سامانێکی گشتی وخەسارێکی میللی

حەسەن ئەمینی سەقز
لە کوردوستانی بەڵا لێدراوی ئێمە مردن و مەرگی ئاسایی رۆژلەگەڵ رۆژ کەم و کەمرەنگ بوەتەوە بەڵام مەرگی لەنەکاو کوت و پڕوجەرگبڕ و کارەساتاوی بوەتە شێوەیەک لە شێوەکانی مەرگی باو کە کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەت لاوان رۆژانە بەرەورووی ئەبنەوەو بەردەوام لە گەڵیدا لەشەڕی دەستەوەیەخەدان.
رۆژنیە هەواڵی مەرگی دڵتەزێن و جەرگبڕی ئازیزێک لە ئازیزانمان نەبیستین، یەک لە کوشندەترین شێوەکانیمەرگ بەربەرەکانێ لەگەڵ هەژدیهای چەند سەری جادەورێگاوبانە کە بەردەوام گیانی کەس وکارمان بەتایبەت رۆڵە بلیمەت و هەڵکەوتوەکانمان ئەخوات وخوێنیان هەڵئەمژێ .
لەلاپەڕەکانی مێژوو وبیرەوەری هەموو کوردێکی
رۆژهەڵات دەیەی شەستی هەتاوی بە دەیەیکی خۆێناوی شەڕو شۆڕئاوی نووسراوەتەوە کەچی بەداخەوە لەم چاخ وسەردەمە بە ئەژمارێکی سەرپێیانە دەرئەکەوێ کە ژمارەی قوربانیانی جادەورێگەوبان بەتایبەت لاوان ژمارەی گەنجانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر ژمارەی گەنجانی پەڕیوەودەربەدەر ژمارەی بووک وزاوای کرێچی و بێ خانەو لانە ژمارەی قەرزدارانی بێ دەسمایە لە نێوبازاڕودوکانی ئەم شاروباژێڕە گەلێ زۆرترە لە قوربانیانی شەڕی چەکداری و ماڵوێرانی دەیەی شەستی کوردستان بەوجیاوازیە لەشەڕی دوولایەندا هەریەکەو هۆکاری خوێنڕشتنەکە ئەخاتە ئەستۆی لایەنی بەرانبەری بەڵام لەم جۆرەمەرگە کارەساتاویەدا کەس بەرپرسیارنیەو شیردابۆداپیرە شۆفیڕ ئەیخاتە ئەستۆی ماشین ماشین ئەیخاتە گەردنی جادە جادە ئەیهاوێتە زەمینی مەسێوول مەسئوولیش هەردەڵێی نەبوەو نیە لەهیچ هەردومەکانێ دیارنیە ئەوەی دیاروبەرچاوە پەڕپەڕبوونی گەنجان ولاوانمانە جەرگبڕانی دایکان وباوکانمانە رەشپۆشی و چاوبەفرمێسکی کەس وکارمانە بەفیڕوچوونی سامانی گشتی خەساری میللی گەلەکەمانە.
مەرگی دوو(هەژیر)ی ژیروبەبیر نموونەی هەرەبەرچاوی ئەو خەسارەتانەن لەهەردودەڤەری ئێمە.