار، یار، یار)، ۵ ـ چه‌پی
ورمێ و کورده‌کانی باکوور: ۱ـ هه‌وشاری ۲ـ شلێره
کرماشان: ۱ـ دوو ده‌سماله ۲ـ زه‌نگییه ۳ـ گه‌ڕیانی (فه‌تتاح پاشایی)
سنه: له شاری سنه هه‌ڵپه‌ڕکێ نۆ نه‌زمی هه‌یه:
1ـ گه‌ڕیان، ۲ـ پشت پا ۳ـ فه‌تتاح پاشایی، ۴ـ له‌بلان، ۵ ـ خانه‌میری، ۶ـ سێ جار ۷ ـ شه‌لان به سێ جاره‌وه، ۸ ـ زه‌نگی ۹ـ چه‌پی.
مه‌ریوان: ۱ـ قڕه پیرێژن ۲ـ حه‌ریره ۳ـ ڕاسته ۴ـ سمکۆڵان ۵ـ سێ پێ ۶ـ چه‌پی
ساراڵ (له نێوان مه‌ریوان، سنه و دیواندره): ۱ـ چه‌پی ۲ـ ڕاسته
دیواندره: ۱ـ چه‌پی ۲ـ گه‌ڕیانی
سه‌قز: ۱ـ سه‌قزی ۲ـ چه‌پی
بانه: چه‌پی
بۆکان: ۱ـ ڕۆینه ۲ـ چه‌پی ۳ـ شاروێرانی

سه‌رچاوه: کتێبی داب و نه‌ریتی کورده‌واری نووسینی: ڕه‌زا سه‌رسێفی چاپی ساڵی ۱۳۸۸ هه‌تاوی بڵاوکراوی گوتاری سه‌قز