دیاری مه‌هاباد و چه‌ند سه‌رنجێک
نووسینی: ڕه‌زا سه‌رسێفی
مامۆستا مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی(حافزی مه‌هابادی) له کتێبی(دیاری مه‌هاباد) ده‌رباری ژیانی خۆی نووسیوه:
ڕۆژێ وه‌کوو هه‌موو ڕۆژانی ڕه‌شی خۆم، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند حافزێک بۆ سواڵکردن چووینه شاری شنۆ. دوای ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه له‌وێ گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و نه‌غه‌ده. به‌ڵام نازانم چۆن بوو، له حافزه‌کانی دیکه له یه‌کتر هه‌ڵبڕاین. ئێواره‌ی دره‌نگ بوو، ته‌نیا و بێکه‌س و بێ چاوساخ، له نه‌غه‌ده ده‌گه‌ڕام. نه‌مده‌زانی چلۆن بچمه‌وه بۆ مه‌هاباد.
له‌ناکاو هه‌واڵێکی ناسراو تووشم بوو، که پێشتر پێکه‌وه فه‌قێ بووین. ئه‌و زۆر به ڕووی خۆشه‌وه منی دوواند و حاڵ و نه‌قڵی منی پرسی. له ڕووم هه‌ڵنه‌هات بڵێم بۆ سواڵ چوومه‌ته شنۆ. کوتم: کارێکی شنۆم بوو، چوومه ئه‌وێ، به‌ڵام نازانم چلۆن بچمه‌وه ماڵێ.
دۆسته‌که‌م که له دواییدا زانیم له ئیداره‌یه‌ک له نه‌غه‌ده کار ده‌کات، خێرا منی برده میوانخانه‌یه‌ک و له‌سه‌ر حیسابی خۆی، خه‌رجی میوانخانه‌که‌و نان و شیوی ئه‌و شه‌وه‌ی پێدام و هه‌ندێ پاره‌ی به خاوه‌نی میوانخانه‌که دا‌و و سپاردی که زۆر ئاگاداری من بێ و به‌یانی من ڕه‌وانه‌ی مه‌هاباد بکاته‌وه.
مامۆستا ده‌ڵێ: که چوومه‌وه مه‌هاباد، کزه له جه‌رگمه‌وه هات، که بۆچی درۆم له‌گه‌ڵ کردووه و به چاوی فرمێسکاوی و خه‌مباره‌وه سپاسنامه و ده‌سخۆشانه‌م بۆ ئه‌و دۆسته‌م نارد، که منی له‌و تاریکه‌و لێڵه‌ی ئێواره که بێکه‌س و داماو له‌وێ مابووم، ڕزگار کرد و هه‌روه‌ها ڕاستی چوونی خۆم، بۆ شنۆ بۆ ئه‌و نووسی و خۆم خه‌لاس کرد.
باسی ژیانی مه‌لا غه‌فووری مه‌هابادی کزه له جه‌رگی هه‌موو که‌سێکه‌وه دێنێ. که که‌سێکی ئاوا زانا و بلیمه‌ت چلۆن به هه‌ژاری و فه‌قیری و چاوله‌ده‌ستی و که‌نفتی ژیاوه. که سه‌ره‌ڕای زانیاری و وریایی زۆر، چه‌نێ ژیانێکی ناخۆش و دڵته‌زێنی بووه.
ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی که نابینا بووه و چاره‌ی کوێر و نابینایان له وڵاتی ئێمه‌دا، چاو له ده‌ستی و سواڵکردن و فه‌قیری و چاره‌ڕه‌شییه.
هه‌رچه‌نده زۆرێک له نابینایان سه‌رده‌مانێک ده‌چوونه مزگه‌وتی کاکه ئه‌حمه‌دی به‌رزنجی له سلێمانی و ده‌رسی مه‌لایه‌تییان ده‌خوێند و خۆیان له سواڵکردن ڕزگار ده‌کرد، به‌ڵام مامۆستا مه‌لا غه‌فوور باسی ده‌کات و ده‌ڵێ: به هۆی ئه‌وه‌ی باوکم منی زۆر خۆشده‌ویست و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆرم بۆ چوون بۆ سلێمانی، باوکم نه‌یهێشت و ئه‌و هه‌ڵه‌شم له‌کیس چوو. ده‌نا زۆرێک له نابینایان ده‌بوونه حافزی قورئان و له‌دواییدا له مزگه‌وته‌کان، له سه‌رقه‌بران و شوێنی دیکه له جێگه‌ی سواڵکردن، قورئانیان ده‌خوێند، ئیشی ئیداری و یا کاری دیکه‌یان په‌یدا ده‌کرد. و باری ژیانیان له ئه‌وانی دیکه باشتر بوو.
مامۆستا مەلا غەفوری دەبباغی له درێژه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌یدا دەگێڕێتەوە، ئەڵێ:
زۆر دەسکورت بووم، دوستێک پێی کوتم: بچۆ بۆ لای ئاغای فڵانی ساحیبی کوورەخانەیە، زۆر زەوقی لە شێعرە. ئەگەر بۆی بخوێنی، پارەیەکی چاکت خەڵات دەکا.
دەڵێ: ئەمنیش هەستام چووم، شێعرێکی بەتام و پیزم بۆ خوێندەوە، بەڵام لە بەختی شەڕی من، ئەو ڕۆژە لەگەڵ ماڵێ بووە شەڕی، خەڵاتەکەم بووە ئافرین.
هاتمەوە، دۆستەکەم هاتەوە بۆ لام و گوتی: مامۆستا شەریکین! چیداوێتی نیواونیو.
ئەمنیش گوتم: وەڵڵا ئافرینێکم وەرگرت. ئافەکەی بۆ من، ڕینەکیشی بۆ تۆ.
سه‌رچاوه: کتێبی دیاری مه‌هاباد نووسینی، مامۆستا مه‌لا غه‌فووری ده‌باغی(حافزی مه‌هابادی) چاپی ساڵی ۱۳۸۶ی هه‌تاوی بڵاوکراوی سه‌ییدیان مه‌هاباد له ژێرچاوه‌دێری مامۆستا هه‌ژار.