ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە غەریب ههمهوەیسی؛ ڕووخسارێکی کەلتووری و ئەدەبیی کوردی
ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە خوالێخۆشبوو غەریب ههمه وەیسی، یەکێک لە پێشەنگەکانی فەرهەنگی و نووسین، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران، پەروەردەکاران و هونەرمەندان و شاعیران و بنەماڵەکەی، لە هۆڵی مالی ئومیدی خانەنشینانی سەقز بەڕێوەچوو.
غەریب ههمەوەیسی کەسێکی بەتوانا و خەمخۆر بوو لە بوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و مێژوو و فەرهەنگی کوردستاندا. نووسەرێک بوو لە بواری شیعر و ڕۆماندا، هەروەها کاریگەرییەکی زۆری بوو لەسەر قازانجە گشتییەکانی کۆمەڵگا، که لە ۳۱ی گولانی ئهمساڵ له تەمەنی ۵۹ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لە مەراسیمی یادکردنەوەیدا، پسپۆڕان و نووسەران، لەوانە: ژینا هەمەوەیسی کچە گەورەی کاک غەریب، بە وتار؛ مامۆستا ڕەحیم لوقمانی بە وتار و شێعر؛ دوکتور ئیسماعیل مستەفازادە، سەرنووسەری گۆڤاری بەیان بە وتار؛ ئەحمەد عەزیزی مامۆستای خانەنشین بە وتار؛ سەید ڕەسووڵ حسەینی وەرگێڕ و نووسەر بە وتار؛ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵازادە نووسەر بە وتار؛ دوکتور شەماڵ ئیسماعیل پوور بە وتار و شێعر؛ ئامانج ئەمینی ؛ ڕامان عەزیریش بە وتار؛ ئامانج مەدین، شێعر؛ ئەسعەد ئەرغەوانی، شێعر؛ عوسمان فەرەجی، شێعر؛ یەحیا فەیزی،شێعر؛ عابید فیرۆزی بە چیرۆک بەشداربوون .
بەڕێوەبەری ئەم بەرنامە، هیوا حەسەنی بوو. لەسەر چالاکییەکان و شێوازی نووسینی کاک غەریب ڕوونکردەوەیان دا. وتاربێژان، بە ئاماژەدان بە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ههمهوەیسی وەکوو: خۆشەویستی ژیان، پێکەوە ژیان ، گەشبینی، ئەرێنی، خەمی کۆمەڵگا و …. ڕایانگەیاند کە ئەو کەسێکی ڕۆشنبیری و خەمخۆر بووە سەرمایەیەک بوو بۆ کۆمەڵگای کوردی، کە شارەزایی تایبەتی لە شیعر و ڕۆشنبیری و مۆسیقای فۆلکلۆر و … هەبووە و هەوڵی زۆری بۆ پاراستن و بڵاوکردنەوەی کولتوور و زمانی کوردی داوە.
هەروەها هەمەوەیسی ڕۆمانێکی نووسیوە، کە ئامادەبووان جەختیان لەسەر چاپکردنی کردەوە. لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکەی. بە بڕوای ژینا ههمه وەیسی، ئەم ڕۆمانە باس لە پیاوێک دەکات کە لە لادێوە کۆچ دەکات بۆ شار و چەندین پرسیار لە مێشکیدا سەرهەڵدەدەن و ئەویش بەدوای وڵامیاندا دەگەڕێت….
مووسیقی و مقامی کوردی (کەماڵ میری عوود، عەلی تاهیری و کاوە شەریف پوور مقام و ئاواز) یەکێکی دیکە لە بەرنامەکانی ئەم ڕێوڕەسمە بوو.
آیین پاسداشت غریب همهویسی؛ چهره ماندگار و دلسوز فرهنگ و ادب کُردی
آیین یادبود زندهیاد غریب همهویسی، از پیشکسوتان فرهنگ و ادب کُرد، با حضور جمعی از نویسندگان، شاعران، ادیبان، فرهنگیان، هنرمندان و اعضای خانواده آن مرحوم در سالن اجتماعات «خانه امید» سقز برگزار شد.
غریب همهویسی، نویسنده، شاعر و پژوهشگر حوزه زبان و ادبیات کُردی، تاریخ و فرهنگ کُردستان، از چهرههای دغدغهمند و اثرگذار این عرصه بود که علاوه بر فعالیتهای ادبی و فرهنگی، حضوری فعال در امور عامالمنفعه داشت. وی در سن ۵۹ سالگی دار فانی را وداع گفت.
در این مراسم، شخصیتهای فرهنگی و ادبی از جمله ژینا همهویسی، رحیم لقمانی (نویسنده و شاعر)، دکتر اسماعیل مصطفیزاده (مدیرمسئول مجله بهیان از مهاباد)، ماموستا شهمال، احمد عزیزی، سیدرسول حسینی، ئامانج مدین، ئامانج امینی، عبدالله عبداللهزاده، رامان عزیزی، اسعد ارغوانی، عثمان فرجی، یحیی فیضی، عابد فیروزی، هیوا حسنی و جمعی دیگر از فرهیختگان، با ایراد سخنرانی و قرائت شعر، به تبیین ابعاد شخصیتی، فعالیتهای فرهنگی و سبک نگارش زندهیاد همهویسی پرداختند.
سخنرانان، عشق به زندگی، روحیه تعامل، خوشبینی، مردمداری، مسئولیتپذیری اجتماعی و تعهد به پاسداشت فرهنگ و زبان کُردی را از مهمترین ویژگیهای اخلاقی و حرفهای این چهره فرهنگی برشمردند و تأکید کردند که غریب همهویسی سرمایهای ارزشمند برای جامعه فرهنگی کُردستان بود. آنان همچنین به دانش و علاقه عمیق وی در حوزههای شعر، فرهنگ، تاریخ و موسیقی فولکلور کُردی اشاره کرده و خدمات او را در حفظ و ترویج میراث فرهنگی کُردستان ستودند.
در بخشی از این مراسم، به آخرین اثر داستانی زندهیاد همهویسی نیز اشاره شد. حاضران بر ضرورت چاپ و انتشار این رمان و دیگر آثار منتشرنشده وی تأکید کردند. ژینا همهویسی درباره این اثر گفت: این رمان روایت زندگی مردی است که از روستا به شهر مهاجرت میکند و در مسیر مواجهه با دنیای جدید، با پرسشهای بنیادین درباره هویت، زندگی و معنای زیستن روبهرو میشود.
اجرای موسیقی توسط علی طاهری با همراهی کمال میری و کاوه شریفپور نیز از دیگر بخشهای این آیین بود که فضایی متناسب با بزرگداشت این چهره فرهنگی را برای حاضران رقم زد.

