چیرۆکی کتێبی مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی
– ئاماده‌کردنی: ڕه‌زا سه‌رسێفی
شێخ ئه‌حمه‌دی خانی که له ساڵی ۱۶۵۰ی زایینی له شاری بایه‌زیدی کوردستانی تورکیا له دایک بووه، ئه‌م چیرۆکه‌ی له ته‌مه‌نی پازده ساڵییه‌وه ده‌ست پێکردووه و دوای سی ساڵ زه‌حمه‌ت و تێکۆشان، له ساڵی ۱۶۹۵ی زایینی ته‌واوی کردووه.
ئه‌م چیرۆکه به‌سه‌هاتێکی ڕاسته‌قینه‌یه، له دوو دڵدار و خۆشه‌ویستی یه‌کتر به ناوی(مه‌م) و (زین) که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ دڵدار، عاشق و شه‌یدای یه‌کتر ده‌بن.
ئه‌م چیرۆکه له دوو سه‌دساڵ به‌ر له دایکبوونی شێخ ئه‌حمه‌دی خانی، له ناوچه‌ی جزیر و بۆتانی تورکیا به شێوه‌ی به‌یت کوتراوه و ده‌م به ده‌م و سینگ به سینگ به‌وان گه‌یشتووه. و خان‌یش له‌وپه‌ڕی شاره‌زایی و مامۆستایی چیرۆکه‌که‌ی داڕشتووه و کردوویه به شێعر. کتێبی مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی، هه‌تا ئێستا به زمانه‌کانی ڕووسی، ئاڵمانی، ئینگلیزی، فه‌ڕانسه‌وی، تورکی، فارسی و کوردی وه‌رگێڕاوه و بڵاو کراوه.
چیرۆکی و به‌سه‌رهاتی مه‌م(کوڕ) و زین(کچ) دوو دڵداری خۆشه‌ویست
ئه‌میرێکی ئازا، به‌ناوبانگ و ده‌سه‌ڵاتدار به ناوی(زه‌ینه‌دین) که به میرزه‌ینه‌دین ناوبانگی بووه، له شاری جزیر و بۆتان که به (میری بوتان) ناوی بووه، ده‌ژیا.
ئه‌م ئه‌میره دوو خوشکی زۆر جوان و ڕازاوه و په‌ری په‌یکه‌ری بووه، به ناوه‌کانی: زین و ستێ یا ستی.
ئه‌وه‌نده جوان و له‌بار بوون، که‌س له ترسی میر نه‌یده‌وێرا چاوی پێیان بکه‌وێ و به چاوی خراپه سه‌یریان بکات. زۆرکه‌س ئاواتی دیتنی ئه‌وانیان بوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی حاکمی شار برایان بوو، و خاوه‌تی ده‌سه‌ڵات، زۆرکه‌س ته‌نیا بیریان لێ ده‌کرده‌وه.
له‌م لاشه‌وه دوو فه‌رمانده‌ی ئازا و دلێر که یه‌کیان ناوی(تاژه‌دین) بووه و ئه‌وی دیکه‌یان(مه‌م) فه‌رمانده‌ی له‌شکر بوون. (تاژه‌دین) فه‌رمانده‌ی ته‌واوی هێزی میر بوو، و (مه‌م)یش فه‌رمانده‌ی و حه‌ره‌سی ده‌رباری میر بووه.
له‌کاتی پشووی نه‌وڕۆز، خه‌ڵکی بۆ به‌رزڕاگرتنی جێژنی نه‌وڕۆز، خۆشی و شادی ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی شار، باخ و سه‌یرانگاکان. خوشکانی میریش ئه‌مه‌یان به هه‌ل زانیوه و حه‌زیان له چوون بۆ ناو خه‌ڵکی کردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوشکی میری بوتان بوون، نه‌یانتوانیوه بۆ ئه‌و شوێنانه بچن. به ناچاری له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س نه‌یانناسێ، جلوبه‌رگی پیاوانیان له‌به‌ر کردووه و به نهێنی پێکه‌وه ده‌چنه ناو خه‌ڵکی.
ڕه‌سمه له‌و کۆڕ و کۆبووه‌نه‌وه، خه‌ڵکی زۆران، یاری جۆراوجۆر، سه‌ما، شادی و هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌که‌ن، ئه‌م دوو خوشکه‌که‌ش بۆ ڕاکێشانی جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان، پێکه‌وه زۆررانیان گرتووه.
خه‌ڵکی له ده‌وریان کۆبوونه‌وه‌ته‌وه. تاژه‌دین و مه‌میش که له‌و نێوانه‌دا بوون، جلوبه‌رگی ژنانیان له‌به‌ر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌یانناسێ. جلی هه‌ورێشمی و جامانه‌ی ده‌سره به‌سه‌ر، سه‌یری ئه‌و دوو که‌سه‌یان ده‌کرد.
ئه‌و دوو کچه که که‌س ناتوانێ حه‌ریفیان بێت، و زۆر ئازایانه پاڵه‌وانی ده‌نوێنن، که‌وتنه به‌رچاوی دوو فه‌رمانده، یانی تاژه‌دین و مه‌م.
له‌دواییدا زانیان که ئه‌م دوو که‌سه، کوڕ نین، کچن و خۆیان به‌وجۆره لێکردووه. ڕوخساری جوانیان ئاشکرا بوو، بۆیه دوو فه‌رمانده عاشقی ئه‌وان بوون.
مه‌م شه‌یدای زین بوو، و تاژه‌دینیش عاشق و شه‌یدای ستێ.
زین و ستێ که دوو کلکه‌وانه‌یان پێ بووه، له‌گه‌ڵ کلکله‌وانه‌کانی فه‌رمانده‌کان ده‌یگۆڕنه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بناسێنن و ئاشکرا بن، زوو به‌ره‌و کۆشک ده‌گه‌ڕنه‌وه. فه‌رمانده‌کانیش له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی جه‌ژنی نه‌وڕۆزدا لێیان گووم ده‌بن و به دوای عه‌شق و خۆشه‌ویستی خۆیان ده‌گه‌ڕن.
خوشکانی میر دوای هاتنه‌وه‌یان بۆ کۆشک، ئه‌وه‌نده گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌وان بوون، له جێگه‌دا ده‌که‌ون. له‌ولاشه‌وه فه‌رمانده‌کان تێده‌فکرن، بزانن خاوه‌نی ئه‌م دوو کلکه‌وانه کێ بوون؟!!
زین و ستێ که حاڵیان تێکچووه، دایه و که‌نیزێکیان بووه، به ناوی(هایزبون). پێیان ده‌زانێ و ئه‌وانیش هۆکاره‌که‌ی بۆ ده‌ڵێن. و لێی ده‌پاڕنه‌وه که خاوه‌نی ئه‌م دوو کلکه‌وانه‌یان بۆ په‌یدا بکات.
دایه‌ش به ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ فاڵچی و ئه‌ستێره‌ناسی میر، خاوه‌نی ئه‌و دوو کلکه‌وانه بۆیان په‌یا ده‌کات و ناوی مه‌م و تاژه‌دین بۆیان ئاشکرا ده‌کات.
زین به دایه‌ی ده‌ڵێ: بزانه داب و نه‌ریتی خوازبێنی چۆنه، هه‌تا ئه‌وان بێنه داواکاری.
دایه‌ش کلکله‌وانه‌کان ده‌داته‌وه به مه‌م و تاژه‌دین و باسی داواکاری و ڕه‌سمه‌که‌ی بۆیان باس ده‌کات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاژه‌دین گه‌وره‌تر بووه، ستێ له میری بوتان داواکاری ده‌کات و ئه‌وان به خێر و خۆشی پێکه‌وه زه‌ماوه‌ند ده‌که‌ن و ژیانی هاوبه‌ش پێک دێنن.
میربوتان نۆکه‌رێکی بووه، زۆر دڵپیس و شه‌یتان ئاکار و زمان لووس بووه، به ناوی(به‌کرێ) یان به‌کۆ.
ڕۆژێ به‌کرێ ده‌چێته لای میربوتان و پێی ده‌ڵێ:
ئه‌ی میری من، تاژه‌دین چاوی ته‌ماح و خراپی به تاج و ته‌ختی ئێوه هه‌یه و ده‌یه‌وێ خوشکی تۆ(زین) بداته مه‌م و پێکه‌وه تۆ له ناو به‌رن!!
ئه‌م به‌کرێ ئه‌وه‌نده به‌گوێی میری بوتان خوێندنی، هه‌تا ئه‌وانی له‌به‌ر چاوی میر ڕه‌ش کرد.
میر زۆر ڕقی لێیان هه‌ستاو، کوتی: سوێند به تاج و ته‌ختم، ئه‌گه‌ر که‌سێ بۆ داواکاری زین بۆ مه‌م، بێته لای من، سه‌ری ده‌په‌ڕێنم.
زین که خوشکی ڕۆیشتبوو، زۆر هه‌ستی به ته‌نیایی ده‌کرد. و له ئاگری خۆشه‌ویستی مه‌م ده‌سووتا و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ لاوازتر و بێ حاڵتر ئه‌بوو، هه‌تا نه‌خۆش که‌وت.
مه‌میش له‌و لاوه بۆ دووری له زین ده‌سووتاو ده‌بووه قه‌قنه‌س.
ڕۆژێ پیاوانی میر کۆبووه‌نه‌وه و چوونه ڕاوکردن. مه‌م ئه‌م هه‌له‌ی به ده‌رفه‌ت بۆ دیتنی زین زانی و پێکه‌وه له باخی کۆشک دیداریان کرد. و ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه بوون. له خۆشه‌ویستی و شادی ئه‌م کاتانه، نه‌یانده‌زانی خه‌ریکه ڕۆژئاوا ده‌بێ و له‌م کاته‌دا میر و هاوڕێیانی هاتنه‌وه بۆ ناو کۆشکی میری.
زین له ژێر عه‌بای مه‌م خۆی شارده‌وه و چووه پشت سه‌ری خۆی قایم کرد. تاژه‌دین که ئه‌مه‌ی زانی، تێفکری چیبکات که مه‌م و زین له‌م مه‌ترسیه‌گه‌وره‌یه ڕزگار بکات و ئابڕوویان نه‌چێ. خۆی گه‌یانده کۆشکی میر و به‌شێک له کۆشکه‌که‌ی ئاگر تێبه‌ردا. و هاوار ده‌کات: ئاگر، ئاگر، فریام بکه‌ون.
به‌م هۆکاره مه‌م و زین ده‌رباز بوون هه‌ر یه‌کیان به‌ره‌و لایه‌ک هه‌ڵدێن.
عه‌شق و خۆشه‌ویستی، ئه‌وین و دڵداری مه‌م و زین له ته‌واوی شاردا ده‌نگی دایه‌وه. هه‌مووکه‌س به‌وه‌یان زانی و ئاگاداری خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو عاشقه پاک و بێگه‌رده بوون. به‌ڵام ئه‌مه سووکایه‌تی بۆ میری بوتان بوو.
ئه‌مجار نۆره‌ی شه‌یتانی وه‌کوو به‌کرێ بوو، که داخی دڵی خۆی به‌وان برێژێ، و لای سوڵتان خراپه‌یان باس بکات.
چووه لای میری بوتان و باسی ئابڕووچوون، سووکایه‌تی و قسه‌ی خه‌ڵکی بۆ میر کردوه و زۆری دیکه‌شی پێوه‌ناو هه‌تا خواستی دڵی خۆی بباته‌سه‌ر.
میر پێی ناخۆش بوو، کوتی: شایه‌د ئه‌وه ته‌نیا قسه بێت و به‌وجۆره نه‌بێت!!
به‌کرێ کوتی: قوربان کارێکی نییه، ده‌توانی مه‌م بۆ کۆشکی خۆت بانگ بکه‌ی و پێکه‌وه شه‌تره‌نج بکه‌ن. ئه‌گه‌رتۆ بردته‌وه، مه‌م ڕاستت پێی ده‌ڵێ و ده‌ڵێ شه‌یدای کێ بووه. چونکا ئه‌و درۆزن نییه.
به‌وجۆره ده‌که‌ن. له کۆشک میر و مه‌م پێکه‌وه شتره‌نج ده‌که‌ن، به‌ڵام هه‌موو جارێ میر ده‌دۆرێنێ و مه‌م ده‌یباته‌وه.
به‌کرێ ده‌ڵێ: ئه‌وه باش نییه، جێگاکه‌تان بگۆڕن. ڕه‌نگه تۆ جێگاکه‌ت باش نه‌بێ.
میر پشتی له په‌نجه‌ره‌ی زین ده‌کات و مه‌میش ڕوو به‌و په‌نجه‌ره‌یه داده‌نیشێ. له‌کاتی یارییدا زین، په‌نجه‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌وه. ئه‌مجار مه‌م به دیتنی زین، به‌جارێ هه‌موو شتێکی لێ تێک ده‌چێ و کاییه‌که ده‌دۆرێنێ. و میر ده‌یباته‌وه.
میر ده‌ڵێ: باشه من که یارییه‌که‌م برده‌وه، پێم بڵێ: تۆ عاشق و شه‌یدای کێی؟!!
به‌کرێ ده‌په‌ڕێته ناو قسه‌کانی و ده‌ڵێ: عاشق و شه‌یدای کچێکی عه‌ره‌به و کچه‌که ڕه‌ش پێسته.
مه‌م به‌و قسه‌یه ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ و ده‌ڵێ: نه‌وه‌ڵا من عاشقی خوشکی میرم و ناوی زینه!!
میر زۆر لێی تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ: هه‌ر ئێستا ئه‌م کوڕه بکوژن. مه‌م خه‌نجه‌ر ده‌رده‌کێشێ و ئاماده‌ی شه‌ڕ ده‌بێ. تاژه‌دین و دوو براکه‌ی که ناویان عارف و چه‌کۆ بووه، خێرا دێنه‌پێش و له نێوانیان ڕاده‌وستن. و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بڕیاره مه‌م بکوژن، ئه‌وا ده‌بێ ئێمه‌ش سه‌ره‌تا بکوژن.
میر به ناچاری له کوشتنی مه‌م، چاوپۆشی ده‌کات و ده‌ستووری زیندانی کردنی مه‌م، له ناو ڕه‌ش به‌ند(سیاچاڵ) ده‌دات.
هیجران و دووری، عه‌شق و خۆشه‌ویستی ئه‌و دوو دڵداره ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، هه‌ر دوو له فیراقی یه‌کتر ده‌سووتێن و ده‌برژێن.
ته‌واوی خه‌ڵکی جزیر و بوتان به‌سه‌رهاتی ئه‌و دوو دڵدار و خۆشه‌ویسته و ده‌ردی دووری ئه‌و دووانه ده‌زانن. و بۆ یه‌کتر باس ده‌که‌ن.
خه‌ڵکی زۆر ڕق له میری بوتان هه‌ڵده‌گرن، که له‌به‌ر چی ناهێڵێ ئه‌و دوو دڵداره به یه‌ک بگه‌ن و پێکه‌وه بژین.
تاژه‌دین و براکانی ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکی دژی ئه‌م زوڵم و زۆره‌ی میربوتان هان بده‌ن و ڕاپه‌رن و خه‌ڵکی بۆ ئه‌و کاره ئاماده بکه‌ن.
به‌کرێ شۆڤار و خوێری ئه‌م هه‌واڵه ده‌داته میری بوتان. ئه‌ویش له ترسی شۆڕشی خه‌ڵکی، ئیزن ده‌دات خوشکه‌که‌ی یانی زین، بۆ دیتنی مه‌م بچێته زیندان.
زین به چاوێکی فرمێسکاوی و دڵێکی پڕ له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی، ده‌چێته لای مه‌می هه‌ژار. که ده‌چێته ئه‌وێ، مه‌م ئه‌وه‌نده حاڵی تێکچووه زین ناناسێ و ته‌نیا ناوی خودا و الله دێنێ.
میر به دیتنی مه‌م ده‌ڵێ: من هه‌ردووی ئێوه‌م به‌خشی و ئه‌هێڵم پێکه‌وه هاوسه‌رگیری بکه‌ن و ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنن، به‌ڵام مه‌م ده‌ڵێ: من له ئێوه هیچ گله‌یم نییه، له خوا ده‌پاڕێمه‌وه من ببخشێ. بڕۆن و وازم لێ بێنن.
له‌وکاته‌دا له خه‌فه‌ت و ناڕه‌حه‌تی و خه‌م و په‌ژاره مه‌م دیق ده‌کات.
میر زۆر بۆی ناڕه‌حه‌ته و ده‌ڵێ: زوو بچن پزیشک بێنن. و له کرده‌وه‌ی خۆی زۆر په‌شیمان ده‌بێ. به‌ڵام ئیتر هیچ شتێ فایده‌ی نییه و مه‌م مردووه.
خه‌ڵکی جزیر و بوتان به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌زێنه، زۆر خه‌مبار ده‌بن و به شکۆیه‌کی زۆره‌وه ته‌رمی مه‌م به خاک ئه‌سپێرن.
زین به دڵێکی شکیاو و پڕ له خه‌م و په‌ژاره‌وه به براکه‌ی ده‌ڵێ: تۆ مه‌مت کوشت!! ده‌بێ منیش بۆ لای ئه‌و بنێری، به‌ڵام پێش مه‌رگم ده‌بێ قه‌وڵ بده‌ی، بۆ من و مه‌م زه‌ماوندێکی باش و به‌شکۆ وه‌کوو تاژه‌دین و ستێ به‌رێوه‌ببه‌ی.
زین ده‌چێته سه‌ر مه‌زاری مه‌م و خۆی ده‌داته سه‌ر قه‌بره‌که‌ی و ئه‌وه‌نده شیوه‌ن و زاری ده‌کات، هه‌تا ئه‌ویش دیق ده‌کات و ئه‌مرێ.
گۆڕ و قه‌بری زینیش له‌پاڵ مه‌م بۆ هه‌ڵده‌که‌ن و ئه‌و دوو عاشق و دڵداره پێکه‌وه ده‌بن.
میری بوتان له داخ و په‌ژاره‌ی خۆی، به شمشێره‌که‌ی به‌کرێی دڵچه‌په‌ڵ و خوێری ده‌کوژێ و خوێنی ده‌رژێته سه‌ر قه‌بری مه‌م و زین.
له‌سه‌ر قه‌بری مه‌م و زین دوو گوڵ ده‌روێ، و دڕکێک که له خوێنی به‌کرێ هاتووه‌ته سه‌ر، له‌مپه‌ره له نێوانیان و ناهێڵێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو دڵداره له قه‌بریش یه‌کتر بگرنه‌وه. بووه‌ته دڕووی مه‌م و زینانه.
قه‌بری مه‌م و زین ئێستاش له شاری بوتانه و جێگه‌ی گه‌شتیارییه له کوردستانی تورکیا.