ناساندنی نووسەر و پاچڤکاری نیشتمان مامۆستا قادر ئهمین قودسی

️نووسینی دەق: عابید حسهینی
قادر ئەمین قودسی ساڵی ۱۳۳۱ هەتاوی لە شاری مەهاباد لە دایک بووە.
شەش ساڵی سەرەتایی و سێ ساڵی ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە و بۆ سێ ساڵی دواناوەندیش چووەتە هونەرستانی کەشاوەرزی لە شاری ورمێ.
ساڵی ۱۳۵۱ لەوێ دیپلمی وەرگرتووە.ساڵی ۱۳۵۲ بۆ بەجێهێنانی ئەرکی سەربازی بووە بە سوپای ترویج و ئاوەدانی لە ئاوایی ساحێب سەر بە شاری سەقز کە ئێستا بووە بە شار.
پاش تەواوکردنی ئەرکی سەربازی ساڵی ۱۳۵۴ لە ئیدارەی پەروردە و بارهێنان شاری سەقز بە مامۆستایی دامەزراوە و پاش سی ساڵ خزمەت،ساڵی ۱۳۸۳ خانەنشین بووە.
لە دەورووبەری هەشتاکانەوە دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕان.
حاسڵ و بەرهەمی ئەو چەندساڵە چالاکییە فەرهەنگییە بریتییە لەو چەند بەرهەمە کتێبانەی خوارەوە.
۱- هەوەڵین بەرهەمی کتێبی موکریان و ڕووداوەکانە کە بریتییە لە ۲۶ ڕووداوی گرینگ کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری عوسمانیەکان و سەفەوییەکانەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوویان داوە.ڕووداوەکان بریتین لە: ساڵی گرانی
قەدیم،ساڵی گرانی دوواوە،ساڵی کچە هەرمەنی،ساڵی مەلاخەلیلی،ساڵی هەڵات هەڵاتێ،ساڵی سمایل ئاغای سمکۆ،ساڵی سێڵاوێ،سڵای ڕۆژگیرانێ،ساڵی دێموکڕاتێ ئیلائاخر.
۲-دووهەمین بەرهەمی کتێبی سینوهە پزشکی تایبەتی فیرعەونی میکاڤاڵتاری فنلادییە کە بەڕێز ئوستاد زەبیح اللە مەنسووری کردوویە بە فارسی و منیش وەرم گێڕاوەتە سەر زوانی کوردی لە دوو بەرگ و ۹۴۵ لاپەڕەدا.
۳- سێ هەمین بەرهەمی کتێبی گزنگی هەتاوە کە بریتییە لە پێنج هەزار پەندی پێشینیان و کینایات و قسەی نەستەق و تەوس و ناونیتکە و خوراف و ئیعتیقادات و بیر و بڕوا لە ناو کۆمەڵگادا.
۴-چوارەمین بەرهەمی وەرگێڕانی کتێبی حافز و شاخ نەباتە لە زوانی فارسییەوە بۆ کوردی.
۵- پێنجەمین بەرهەمم کتێبی گاڵتە و گەپە کە بریتییە لە کۆمەڵێک قسەی ناو کۆڕ و مەجلیسەکانە.
۶- شەشەمین بەرهەمی وەرگێڕانی کتێبی دایکم دووجار گریای ئاغای ئیبراهیمی یونسییە لە فارسییە بۆ زوانی کوردی.
شایانی ئاماژەیە کە سێ چوار بەرهەمی دیکەشی بە نیوە و ناتەواوی لەبەردەستە وەک حەمەتاڵی بانە کێ بوو، بەسەرهاتی فاتم و مینەگەزۆ، بیوگرافی تاقمێک لە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد وەک شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە تورکیە هەروەها شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمر لە سولیمانی و هەروەها هێندێک لە بیوگرافی و بیرەوەریی و ژیاننامە و بەسەرهاتی خۆم.
شایانی ئاماژەیە کە لەو چەند بەرهەمە توانیویە سێ کتێبی موکریان و ڕووداوەکان و سینوهە و گزنگی هەتاو چاپ بکات.