مامۆستاڕەحیم لوقمانی باشتر بناسین

مەحیا میکائیلی شاعیرووەرگێڕ مامۆستاڕەحیم لوقمانی لەڕێکەوتی 1340/7/2 لە گوندی "سەڵتەکەڵتوو"ی سەقز چاوی بە دنیا هەڵێناوە ، لەشاری سەقز دیپلۆم دەگرێ و پاشان دەبێتە مامۆستاولەگوندەکانی سەقزوانە دەڵێتەوە لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران لە شوێنە گشتییەکاندا شێعرەکانی دەخوێنێتەوە بەڵام تێکەڵی هیچ لایەنێکی سیاسی نابێت، دواترچەند شێعرێکی وەک "من پشکۆیەک لەو ئاگرەم "،
مەحیا میکائیلی شاعیرووەرگێڕ
مامۆستاڕەحیم لوقمانی لەڕێکەوتی ۱۳۴۰/۷/۲ لە گوندی “سەڵتەکەڵتوو”ی سەقز چاوی بە دنیا هەڵێناوە ، لەشاری سەقز دیپلۆم دەگرێ و پاشان دەبێتە مامۆستاولەگوندەکانی سەقزوانە دەڵێتەوە لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران لە شوێنە گشتییەکاندا شێعرەکانی دەخوێنێتەوە بەڵام تێکەڵی هیچ لایەنێکی سیاسی نابێت، دواترچەند شێعرێکی وەک “من پشکۆیەک لەو ئاگرەم “، شێعری نەورۆز “ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەو ئەداتەوە، لەلایەن هونەرمەندی ناوداری کورد مامۆستانەجمەی غوڵامی دەکرێنەسروود وبڵاودەکرێنەوە ساڵی ۱۳۶۳ هەتاوی لەسەر کارەکەی لادەبرێ ،وە ئەو لابردنەیش ماوەی پێنج ساڵی خایاند، پاشان بە کەم کردنەوەی یەک لە سێی مووچەی مامۆستایی دەگرێتەوە سەرکارەکەی .ساڵی ۱۳۶۵ی هەتاوی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە بە نامەیەک بانگهێشتی دەکەن بۆ ورمێ. دوای ئازاد بوون دەچێ بۆ ورمێ و ماوەیەک لەوێ کاردەکا ، جیا لە کاری چەندین ژمارەی سروە، لە گەڵاڵە کردن و نووسینی یەکەمین کتێبی کوردی بۆ یەکەمی سەرەتایی، دەبێتەئەندامانی دەستەی نووسەرانی ئەو کتێبەیش. ئەو کتێبە بە شێوەیەکی جوان چاپ دەکردرێ، بەڵام بە داخەوە تاکووئێستا هیچ کارێکی پێ نەکراوە،پاشان لە زانکۆی پەیام نوور کارناسی زمان و ئەدەبی فارسی دەخوێنێ.دوای تەواوکردنی زانکۆ ساڵی ۱۳۸۰دەچێتە شاری سنەولە دبیرستانەکانی ئەو شارە دەرسی ئەدەبیات دەڵێتەوە ،لە ماوەی ساڵانی مامۆستایی لە شاری سەقز و گوندەکانی کۆمەڵێک چیرۆک و ئەفسانەی خۆشی کوردی کۆدەکاتەوە و ئێستا ئامادەی چاپن. وەک شاعیرونووسەرو لێکۆڵەرێ بەشداری لە فستیواڵ وکۆڕ وکۆبوونەکانی ناوخۆودەرەوەی وڵاتی کردووە . لە گۆڤارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەردەوام شێعروگوتاری بڵاو کراوەتەوە لە شێعردا لە سەر هەموو شێواز و جۆرەکانی شێعری کوردی. هەر وەها وەرگێڕانی شێعر و بابەتی دیکەی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی لە زمانی فارسییەوە بۆ کوردی و چالاکی هەبووە وجێ پەنجەی دیارە ،
شان بە شانی کاری نووسین بەردەوام کارگای شێعر و وەرگێڕانی بۆ خوێندکار و هۆگرانی شێعری کوردی داناوە و زۆرێک کچ وکوڕی جەوان بەشداریان تێدا کردووە و وەک خۆیان دەڵێن بەسوود بووە و شتی تازەی لێ فێر بوونە.
پێش وەختە خۆی لە کاری مامۆستایی خانە نشین کردووە و ئێستا بە مووچەیەکی ناتەواوی خانەنشینی لە شاری سنە نیشتە جێیەولەکاری ئەدەبیش بەردەوامە.
بەرهەمی چاپکراو:
۱ــ زامستان، هەڵبژاردەیەکە لە شێعرەکانی شاعیر کە یەکەم جار ئینتشاراتی گۆران لە سنە ساڵی ۲۰۰۲، بە شێوەیەکی زۆر خراپ لە جیاتی چاپ، ریسۆگرافی ناشیرینی کردبوو. دواتر ئینتشاراتی پەرتوبەیان بە شێوازێکی باش ساڵی ۲۰۰۳ چاپی دووەمی خستە بەر دەستی خوێنەران.
۲ــ فاشیزم چییە (یەڵماز گۆنەی) چیرۆک بۆ مناڵان، وەرگێڕان، ئینتشاراتی پەرتوبەیان چاپی ۲۰۰۳ سنە
۳ــ چوارینەکانی باباتاهیری هەمەدانی، گۆڕینی بۆ سۆرانی، ئینتشاراتی کالجی سنە ۲۰۱۳
۴ـ زامستان و پشکۆی هاوار، چاپی تازەی “زامستان” لەگەڵ کۆمەڵێک شێعری تازە کە لە راستیدا دوو کتێبە لە بەرگێکدا. ئینتشاراتی کالجی سنە چاپی ۲۰۱۵
۵ــ شمشاڵی سێحراوی یان (کەرێک میداڵی وەرگرت) وەرگێڕانی سێ کورتە چیرۆکە بۆ لاوان و تازەلاوان ئینتشاراتی کالجی سنە چاپی ۲۰۱۵
۶ــ بارهێنانی منداڵ، وەرگێڕان، نەشری جەوان، تاران چاپی ۱۳۹۶
بەرهەمی ئامادەی چاپ:
۱ــ کەشکۆڵێک لە ئەدەبی بێگانە، وەرگێڕانی چەند کورتە چیرۆک، لە فارسییەوە بۆ کوردی
۲ــ کۆمەڵێک وتار و لێکۆڵینەوە ئەدەبی لە سەر شێعر و ئەدەبی کوردی، ئامادەی چاپ.
۳ــ کۆکردنەوە و نووسینەوەی کۆمەڵێک چیرۆک و ئەفسانەی کوردی، ئامادەی چاپ.
۴ــ دەنگی ئاشتی، شێعر بۆ منداڵان، ئامادەی چاپ.
۵ــ سوکنایی دەری فەلسەفە، وەرگێڕان، ئامادەی چاپ
۶ــ سروودەکانی ئاڤێستا،وەرگێڕان، ئامادەی چاپ
۷_ پەندنامەی باستان وەرگێڕان ئامادەی چاپ
۸ــ تاوانەکانی داعش لە سەر کوردانی ئێزدی، وەرگێران، ئامادەی چاپ
۹ــ دیوانی تازەی شێعر ( چل ساڵە هاوار دەکەم) …
۱۰ــ قاقای گریان، یادداشت و سەربوردەی تاڵ و شیرینی ژیان، ئامادەی چاپ
و…..