نه‌قڵ و قسه‌ی خۆش له زاری ئه‌دیبانی کورد
نووسینی: ڕه‌زا سه‌رسێفی
نه‌قڵ، گاڵته‌وگه‌پ و قسه‌ی خۆش، له پۆلین به‌ندی ئه‌ده‌بی زاره‌کی و به‌شی فۆلکلۆر ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرێ. له ناو ته‌واو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بووه و نابێ که حه‌زی له قسه‌ی خۆش و نه‌قڵ و نه‌زیله نه‌بێ.
ئێمه‌ی کوردیش که خاوه‌ن مێژوویه‌کی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ین، له‌و بواره‌دا زۆر نه‌قڵ و قسه‌ی خۆشمان هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی که‌مترخه‌می، شه‌رم، بایه‌خنه‌دان و هۆکاری دیکه، زۆر به که‌می له تۆی کتێبه‌کاندا نووسراوه. ئه‌گه‌ر که‌سانێک دڵسۆز و تێکۆشه‌ری وه‌کوو، مامۆستا عه‌لائه‌دینی سه‌جادیمان لێ هه‌ڵکه‌وتووه، که کتێبی (ڕشته‌ی مرواری)یمانی بۆ نووسیوه و چاپی کردووه، به هه‌زاران جار به‌ر لۆمه، ته‌شه‌ڕ و قسه‌ی ناڕه‌وا که‌وتووه. ئه‌مه له کاتێکا دایه، که ئه‌م به‌شه یه‌کێکه له به‌شه گرینگه‌کانی ئه‌ده‌بی کوردی.
من وه‌کوو که‌سێک که ماوه‌یه‌کی زۆره له‌سه‌ر فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی کارم کردووه، زۆر حه‌زم له نووسینی نه‌قڵ و قسه‌ی خۆش بووه، و هه‌تا ئێستا چه‌ندین به‌رگ له‌و قسه و نه‌قڵ و گاڵته‌وگه‌پانه‌م کۆکرده‌وه و هیوادارم بتوانم له داهاتوودا چاپیان بکه‌م.
ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی که به درێژایی ژیانیان خه‌مباری و گریانیان کردوه‌ته پیشه‌ی خۆیان، له مانای ژیان تێنه‌گه‌یشتوون، چونکا شادی و خۆشی به‌شێکی زۆر گه‌وره له ژیانی ئێمه‌یه. شادی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی وره و هێز بگری، و له زۆرێک له نه‌خۆشینه‌کانی ده‌روونی و خه‌م و ئازاره‌کانی دوور بیت. جا لێره‌دا هه‌ندێ نه‌قڵی خۆش له زاری ئه‌دیبانی کورده‌وه، پێشکه‌شی ئێوه‌ی به‌رێز و خۆشه‌ویست ده‌که‌م، هیوام ئه‌وه‌یه به دڵی ئێوه بێت و بزه بخاته‌سه‌ر لێوانتان.
نه‌قڵی یه‌که‌م:
بۆ هه‌وه‌ڵین جار مامۆستا هه‌ژار موکریانی، کتێبه‌کانی ئه‌بووعه‌لی سینا«قانون در طب»ی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ فارسی وه‌رگێڕا، زۆر له پزیشکه‌کانی فارسی زمانی سه‌رده‌می خۆی، ده‌ستخۆشیان لێکرد و به‌کارێکی گه‌وره‌یان ناوبرد، به‌ڵام چه‌ند پزیشکێکی تریان ده‌نامه‌یه‌کدا بۆیان نووسی، که ئه‌مه کارێکی زۆر گرنگ نییه کردوته. ئێمه‌ش ده‌مانتوانی ئه‌و کاره بکه‌ین.
مامۆستا هه‌ژار ده‌جوابی ئه‌وانه‌دا کوتوویه:
شاژنی ئینگلیز ده‌یویست شوو بکات. به‌م هۆیه‌وه هه‌موو وه‌زیره‌کانی کۆ کرده‌وه و بڕیاریدا، کێ له هه‌مووان عاقڵتره، مێرد به‌و بکات.
هێلکه‌یه‌کی کوڵاوی دانا‌و پێی وتن: هه‌رکه‌سێ بتوانێ ئه‌م هێلکه له‌سه‌ر نووک ڕابگرێ، مێرد به ئه‌و ده‌که‌م. ده‌ست به ده‌ست هه‌موو وه‌زیرکاندا گه‌ڕاو هیچیان نه‌یانتوانی له‌سه‌ر نووک رایگرن.
تا له ئاکامدا پێش خزمه‌تێک وتی: ئه‌گه‌ر مه‌له‌که ڕازی بن، من ده‌توانم ئه‌م کاره بکه‌م.
نووکی هێلکه‌که‌ی له مێزه‌که‌داو، ئه‌وکات له‌سه‌ر نووک داینا.
هه‌موو وه‌زیره‌کان وتیان: جا ئه‌وه چییه، ئێمه‌ش ده‌مانتوانی وابکه‌ین.
پێش خزمه‌ته‌که، وتی: ئێوه ده‌تانتوانی نه‌تانکرد، به‌ڵام من توانیمو کردم.
پێش وتاری «قانون در طب» وه‌رگێڕاوی هه‌ژار
نه‌قڵی دووهه‌م:
بیره‌وه‌ری مامۆستا هه‌ژار له حاجی مه‌لا ڕه‌حمانی شه‌ره‌فکه‌ندیجارێک حاجی مه‌لا، ده‌گه‌ڵ سه‌یید ناوێک‌دا به‌پێ به‌ره‌و خانه‌قا دێن .
سه‌یید جووکه‌یه‌کی لێ دی، به‌ڵام ده‌بینێ حاجی نه بزه‌ی هاتی و نه ئاوڕی لێ داوه.
دیاره ده‌بێ نه‌یبیستبێ.
ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ ده‌ڕۆن و سه‌یید ده‌ڵێ :
حاجی مامۆستا چۆنه، وا هیچ فه‌رمایشتێک نافه‌رمووی؟!
حاجی مه‌لا ده‌ڵێ:
باوه‌ڕ بکه له‌وده‌مه‌وه ئه‌وا هه‌ر خۆم ده‌جرێنم و ده‌نه‌قێنم، چ بکه‌م بۆ به‌دبه‌ختی فه‌رمایشتی وه‌ک تۆم نایه!
سه‌رچاوه: چێشتی مجێو‌ر هه‌ژار موکریانی
نه‌قڵی سێهه‌م:
بیره‌وه‌رییه‌ک له مامۆستا هێمن و پیره‌مێردێکی له‌کی کرماشانی
کاک ئه‌حمه‌د شه‌ریفی گێڕابوویه‌وه:
مامۆستا هێمن هاتبووه کرماشان، ئێواره‌یه‌ک ویستمان بڕۆین سه‌ردانی تاقوه‌سان بکه‌ین، پێش باخچه‌ی شارۆچکه‌ی “مسکن”، پیره‌مێردێک له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌یه‌ک خه‌ییار و ترۆزی ده‌فرۆشت و به ده‌نگی به‌رز بانگی ده‌کرد: “خه‌یاری شێنگ، سێ گله میه‌مه، یه‌ی تمه‌ن”
واته (خه‌یاری ترۆزی، سێ دانه‌ی ده‌ده‌مه، یه‌ک تمه‌ن)
مامۆستا هێمن که له‌م ڕسته‌یه تێنه‌گه‌یشتبوو، چووه پێش و به پیره‌مێرده‌که‌ی کوت:
چ هه‌را هه‌رایه‌کته، ده‌ڵێی چی؟!
من زانیم پیره‌مێرده‌که‌ش شتێک له قسه‌کانی مام هێمن تێنه‌گه‌ییشتووه، بۆیه قسه‌کانی مام هێمنم بۆی کرده کرماشانی.
کابرا تووڕه بوو و به ده‌نگی به‌رز هاواری کرد: “بچوو بچوو خاڵوو، کوردیی نمه‌زانی”
واته: (بچۆ بچۆ خاڵۆ، کوردیی نازانی)
قسه‌کانی کابراشم بۆ مام هێمن کرده موکریانی. مامۆستا هێمن خێرا پیره‌مێرده له‌که‌که‌ی له ئامێز گرت و پێی کوت: تۆ ڕاست ده‌که‌ی، کاتێ که من له شێوه‌زاری تۆ تێناگه‌م، دیاره که کوردی نازانم.
نه‌قڵی چواره‌م:
به‌سه‌رهاتی مامۆستا قانع
مامۆستا قانع له مه‌ریوان فه‌قێ ده‌بێ، له‌وسه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز له‌نێوان کۆمه‌ڵی مه‌لا، فه‌قێ و ده‌ره‌به‌گه‌کاندا ده‌بێ، ده‌ره‌به‌گه‌کان ئامشۆی حوجره‌ی فه‌قێکان ده‌که‌ن.
شه‌وانه به یاری گۆره‌وی بازی و دامه و ئه‌مجۆره شتانه شه‌ویان ئه‌برده‌سه‌ر.
ڕۆژێکیان له‌سه‌ر بانێک، له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئاغاکانا دائه‌نیشێ و دامه ده‌کات.
له‌کاتی یاری کردندا، ئاغاکه وه‌کوو بیه‌وێت گاڵته به قانع بکات، پێی ده‌ڵێت:
ئه‌و به‌رده بخۆ! واته ئه‌و داشه‌ڕێزینه بخۆ، پێده‌که‌نێ…
قانع تێده‌گات، دوای یارییه‌که ته‌خته‌ی دامه‌که لاده‌بات و پاش نه‌ختێک، ده‌ڵێ: جه‌نابی خان با دامه بکه‌ینه‌وه!
ئه‌مجاره قانع له‌جیاتی داشی چیلکه، پشکله‌بزن دائه‌نێ.
هه‌رچه‌نده ئاغا ده‌ڵێ: یان چیلکه یان شغارته(شه‌مچه) دابنێ، به قسه‌ی ناکات.
که ده‌س ئه‌که‌ن به یاریکردن، قانع ده‌ڵێ: جه‌نابی خان!! زه‌حمه‌ت نه‌بێ ئه‌و پشقله بخۆ…..
ئاغاکه ئه‌زانێ که تۆڵه‌ی خۆی لێکرده‌وه، یارییه‌که تێک ئه‌دات.
نه‌قڵی پێنجه‌م:
به‌سه‌رهاتێکی تاڵ و شیرینی مامۆستا هێمن
ساڵی ۱۳۴۷ی هه‌تاوی مامۆستا هێمن دوای قاچاغبوون و په‌نابردنی بۆ کوردستانی عێراق و مانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی له غوربه‌ت، ڕۆژێک تاقه‌تی تاق ده‌بێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان.
کاتێک ساواک ده‌زانێ هێمن کڵاوی له‌سه‌ر ناون، سه‌روان مووسه‌وی به چه‌ند ژانده‌رمه‌ی چاوزه‌ق بۆ قۆڵبه‌ستکردنی هێمن وه‌ڕێ ده‌که‌ون، ده‌یانهه‌وێ پێشه‌بڕکی ده‌ربازبوونی لێ بده‌نه‌وه. شه‌وێ ده‌چنه گوندی قزڵجه‌ی سه‌رێ.
خوالێخۆشبوو مام ڕه‌زاقی قازی سه‌رخۆشیان ده‌کا و پیاوێک به نێوی ده‌روێش ئه‌حمه‌د ده‌نێرێ بۆ ماڵی مامۆستا هێمن له شیلاناوێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌رباز کا.
هێمنی شاعیر به‌و شه‌وه‌ی په‌ڕه‌وازه ده‌بێ له گوندی وزنده‌رێ، له ماڵه ئاشنایه‌کی خۆی خۆ حه‌شار ده‌دا.
بۆ به‌یانی مووسه‌وی که ده‌زانێ هێمن ڕۆیشتووه، شوێن پێی هه‌ڵده‌گرێ هه‌تا وزنده‌رێ. ده‌زانێ هه‌ر له‌و دێیه دایه. هه‌موو ماڵه‌کان ده‌پشکنێ هه‌ر ماڵه ئاشنای هێمن مابوو، که هێمن خۆی تێدا حه‌شار داوه.
ژانده‌رمه ماندوو و حه‌وسه‌له‌ی پشکنیان نه‌ماوه هه‌ر له‌به‌ر ده‌رکه‌یڕا هه‌را ده‌که‌ن: حاجی آقای “هیمن” اینجاست؟
خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێ: نه جناب سروان، به جان بچه‌ام ندیدم.
_باشه خداحافظ.
_جناب سروان، بفرما نهار.
ئه‌فسه‌ره چاوێک له ژانده‌رمه‌کان ده‌کا و ده‌ڵێ: وه‌ڵڵا خۆ وه‌ختی نه‌هاریشه.
_باشه، چشم میاییم.
ده‌چنه ژوورێ له لامێردانێ پاڵ وه‌هه‌رزاڵێ ده‌ده‌ن. هێمنیش له‌بن هه‌رزاڵێدا خۆی شاردۆته‌وه.
هێمنی جگاره‌کێش ده‌بێ، کۆخه‌ی ناهێڵێ، هه‌ناسه‌ی بێت. هه‌تا هێلکه‌وڕۆن ده‌گاتێ. هێمن وه‌خته بخنکێ. بۆ خۆی ده‌ڵێ: دوو ده‌قه‌ی دیکه نه‌ڕۆیشتبان، ده‌هاتمه ده‌رێ!
کاتێک ڕۆیشتن، هێمن دێته‌ده‌ر به خانه‌خوێ، ده‌ڵێ: جا ئه‌وه پیاوه‌تی بوو؟!
کابراش ده‌ڵێ: وه‌ڵڵاهی خه‌جاڵه‌ت بووم نازانم چۆن بوو، فه‌رمووم دان!
بۆ سبه‌ینێ ماینێکی گوێ له‌قی بۆ په‌یدا ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڵ حاجی شێخ عه‌وڵای کولیجه‌ی و که‌سێکی دیکه به سواری و به پێیان و به کۆمه‌کۆمه په‌ڕیوه‌ی گه‌رمێنێ ده‌بێ و له‌وێ ئه‌و شێعره‌ی ده‌نووسێ:
من له داخی خزمی خوێڕی و ئاشنای ئه‌حمه‌ق هه‌ڵاتم
من له ترسی زاق و زووقی، ئه‌منیه‌ی چاوزه‌ق هه‌ڵاتم
کوا به خۆشیی خۆم به‌جێ دێڵم وڵاتی خۆشه‌ویستم؟
من له ترسی زللـه و باتووم و دار و شه‌ق هه‌ڵاتم
هه‌ر به‌پێیان و به‌کۆمه‌کۆمه، گه‌یمه ئه‌م وڵاته
ڕه‌نگه پێت وابێ به‌سواری، مایه‌نی گوێ له‌ق هه‌ڵاتم
(نۆکه‌ری بێگانه ناکه‌م) هاته جێ فه‌رمایشی خۆم
وا له برسان و له‌به‌ر بێ به‌رگی ئیمڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵاتم
نه‌قڵی شه‌شه‌م:
پاش ساڵانێک که مامۆستایان هه‌ژار و هێمن لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه، مامۆستا هێمن له نامه‌یه‌ک‌دا بۆ مامۆستا هه‌ژار ده‌نووسێ: “”شێعره‌کانم کۆ کردوونه‌وه و له ۱۰۰۰۰ به‌رگ‌دا چاپم کردوون و …””
مامۆستا هه‌ژار زۆری پێ سه‌یر ده‌بێ، که هێمن پووڵی ئه‌و ژوماره زۆره‌ی چۆن جێ‌به‌جێ کردووه، بۆیه به سه‌رسوڕمانه‌وه له نامه‌یه‌ک‌دا ئه‌وه‌ی لێ ده‌پرسێ.
مامۆستا هێمن وڵام ده‌داته‌وه:””له چاپه‌مه‌نی سه‌ییدیانی مه‌هاباد چه‌ن به‌رگێکیان بۆ چاپ کردم. منیش یه‌کێک له‌و به‌رگانم به دیاری داوه به “محه‌ممه‌دی ماملێ”، چه‌ن شێعری به گۆرانی کوتووه و هه‌زاران که‌س گوێیان له شێعره‌کانم بووه.
نه‌قڵی حه‌وته‌م:
پێشه‌کی کتێبی شێعری (جه‌غه‌توو) کاکه نادری نیرومه‌ند(بۆران)
چه‌می(جه‌غه‌توو) بدا بوارم
ده‌چمه‌وه(ئه‌وبه‌ر) بۆ خزمه‌ت(یارم)!!
پیکاسۆ وتوویه‌تی: من ماچێکی دایکم کردوومیه وێنه‌گه‌ر.
منیش باش له‌بیرمه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا که پیاو، هێشتا کوری دایکیه‌تی، به هۆی نه‌خۆشینی فه‌له‌جی مناڵان، مه‌جبوور مام حه‌وت مانگ دوور له دایکم، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ته‌ورێز بکه‌وم.
خه‌می نه‌دیتنی دایکم، له دڵما گرێ پووچه‌که‌یه‌ک بوو که ده‌ستی هیچ فرمێسکێ نه‌یکرده‌وه. هه‌تا ڕۆژێک دایکم له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووری نه‌خۆشخانه دیت، چۆن ڕۆژی چاوپێکه‌وتن(ملاقات) نه‌بوو، نه‌یانهێشت بێته ژوورێ و هه‌ر له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی نزمی نه‌خۆشخانه‌که‌وه، لایه‌ک ڕوومه‌تی ماچ کردم.
ئه‌و شه‌وه دڵم نه‌هات، ئه‌ولا ڕوومه‌ته‌م بنێمه سه‌ر باڵنجه‌که‌و به سه‌ریدا بخه‌وم.
بۆ به‌یانیش سه‌ر و چاوم نه‌شۆرد، ئاخر له باوه‌ڕی مناڵیما وام ئه‌زانی ماچه‌که‌ی دایکم له ڕوومه‌تم ئه‌بێته‌وه. دوایی بۆم ده‌رکه‌وت، جه‌غه‌تووی فرمێکیش لێ نه‌کردوه‌ته‌وه.
نه‌قڵی هه‌شته‌م:
جارێکیان مامۆستا مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی، به نیازی “حه‌ج” ئه‌که‌وێته ڕێ..
که ئه‌گاته به‌غدا، هاوڕێکه‌ی پاره‌ی ڕێگای حه‌جه‌که‌ی لێ ئه‌دزێ و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاوایی. بڵاوی ئه‌کاته‌وه که گوایه مه‌وله‌وی مردووه.
وا هه‌ست ئه‌کا ئیتر مه‌وله‌وی، هیچ وه‌خت ناتوانێ بگه‌ڕێته‌وه.
که‌سوکاری مه‌وله‌وی پرسه‌ی بۆ دائه‌نێن.
پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ندێ له زانا و ئه‌ده‌بپه‌روه‌رانی به‌غدا، که به‌م مه‌سه‌له ئه‌زانن خه‌رجی ڕێگای بۆ ئاماده ئه‌که‌ن و مه‌وله‌وی ئه‌نێرنه‌وه..
که ئه‌گاته به‌ره‌وه، مناڵ وکه‌سوکاره‌کانی ده‌سبه‌جێ ئه‌چن کابرای دزی درۆزن ئه‌گرن، و ئه‌یبه‌نه لای مه‌وله‌وی..
“مه‌وله‌وی”ش بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ بکا، پێی ئه‌ڵێ: ڕۆڵه خوا ڕووی ئه‌جه‌ل(مردن) ڕه‌ش کا وامنی خه‌جاڵه‌تی لای تۆ کرد. خۆزگا بمردایه‌م واتۆم به ڕوو زه‌ردی نه‌دیایه.
نه‌قڵی نۆهه‌م:
حاجی شێخ ڕه‌ئووفی زیایی ده‌ڵێ:
ڕۆژێ شێخ محه‌ممه‌دعارفی برام، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌قێ و مورید ویستیان بچنه سه‌یران و قه‌راخی چۆمی سه‌قز.
حاجی شێخ عارف له باوکم داوای کرد، که منیش له‌گه‌ڵیان بچم.
باوکم فه‌رمووی: ئه‌ترسم وه‌ک براکانی یووسفی لێ بکه‌ن.
حاجی شێخ عارف کوتی: ئامانه‌تی من بێ، وه‌ک چاوم ده‌یپارێزم.
که چووینه ئه‌وێ، ئه‌وان خه‌ریکی کایه‌ی هه‌ڵووکێن و گه‌مه‌ی خۆیان بوون. منیش بۆ حاجه‌ت چوومه قه‌راخ چۆم.
کاتێ ویستم خۆم بشۆرم، که‌وتمه ناو گۆمه‌که. هاوارم لێ به‌رزۆ بوو. شوانێکی به‌رغه‌ل فریام که‌وت و له مردن ڕزگاری کردم. ته‌واوی گیانم ته‌ڕ بوو.
کاتی ئێواره چووینه ماڵ، باوکم فه‌رمووی: نه‌مگوت هۆشتان به ڕه‌ئووفه‌وه بێ.
خودا ده‌زانێ که‌سێ شتێکی به باوکم نه‌کوتبوو، و بێ ئه‌وه‌ی که‌سێ باسی ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆ باوکم باس کردبێ، ئه‌و زانی. و هه‌موو سوێندیان خواردبوو، هیچ نه‌ڵێن.
نه‌قڵی ده‌هه‌م:
حاجی شێخ ڕه‌ئووفی زیایی، که کوڕی حاجی شێخ مسته‌فای جوانڕۆییه، له سه‌قز خانه‌قا، مورید و سۆفیان هه‌یه، له بیره‌ورییه‌کانیدا ده‌گێڕێته‌وه، ده‌ڵێ:
له شاری کرماشان له ئیداره‌ی دووخانیات کارم ده‌کرد. ماڵێکم له قه‌راخی چۆمی کرماشان به‌کرێ گرتبوو. شه‌وێک خه‌وم به دایکمه‌وه بینی، که وه‌ک چلۆن زیندووه، هاته لام و کوتی: ڕۆڵه ڕه‌ئووف له‌م ماڵه مه‌مێنه!! ده‌بێ هه‌رچی زووتر له‌م شوێنه بڕۆیت.
به‌یانی که له خه‌و هه‌ستام، خه‌وه‌که‌م بۆ ژنه‌که‌م گێڕایه‌وه، ئه‌ویش کوتی: تۆ ده‌ڵێی چی، واده‌که‌ین.
منیش کوتم: شایه‌د خه‌وی ئاڵۆز بێ، و چه‌ند ڕۆژێ له‌وێ ماینه‌وه.
پاش دوو شه‌و دووباره دایکم هاته‌وه خه‌وم و فه‌رمووی: ڕۆڵه مه‌گه‌ر پێتم نه‌کوت، لێره بڕۆ، بۆچی هێشتا نه‌ڕۆیشتی؟!!
ئیدی به‌یانی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتی ماڵه‌وه‌م پێچایه‌وه و به بیانووی ئه‌وه‌ی مێشووڵه‌ی زۆره، له‌و شوێنه ڕۆیشتم.
باوه‌ر ئه‌که‌ن پاش چه‌ند ڕۆژ دایکرده بارانێک، سێڵاوێک هه‌ستا نیوه‌ی شاری کرماشان که‌وته‌سه‌ر ئاو، به تایبه‌ت ئه‌و گه‌ڕه‌که‌ی که منی لێ بوو.
کاتێ چوومه سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌که، دیتم ئه‌و ماڵه هیچ ئاسه‌وارێکی لێ نه‌ماوه، و به ته‌واوی لافاو هه‌مووی ئه‌و ماڵه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه.
شکوری خودام کرد، که دایکم به بۆنه‌می ئه‌و خه‌وه‌وه ماڵ و منداڵمی له کوشتن ڕزگار کرد.