اخبار, فرهنگی, كوردانه, ویژه خبری

ڕۆمانی “تووبا” نووسراوەی فەرەیدوون محەمەدزادە لە چاپ درا

ڕۆمانی تووبا سێهەمین بەرهەمی ئەم نووسەر و هونەرمەندە سەقزییەیە. پێشتر دوو ڕۆمانی “خلە تووتە” و “سەفا” لەم نووسەرە بڵاو بووەتەوە.

نووسەر لە بواری شانۆنامە و فیلمنامەیشدا چالاکە و چەن خەڵاتی فستیڤاڵی وەرگرتووە.

تووبا لە لایەن بڵاوکەرەوەی شایر و لە ۱۸۵ لاپەڕەدا  لە چاپ دراوە.

پێداچوونەوەی بەرهەم کاری یەحیا ئەمانۆڵڵاهی و کاری ڕووبەرگ لە لایەن کاوە براخاسییەوە ئەنجام دراوە.

ئەم ڕۆمانە چیرۆکی کەسایەتییەکە بە نێوی تووبا کە لە ساڵەکانی سی و چلی هەتاوی لە گوندەکانی ناوچەی خوڕخوڕە سەر بە شاری سەقز ژیاوە.

تووبا لە نێو چەوت و چەڵەمەی ژیانی پڕ لە ئێش و ئازاری خۆی و لە نێو ڕووداوە سەیرە و سەمەرەکانی ئەو دەمەدا، دەتوانێ پەیتا پەیتا بەرەو ئاسۆ هەنگاو هەڵێنێ و دەلاقەکان بەرەو ڕووناکی بکاتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *