یادیک له مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری)

لید خبر:
ئامادە کردن: محەممەد ڕەشیدی// مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری) لە ساڵی ۱۲۸۴ـی هەتاوی لە گوندی ئاڵکەڵووی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایکبووە.
ناوبراو بۆ خوێندن زۆر شوێن گهڕاوه ، تا یهکێک له ئاغاکانی فهیزوڵڵابهگیی به ناوی فهیزوڵڵاخانی فهیزنژاد ، کوڕی عەزیز خانی ساعیدولمهمالیکی “ئارهبوغڵووی سهروو” ئهیباته لای خۆی و ئهیکاته پێشنوێژی ئهو گوندە و زهمینی ئهداتێ و کشتوکاڵی تیا ئهکا و تا کۆتایی تهمهنی واته ساڵی ۱۳۶۱ لهوێ ئەژی و کۆچیدوایی ئەکات و ئەسپەردەی خاک کرا.
مامۆستا زاری دیوانە شێعرێکی بە ۳۰۰ لاپەڕەوە بەجێهێشتوە کە پێکهاتووە لە هەشتاوهەشت غەزەڵ و پەنجاوشەش قەسیدە و حەڤدە پێنج خشتەکی و بیست و یەک مەسنەوی و چواردە شێعری نیشتمانی و شەست و شەش شێعری ئایینی و حەڤدە شێعریشی فارسییە، هەروەها بەسەرەهاتی لەیلێ و مەجنوونی هەر بە ناوی (لەیلێ و مەجنوون) لە فارسییەوە وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی کوردی و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کراوە.